ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەحمەد داود ئۆغلۆ دەستلەكاركێشانەوەی لە ئاكپارتی ڕاگەیاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا و یەكێك لەسەركردەكانی ئاكپارتی ئەمڕۆ هەینی بە فەڕمی دەستی لە ئاكپارتی كێشایەوە.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بە فەڕمی داوەتە حیزبی ئاكپارتی.

لە رۆژی یەكی ئەیلول لیژنەی جێبەجێكاری ئاكپارتی بڕیاری لێكۆڵینەوەی دا لە ئەحمەد داود ئۆغلۆ و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی حیزبەكە وەك ئامادەكارییەك بۆ دوورخستنەوەیان، ئەوەش لە دوای لێدوانە توندەكانی ئۆغلۆ دژی دەسەڵاتی توركیا و ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی حیزبێكی نوێ لە توركیادا.

جیهان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: بەرەو پێشچوون هەیە لەدروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوورى سوریا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، بەرەو پێشچوون هەیە لە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوورى سوریا و لەگەڵ توركیاش بەردەوام دەبن لە هەماهەنگییەكانیان.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بەرەو پێشچوون هەیە لەهەنگاوە سەرەتاییەكانی دروستكردنی ناوچەی ئارام و لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هەوڵدان بۆ چۆڵكردنی ئەو سەنگەرانەی دەكەونە چوارچێوەی ناوچەی ئارام.

ڕوونیشیكردەوە لەگەڵ توركیا چوار گەڕانی هاوبەشیان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبن لە هەماهەنگییەكیان لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام و چۆڵكردنی ئەو سەنگەرانەی بوونەتە هۆی نیگەرانی توركیا.

لە ماوەی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوورى سوریا، ئەمریكا و توركیا دەستیان كرد بە گەڕانی هاوبەش كە ئەوەش نیگەرانی حكومەتی دیمەشقی لێكەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئون بانگهێشتی ترەمپ دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ ئەوەی سەردانی كۆریای باكور بكات، بەڵام تا ئێستا ترەمپ بە فەڕمی وەڵامی بانگهێشتەكەی كیمی نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سێنتڕاڵ تایمز”ی كۆریای باشوور بڵاویكردووەتەوە، مانگی ئاب، كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور نامەیەكی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە و تێیدا داوای كردووە بۆ ئەنجامدانی سێیەمین لوتكەی نێوانیان، سەردانی پیۆنگ یانگ بكات، بەڵام تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ بە فەڕمی وەڵامی پێشنیارەكەی كیمی نەداوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەبو بەكر بەغدادی تۆمارێكی دەنگی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی داعش، تۆمارێكی دەنگی نوێی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوەكە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دان بە شكستەكانی داعشدا دەنێت لە ژمارەیەك لەو شەڕانەی ئەنجامیداوە.

تۆمارە دەنگییە نوێیەكەی بەغدادی كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن تۆڕی (الفرقان)ی سەر بە داعشەوە بڵاوكرایەوە”ئامۆژگاریی ئاینی و كۆمەڵایەتی وئاكاریی بەپێیی شەریعەت و نەریتی ئیسلامی لەخۆدەگرێت”، داواش لە شوێنكەوتوانی دەكات “دانبەخۆداگر و خۆڕاگربن”.

هەروەها سەركردەكەی داعش، باس لە ژمارەیەك هێرش و پەلاماری ڕێكخراوەكەش دەكات لە شارە جیاجیاكان و دەڵێت”وێڕای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی داعش، تائێستاش كەسانێك هەن بەیعەت بە خەلافەتەكەی دەدەن”.

بەغدادی وەك لە تۆمارە دەنگییەكەیدا، بەوشێوەیە وەسفيان دەكات دەكات، ڕەخنە لە “شیرك و بیدعە و خورافەت” دەگرێت لە وڵاتانی ئیسلامی.

ئەم پەیامەی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش، بە دووەم پەیامی لەو جۆرە دادەنرێت لە دوای شكستی تەواوەتی ڕێكخراوەكە لە عیراق و سوریا، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان