ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: ئێران خوازیاری كۆبوونەوەیە لەگەڵمان

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند: “دەتوانم بڵێم ئێران خوازیاری كۆبوونەوەیە لەگەڵمان”.

دۆناڵد ترەمپ لەكاتی رۆیشتنی بۆ شاری باڵتیمۆری سەر بە ویلایەتی ماریلاند، لە باخچەی كۆشی سپی لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێك باسی لەوە كردووە كە دەكرێت لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران، حەسەن رۆحانیدا كۆببێتەوە، رایگەیاند “دەتوانم ئەوەتان پێ بڵێم كە ئێران خوازیاری كۆبوونەوەیە لەگەڵمان”.

لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەشدا باسی لەوەكرد كە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، مایك پۆمپیۆ ناخەنە شوێنەكەی جۆن بۆڵتن وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی كە لە ئێستادا ئەو پۆستە بە بەتاڵیی ماوەتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ رایگەیاندبوو هەڵسەنگاندن بۆ پێنج كەس بۆ شوێنەكەی جۆن بۆڵتن دەكەن بەڵام لە گوتەكانی ئەمڕۆیدا تیشكی خستەسەر ئەوەی كاندیدەكان ١٥ كەسن بۆ ئەو پۆستە.
سەرچاوە/ئەنادۆڵۆ

ریکلام

جیهان

ئەردۆغان: مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراقدا هەیە و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر دۆخی عیراق و بە ناجێگیر وەسفی كرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئەنجلینا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕونیكردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی ئیدلب.

وتیشی”ناردنی سەربازەكانمان بۆ لیبیا لەسەر داوای حكومەتی ئەو وڵاتە تەنها بووە و تەنها بۆ مەشقكردن بووە، بەڵام كێشەی لیبیا تەنها بە شەڕ چارەسەرنابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرهەم ساڵح: 600 خۆپیشاندەری عیراقی كوژراون

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە لەو خۆپیشاندانانەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە عێراق درێژەیان هەیە، بەهۆی ئەو كردە توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر كوژراون.

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی داڤۆس لە گوتارێكدا رایگەیاند “گەنجانی عێراقی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر، هەلی كاری زیاتر، باشتركردنی كەرتی خزمەتگوزاری و كۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی ماوەیەكی زۆرە وڵاتی ئیفلیج كردووە خۆپیشان سازدەكەن”.

دەشڵێت “بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری ئاشتیخوازی بێتاوان كە زۆربەیان گەنج بوون، كوژراون”.

وتیشی “خۆپیشاندەران داوای ئیدارەیەكی سیاسیی دیموكراسیی دەكەن كە رەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكان بێت و شكۆی لەدەستچوویان بۆ بگێڕێتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر داوای ئەردۆغان گەیشتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ، لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گەیشتە ئیستانبوڵ.

بەپێی زانیارییەكان، كاروانەكەی مێركڵ و شاندی یاوەری لەژێر‌ رێوشوێنێكی ئەمنیی توندوتۆڵدا گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبوڵ.

مێركڵ كە چاوەڕوان دەكرێت زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەركۆماری توركیا ئەردۆغان تاوتوێی پەیوەندیە دوو قۆڵییەكان بكات.

هاوكات لە چوارچێوەی سەرۆكایەتی یەكێتیی ئەورووپا لە لایەن ئەڵمانیاوە كە مانگی تەمووز دەستپێدەكات تاوتوێی بابەتەكانی وەك پەیوەندییەكانی توركیا- یەكێتیی ئەورووپا، قۆناغی بەشداری لە یەكێتییەكە، نوێكردنەوەی یەكێتیی گومرك و هەڵگرتنی ڤیزە بكات.

هاوكات پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت سەبارەت بە بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بە تایبەتی لیبیا و سووریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان