ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەر لەوەی دەستبکەیت بە وەرزش و جوڵە، پەرداخێک لەم شەربەتە بخۆرەوە تا هەست بە ماندووبوون نەکەیت

خێزان

شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ داده‌نرێت كه‌ هاوكاری جه‌سته‌ ده‌كات له‌ مانه‌ویی به‌شێوازێكی به‌هێز و به‌توانا.

ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌و چالاككردنی، به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ توانای وه‌رزشكردنیان زیاتر ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ بۆ وه‌رزشه‌وانان به‌سودتر ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مادده‌ی نیتراتی تێدایه‌ كه‌ توانی به‌رگه‌گرتنی جه‌سته‌ زیاد ده‌كات و به‌وه‌ش ده‌توانیت به‌بێ ماندوبوون وه‌رزش بكه‌یت.

تەندروستی

چەند شەربەتێکی سرووشتی خۆت دەتوانیت درووستی بکەیت و بۆ پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستە زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شەربەتێکی سرووشتییە کە خۆت دەتوانیت درووستی بکەیت و بۆ پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستە زۆر بەسوودە:

 

خەیار و لیمۆ

خەیار قاش بکە و لەگەڵ لیمۆدا بیکە عەسارەوە و ئاوی تێبکە تا دەبێت بە شەربەتێک، بەیەکەوە کاریگەریەکی باشیان هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

 

گێزەر و سێو

١ سێو لەگەڵ ٢ گێزەر و ٢ قاش زەنجەفیل لەگەڵ ئاودا تێکەڵبکە و شەربەتێکی لێ درووستبکە، پێکهاتەیەکی ڤیتامینی دەوڵەمەندت بە دەستدەگات کە دەتوانیت بۆ پاککردنەوەی ناو جەستەت سوودی لێوەربگریت.

 

شەربەتی تەماتە

شەربەتی تەماتە یەکێکە لەو شەربەتانەی زۆر بەسوودە بۆ پاککردنەوەی جەستە، بۆ ئامادەکردن:

-تەماتەکە بکەرە ئاوی گەرمەوە و ماوەیەک بیکوڵێنە تا بۆخۆی توێکڵەکەی لێدەبێتەوە.

-دواتر ئاوی تێبکە و بیکوڵێنە تا دەپیشێت.

-پاشان بیپاڵێوە و ئاوەکەی بگرە

-دواتر کەمێک شەکر و خوێی تێبکە تا تامی خۆش بکات

-دەتوانیت لیمۆیەکیش بگوشیتە ناوی

-پاشان جوان تێکی وەربدە و دواتر بیخەرە ساردکەرەوەوە و بە ساردی بیخۆرەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند بیرۆکەیەکی زۆر بەسوود بۆ قاچەکانت کە پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی زۆر بەسوودە بۆ قاچەکانت کە پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-گەر پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێدەکەیت، دوو پەنجەی ناوەڕاستی قاچت بە تیپێک بەیەکەوە ببەستە بۆ ئەوەی پەستانی زۆر نەچێتە سەر پەنجەکانت

-هەوڵبدە زۆرکات قاچت پێی پەتی بێت و هیچت لەپێدا نەبێت

-کاتێک پێڵاو دادەنێیت با نەچنە سەر یەک، چونکە بەو جۆرە میکرۆب و پیسی زۆر بۆ یەکتر دەگوازنەوە

-گەر قاچت بریندار بوو بە شێوەی ئاسۆیی تیپەکەی لێمەدە، بەڵکوو بە ستونی لێی بدە

-ناوە ناوە قاچت بکەرە سەتڵێک ئاوەوە، دەتوانیت سرکەش بکەیتە ئاوەکەوە

-ڕۆژانە کەمێک قاچت بشێلە یاخود بۆخۆت بە پەڕۆیە بیکشێنە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هەڵەیەکی گەورە کە وادەکات نەهێڵیت ماسولکە درووستبکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی گەورەیە کە وادەکات نەهێڵیت ماسولکە درووستبکەیت:

 

هەمان شێوازی دوبارەکردنەوە

هەمان شێوازی دوبارەکردنەوە یەکێکە لە هەڵە باوەکان، باشترە بە چەند سێتێکی جیاواز ئەنجامی بدەیت نەک هەر یەک دانە دابەرا بکەیتەوە، ئەمەی خوارەوە یەکێکە لە ڕێگا باشەکان

-سەرەتایی : ٣ بۆ ٤ جار

-ناوەندی: ٦ بۆ ٨ جار

-پێشکەوتوو: ١٢ بۆ ١٥ جار

 

 

خواردن

بۆ درووستکردنی ماسولکە خواردن ڕۆڵی سەرەکی هەیە، پێویستە خواردنە پڕۆتیینیەکان بخۆیت و لە خواردنی چەوری و کاربۆهیدرات دووربکەویتەوە.

 

شێوازی وەرزش

چەند ئەنجامدانی وەرزش گرنگە، هێندەش گرنگە کە بە شێوازی درووست وەرزشەکە بکەیت و لە ژێر چاودێری ڕاهێنەردا بیت.

 

ماندووبوونی زۆر

نابێت زیاد لەپێویست خۆت ماندوو بکەیت بە جۆرێک کە جەستەت چیدیکە بەرگەی نەگرێت، جگە لەوەی وەرزشکردنی زیاد لە پێویست وادەکات کالۆری زۆر بسووتێنیت کە بۆ ماسولکەکان پێویستە.

 

بەردەوامی

ئەوەی بۆ درووستکردنی ماسولکە گرنگە ئەوەیە بەردەوام بیت و خشتەی جیاریکراو جێبەجێ بکەیت، نەک بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان