ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەنێوان كەرتی تایبەت و حكومەتدایە
پرسی هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان یەكلایی نەكراوەتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان ڕیدەگەیەنێت، هێشتا پرسی هاوردەكردنی دەرمان لەنێوان كەرتی تایبەت و حكومەتدا یەكلایی نەكراوەتەوە، بەپێویستیشی دەزانێت هاووڵاتی لەبەرانبەر پارەدا دەرمانێكی باش وەربگرێت.

سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لە لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”تائێستا پرسی هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان یەكلایی نەكراوەتەوە و ئەو پرسە لەنێوان كەرتی تایبەت حكومەتدایە، دەكرێت لەلایەن كەرتی تایبەت و حكومەت بە هاوبەشی بێت، يان حكومەت بۆخۆی دەرمان بهێنێت و بەسەر كۆمپانیاكاندا دابەشی بكات”، بەپێویستیشی زانی لەبەرانبەر پێدانی پارەدا هاووڵاتی دەرمانێكی باش بە كوالێتییەكی باش وەربگرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت:”دەرمانێكی زۆر هاتووە بێ‌ كوالێتییە، ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانە بوونی مەرزێكی فراوان كە لە عیراق و ئێران و توركیاوە دێت”، ڕەتیشكردەو تا كاتی ڕاگەیاندنی كارنامەی وەزارەتەكان، بەرنامەیەكی تەواوییان بۆ چاكسازیی لە كەرتی تەندروستیدا گەڵاڵە كردبێت.

پرسی هاوردەكردنی دەرمان و دانانی كوالێتی و كۆنترۆڵ بۆ ئەو كەرتە و دیاریكردنی نرخێكی شیاو بۆ دەرمان لە هەرێمی كوردستان، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پرسێكی گەرم بووە و وەك كێشەیەكيش ناوزەنكراوە، بەڵام تائێستا ئەو پرسە یەكلایی نەكراوەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بوارەدا كاریی جددی بكات و كێشەكانی ئەو سێكتەرە چارەسەربكات.

کوردستان

تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەكی كاتی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ تونێلی دەربەندیخان بەهۆی شۆرتی كارەباوە داخرا.

هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داواكاری فەرمانگەی كارەبای قەزاكە، تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دادەخرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، هاتوچۆكردن لە سلێمانییەوە بۆ گەرمیان لە ڕێگەی هاتوچۆی سەر بەنداوی دەربەندیخان و بەپێچەوانەوە لەسەر ڕێگای شاخی بەرانانەوە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بارزانی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ دەچێتە ئەمریكا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ ترەمپدا جارێكی دیكە كۆبێتەوە و باس لە دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بكەن.

عەلی فەیلی كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سۆمەریەنیوزی وتووە”لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەمریكا بكات و لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا كۆبێتەوە”.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەكردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆڵی گەورە دەگێرێت لە ناوچەكەدا و پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ بەغدا گەیشتووەتە ئاستێكی باش.

ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ لە داڤۆس كۆبوونەوە.

(خەڵك) چەندجارێك پەیوەندی بە فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە كرد، بەڵام موبایلەكەی داخرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا بەرز بووەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی ئیدارەی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا رایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 31 كەس.

راشیگەیاند “نۆ هەزار و 233 خیوەت گەیەندراوەتە ئەو ناوچەیەی كە بوومەلەرزەكەی تیایدا روویداوە و لە ئەنجامی سەرژمێری و پشكنینی بیناكانیشدا دەركەوتووە كە 76 بینا بەتەواوی داڕووخاون و 642 بینا زیانی زۆریان بەركەوتووە و 425 بیناش بەڕێژەی كەم و مامناوەند زیانیان بەركەوتووە”.

ئاشكراشیكرد “تا ئێستاش تیمە فریاگوزارییەكان توانیویانە 45 كەس بەزیندووی لەژێر داروپەردووی بینا داڕووخاوەكان بهێننە دەرەوە و ژمارەی ئەو كەسانەیشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 31 كەس و هەزار و 607ی دیكەیش برینداربوون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان