ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مافی مرۆڤ: لەسەدا 40ی دەوڵەمەندترین پارێزگەی عیراق هەژارن

خەڵك-بەشی هەواڵ
نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی 40%ی دانیشتوانی پارێزگەكە، بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن، داواش لە حكومەت و پەرلەمان دەكات، چارەسەرێكی خێرا بۆ ڕەوش و ژیانی ئەو چینە بدۆزنەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەسرە بڵاوكراوەتەوە”نوسینگەی كۆمیسیۆن لە بەسرە، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی و سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق دەكات، چارەسەری خێرا بۆ ڕەوش و ژیانی ئەو چینە هەژارە بدۆزنەوە كە لەژێر هێڵًی هەژارییەوەن، ئەمەش لەڕێی توێژینەوە و چاودێری مەیدانی كۆمیسیۆن لە پارێزگەی بەسرە”.

نوسینگەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ دەڵێت”توێژە هەژارەكان خەریكە بگەنە لەسەدا 40ی دانیشتوانی پارێزگەی بەسرە”.

عێراق

چوار عیراقی لە ئێران توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

چوار هاووڵاتی عێراقی لە تارانی پایتەختی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ماڵپەڕی (میدڵ ئیست نیوز)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، ئەو چوار عێراقییە لە گەڕەكی (دەوڵەت ئاباد) لە باشووری تاران دەژین.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتیانە لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان، هەرچەندە تائێستا لایەنی فەرمی ئێران ڕاگەیەندراوی بڵاونەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمیندارێتی بەغدا دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە كە ئەمیندارێتی بەغدا چەند كەسێك دادەمەزرێنێت، بەڵام ڕەتیدەكاتەوە.

ئەمیندارێتی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە لە چەند ماڵپەڕێك و تۆڕی كۆمەڵایەتییدا بڵاوكراوەتەوە، كە چەند كەسێك لەسەر كەرتی گشتی دادەمەزرێن، بەڵام دورە لە ڕاستییەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”باشترە میدیاكان بە وردییەوە هەواڵ بڵاوبكەنەوە و تەنها زانیاری لەسەرچاوەی باوەڕپێكراو و فەڕمییەوە وەربگرن”.

دامەزراندن لە ساڵی 2014ەوە لە عیراقدا بە تەواوەتی سنورداركراوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و زیادبوونی خەرجی ئاوارەكانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. زنجیرەیەك تەقینەوە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو زنجیرەیەك تەقینەوە لە ناوچەكانی (مەشتەل، زەعفەرانیە و ئەبودشیر)ی بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم تەقینەوەكان لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەكانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربان، بەڵام تا ئێستا لایەنە ڕەسمییەكان ئاماری زیانەكانی ئاشكرانەكردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان