ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 34 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 33 پلەو لە دهۆك 36 پلە و لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوای بەهارە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك بۆ وڵاتی توركیا، وڵاتانی شام و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 6 پلە دابەزیون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی پلە بە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی باشووری وڵات لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگەنە 50 پلە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ چوونە وەرزی نوێوە خێرایی با زیاد دەكات و لەكاتەكانی ڕۆژدا تۆز و خۆڵ بەرزدەبنەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ 3 پارێزگای عیراق (بەسرەِ و عەممارە و خانەقین) بەرزترین پلەكانی گەرما تۆمار بكەن و بگەنە 51 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنە؛ لە ماوەت 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گوندێكی شارۆچكەی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئاگرەكە ڕۆژی پێنج شەممە لە سنوری گوندی دۆڵ بێشكی سەر شارۆچكەی ماوەت کەوتووەتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنەكە و بە هاوکاری لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە بە هۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان