ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕوونكردنەوە لەبارەی مامەڵەی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دەدرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەفسەرێكی شارەزا لە بواری پاسپۆرت سەبارەت بە مامەڵەی دەرهێنان، تازەكردنەوە، بەدەستهێنانەوەی پاسپۆرتی ونبوو یان تێكچوو ڕوونكردنەوە و ڕێنمایی پێویست بە هاووڵاتیان دەدات.

(نەقیبی مافپەروەر/ ھاوژین عەبدوڵا ئەحمەد) ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا تەواوی ئەو زانیارییانە ئاشكرا دەكات كە هاووڵاتی سەبارەت بە مامەڵەی دەرهێنان، تازەكردنەوە، بەدەستهێنانەوەی پاسپۆرتی ونبوو یان تێكچوو پێویستییەتی، (تۆڕی میدیایی خەڵك)یش بە پێویستی زانی هاووڵاتیانی لێ ئاگاداربكاتەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەی زانیارییەكان:

بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت چی پێویستە؟

• كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری و یەك ڕەسم وە ئەگەر ھاوڵاتیەكە كارتی نیشتیمانی نەبێت ئەوكات تەسكەرەو جنسیەو كارتی زانیاری و یەك رەسم.

لە تەمەنی چەندەوە پێویستە رەگەزنامەی ھەبێت؟

• منداڵ كاتێك (١٠) ساڵ تەواو دەكات دەبێت رەگەزنامەی ھەبێت واتە ئەگەر( ١-٩-٢٠٠٩ لە دایك بوبێت و ٢-٩-٢٠١٩ ) مامەڵەی پاسپۆرت پێشكەش بكات دەبێت رەگەزنامەی ھەبێت.

منداڵەكەم (١٠) ساڵی تەواو كردووە بەڵام نفوسەكەمان بووە بە كارتی نیشتیمانی و چەند مانگێكی پێ دەچێت تا كارتی نیشتیمانیەكە وەردەگرینەوە چی بكەین؟

• زۆر ئاساییە سەردانی كارتی نیشتیمانی بكەن مامەڵەكە پێشكەش بكەن كاتێك تەواو بوون ئەفسەری رەگەزنامە پێتان دەڵێت چاوەڕێ بكەن تا كارتە نیشتیمانیەكە دێتەوە بۆتان لە بەغدا، ئێوەش لەو كاتەدا داوای (صورە قید)ی ئەلكترۆنی بكەن و دەتاندەنێ بەو صورە قیدە ئەلكترۆنیە لە پاسپۆرت كارەكەتان بۆ دەكرێ و حسابی كارتە نیشتمانیەكەی بۆ دەكرێت.

من باوكم موالیدی ١٩٦٠ یە ئایا پێویست دەكات بێم لەگەڵی بۆ پەنجە مۆر؟

• ئەو كەسانەی موالیدیان لە خوار ١٩٦٠ ە واتە موالید ٥٩ و ٥٨ و بەرەو خوار پێویست دەكات كوڕێكی یان كچێكی یان خوشكی یان برای یان نزیكترین كەسی پەنجە مۆری بۆ بكات ئەمەش بۆ كار ئاسانی ھاوڵاتیەكەیە چونكە مرۆڤ كە دەگاتە تەمەنێك پەنجە مۆرەكەی جوان ناخوێنێتەوەو لە ڕۆژی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی پەنجە مۆرەكەی مگابق نابێت ئەوكات كێشەی بۆ دروست دەكات بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام كاتێك كەسێكی نزیكی موالید سەروو ١٩٦٠ پەنجە مۆری بۆ ئەكات مگابق دەبێت كار ئاسانیە بۆ بەتەمەنەكە كە ڕۆژی وەرگرتنەوە كەسەكەی دەتوانێ بۆی وەربگرێتەوە.

تێبینی:
ئەگەر هاوڵاتییەك نەخۆشی هەبوو، پەنجەمۆری ناخوێندرێتەوە پێویست دەكات ئەگەر گەنجیش بێت كەسێكی نزیكی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ پەنجەمۆر كەپێویست دەكات كەسە نزیكەكە پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خویدابهێنێت ، وە زۆركات ئەو كەسانەی نەخۆشی ( شەكرە و فشاری خوێن و پێست) یان هەیە پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە تەنانەت هەندێ جاركەسەكە نانی نەخواردووە و برسی بێت پەنجەمۆری نایخوێنێتەوە.

منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستی بە پەنجە مۆری بەخێوكەرە ؟

• بەڵێ دەبێت باوكی منداڵەكە لە پاسپۆرت ئامادە بێت بۆ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی وە ھەر باوكەكە پاسپۆرتی منداڵەكەی وەردەگرێتەوە.

لە چ حاڵەتێكدا دایك دەتوانێت پەنجەمۆر بۆ منداڵەكانی بكات؟

• تەنھا لە یەك حاڵەتدا دایكەكە دەبێت بە ولی ئەمری منداڵەكە كە مێردەكەی عێراقی نەبێت.

ئەی ئەگەر باوكەكە ئامادە نەبوو؟

بۆ چارەسەری ئەم بابەتە دەبێت یەكێك لەم خاڵانە جێبەجێ بكەین:
١ – ئەگەر باوكەكە مردبوو دایكەكەی یان ئەو كەسەی منداڵەكە بەخێو دەكات سەردانی دادگای باری كەسێتی دەكات بۆ ئەوەی ( حجە الوصایە ) دەربكات . لەو كاتەدا دادگا حجە الوصایەی دائمی بۆ بەخێوكەری ئەو منداڵە دەكات…ئیتر دایكەكە یان ئەو كەسەی حجە الوصایەكەی بۆ دەكرێت دەتوانی پەنجە مۆر بۆ منداڵەكە بكات لە پاسپۆرت و دەبێتە ولی ئەمر

٢- لە حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێرد كاتێ منداڵەكە لای دایكی بێت:
ا- ئەبێت باوكەكە ئامادە بێت لە پاسپۆرت بۆ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی .
ب – ئەگەر باوكەكە ئامادە نەبوو بێت پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی بكات لەو كاتەدا دایكەكە دەچێت بۆ دادگا داوای (حجە الوصایە) كاتی دەكات و دواتر بەو حجە الوصایە دایكەكە دەبێت بە ولی ئەمر دەتوانێ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی بكات.

٣ – ئەگەر باوكەكە وەكالەتێكی خاص لای (كاتب عدل) بۆ دایكەكە یان ھەر كەسێكی تر بكاتەوە بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت بۆ مناڵەكەی ئەوا ئەو كاتە ئەو كەسەی وەكالەتەكەی بۆ كراوەتەوە پەنجە مۆر بۆ منداڵەكە دەكات.

٤- (حجە حچانە) پاسپۆرتی پێدەرناكرێت تەنھا لەیەك حاڵەتدا ، ئەویش ئەگەر بەڕێز دادوەرەكە بە شێوەیەكی صریح لەسەر حجە حچانەكە بنوسێ دایكەكە دەتوانی پاسپۆرت بۆ مناڵە ناكامەكانی دەربكات .

٥- ئەگەر باوكەكە (وكالە) عامەیەكی دەركردبێت بۆ ژنەكەی یان بۆ كەسێكی تر و خۆی ڕۆیشتبێت بۆ دەرەوەی وڵات لەو كاتەدا دەبێت ئەو كەسەی (وكالە)كەی بۆ كراوەتەوە سەردانی (كاتب عدل) بكات بەو عامەیە وەكالە خاصەیەك بۆ كەسێكی تر بكاتەوە ئەو كات بەو وەكالەتە خاصە دەتوانێ ببێت بە ولی ئەمر بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵەكەی..لەبەر ئەوەی بە پێی ڕێنمایی پاسپۆرتی گشتی بغداد كار بە (وكالە) ی عامە ناكرێت و تەنھا كار بە وەكالەتی خاصە دەكرێت.

٦ – كاتێك باوكەكە چۆتە دەرەوەی وڵات و (وكالە) بۆ كەس نەكردۆتەوەو ئێستا مندڵەكانی پێویستیان بە پاسپۆرتە..؟

• لەم كاتەدا دەبێت باوكەكە سەردانی سەفارەتی عێراق لەو ولاتە بكات و (وكالە)ێكی خاص بۆ كەسێك بكاتەوە…وە ئەو كات ئەو وەكیلە دێتە پاسپۆرت نوسراوی بۆ دەكرێت بۆ پاسپۆرتی گشتی لە بغداد لە ناوچەی كەڕادە ٥٢ وە لەوێوە نوسراوی بۆ دەكەن بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ تەصدیق كردنی وە دواتر دەیباتەوە بۆ پاسپۆرتی گشتی و ئەوكات دێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی شاری خۆی…وە دەبێت ئەو كەسەی خۆی وەكالەتەكەی كردۆتەوە بچێت بۆ بغداد

رەگەزنامەكەم كۆنە كاری پێدەكرێت؟
• بەلێ ھەرچەند كۆن بێت ئاساییە بە مەرجێ نەدڕابێت و وێنەكەی لێنەبوبێتەوەو مۆرەكانی كاڵ نەبوبێتەوە لەگەڵ نوسینەكانی.

پاسپۆرت چەند ڕۆژی پێ دەچێت تا تەواو دەبێت ؟

• لە دوای پەنجە مۆر و وەرگرتنی مامەڵەكەت لەئێستادا مانگ و نیوێكی پێدەچێت ، بەڵام ئەم حاڵەتەدەگۆڕیت بەپێی بوونی دەفتەری پاسپۆرت كە لە بەغداوە رێژەی چەند دەگات بە بەڕێوەبەراییەتییەكان كات هەبووە لەماوەی سێ ڕۆژدا هاوڵاتی بووە بە خاوەنی پاسپۆرت.

بۆ ئەوەندەی پێدەچێت؟

• لەبەر ئەوەی جاران ئەم پاسپۆرتە لە ئەڵمانیا چاپ دەكرا كاتێ عێراق داوای دەكرد چەند ملێۆنێكی بۆ چاپ بكەن بە زوترین كات چاپ دەكراو دەگەیشتە عێراق وە بەڕێوەبەرایەتی شارەكان دەچوون لە بغداد ٧٥ ھەزاریان بە یەك جار دەھێناو بەشی چەندین مانگی دەكرد وە كە كەمی دەكرد دیسانەوە دەچون بۆ بغداد چەند ھەزاری تریان ھێنا بەڵام لە ١-١-٢٠١٩ ەوە حكومەتی عێراق ئەو كارگەی دروست كردنی پاسپۆرتەی كڕیەوە ھێنای كە فڕۆكەخانەی بغداد دایناو خۆی دەستی كرد بە دروست كردنی بۆیە لە سەرەتادایە ناتوانێت ژمارەیەكی زۆر چاپ بكات و دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق كەم بووە و كاتێ بەڕێوەبەرایەتیەك دەچێت داوای پاسپۆرت بكات بۆ شارەكەی لە ٣٦٠٠ سێ ھەزار و شەش سەد پاسپۆرتی زیاتر نادەنێ…

ئەم كەم بونەوەیە تەنھا شارە كوردستانیەكانە؟

• نەخێر لە ھەموو عێراق وەك یەكە و دەفتەری پاسپۆرت كەم بۆتەوە

كاتێ پاسپۆرت دەرئەكەم پارە چەندی تێدەچێت؟

• بە پارەی چەك و فایل و فۆڕمی پڕكردنەوەی پاسپۆرت و ئیستینساخەوە نزیكەی ٤٠ ھەزاری تێدەچێت.

باشە لەسەر چەكی پاسپۆرتەكە نوسراوە ٢٥ ھەزار بەڵام نزیكی ٣٠ ھەزاریان لێ وەرگرتم؟

• لەبەر ئەوەی ئەو بانكە بۆ ھەر چەكێك دەبێت ٢٥ ھەزار بگەیەنێتە بەغداد بۆیە ئەو زیادەیە عمولەی بانك و رسم گابعە لەبەر ئەوەی ئەو بانكە خۆی ئەو چەكە چاپ دەكات و كارمەندی بۆ دا ئەنێ و شوێنی بە كرێ دەگرێت ئەو زیادەیە بانكەكە ھەڵی دەگرێت و پەیوەندی بە پاسپۆرتەوە نیە.

ئەگەر پاسپۆرتەكەم بەسەر بچێت غرامە دەكرێم؟

• نەخێر بە ھیچ جۆرێك غرامە ناكرێیت.

كەی ئەتوانم پاسپۆرتەكەم تازە بكەمەوە؟

• ئەگەر لە ساڵێك كەمتری تیابوو دەتوانی داوای تازە كردنەوەی بكەیت بۆ نموونە پاسپۆرتەكەو ٢-٩-٢٠٢٠ بەسەر دەچێت تۆ دەتوانی لە ٣-٩-٢٠١٩ ەوە بە دواوە داوای نوێ كردنەوەی بكەیت.

پاسپۆرت چەندی ماوە تێدا مابێ دەتوانی سەفەری پێبكەیت؟

ئەگەر لە شەش مانگ كەمتری تێدا مابێت ناتوانی سەفەری پێبكەیت و دەبێت نوێی بكەیتەوە…ئەمەش وەك عورفێكی دوەلیە چونكە گریمان پاسپۆرتەكەو مانگێكی تێدا ماوە دەچیتە وڵاتێك كەسەكە لەو وڵاتە توشی حادیسەیەك دەبێتەوە دەچێتە غەیبوبەوە مانگەكە تەواو دەبێت و كەسەكە چاك نابێتەوە ئەوكات پاسپۆرتەكە بەسەردەچێت بۆیە ھاولاتیەكەو ئەو ولاتەش لەو كاتەدا توشی كێشە دەبن چونكە پاسپۆرتەكی بەسەرچووە چۆن بینێرنەوە لە كاتێكدا بە پاسپۆرتی بەسەرچوو ناتوانی سەفەر بكەیت..یان تاوانێك ئەنجام بدەیت و لەو وڵاتە زیندان بكرێیت و پاسپۆرتەكەو بەسەر بچێت… بۆیە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە تووشی ئەو حاڵەتانە نەبێت پاسپۆرتێ لە ٦ مانگ كەمتری تیا بێت ڤیزای ناداتێ و ناھێڵێ داخلی ولاتەكەی ببیت.

بۆ پاسپۆرتەكەی خۆم بۆ ھەشت ساڵە بەس پاسپۆرتی مناڵەكەم بۆ چوار ساڵە؟

* بۆ تەمەنی سەروو ١٥ ساڵ بۆ ماوەی ٨ ساڵە، بەڵام بۆ خوار ئەم تەمەنە بۆ ماوەی چوار ساڵە، لەبەر ئەوەی گەشەی مناڵ خێرایەو بە زوویی گۆڕانكاری لە شیوەیدا ڕوو دەدات.

من پاسپۆرتەكەم چەند ساڵێكی تێدا ماوە بەس حەز دەكەم بیگۆڕم دەتوانم؟
• ئەصڵ ئەوەیە لە ساڵێ كەمتر ئینجا دەتوانی داوای نوێ كردنەوەی بكەیت ، بەڵام ڕێنماییەك ھەیە ناوی (حسب الرغبە ) یە لەو كاتەدا كە لە ساڵێكی زیاتر تێدایە و دەتەوێ بیگۆڕیت ئەوا چەكێكی ٢٠٠ دووسەد ھەزاری دەبڕی و بۆت دەگۆڕێت.

من ئیشێكی خێرام بۆ دروست بووەو پێویستە بە زوترین كات ببمە خاوەنی پاسپۆرت چیبكەم؟

• ڕێنمایەكی تر ھەیە ناوی ( الخدمە السریعە ) یە دەتوانی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێر بۆ ٤٨ كاتژمێر ببیت بە خاوەنی پاسپۆرت بە بڕینی چەكێكی ٢٥٠ ھەزار دیناری

من ساڵانە زۆر سەفەر دەكەم زوو پاسۆرتەكەم پڕ دەبێتەوە ، كەی دەتوانم داوای نوێ بونەوەی بكەم؟

• پاسپۆرتی عێراقی ٤٨ لاپەڕەیە ..كاتێك گەیشتیتە لاپەڕە ٤٤ و ٤٥ ی پاسپۆرتەكەو واتە ئەو دوو پەرەیە فیزا و دخولیەو خروجیەی پێوە بوو دەتوانی داوای گۆڕینی پاسپۆرتەكەو بكەیت چەند ساڵیشی تێدا مابێت ئاساییە…

پاسپۆرتەكەم تێكچووە ( تلف ) بووە یان لێم ون بووە چیبكەم؟

تێكچوون و ونبوون یەك ئیجرائاتی ھەیە..ھاوڵاتیەكە سەردانی پاسپۆرت دەكات نوسراوی بۆ دەكەن بۆ پۆلیسی ونبووەكان ( ناونیشانی پۆلیسی وونبوەكان/ بینای پێشووی خانوبەرەی سلێمانی / تەنیشت مەحكەمەی كۆن )
پاشان لەوێشەوە دوای تەواو بوونی دەینێرن بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی یەك كە لە ناو بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕدایە بەرامبەر ماسی دەباشان ..

وە جەنابی دادوەر ئەگەر زانی بەھۆی كەمتەرخیەوە پاسپۆرتەكەو وای لێھاتووە بە پێی یاسای پاسپۆرت غرامەی دەكات بە بڕی ٢٥٠ ھەزار وە ئەگەر زانی بە ھۆكارێكی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی وای لێھاتووە غرامەی ناكات نموونە ماڵەكەی سوتاوە و پاسپۆرتەكەش لەوێ بووە ئەویش بە سەلماندن ئەبێ لە لایەن ئەفسەری پۆلیسی بەرگری شارستانییەوە..
دواتر دێتەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و كارەكەی بۆ دەكرێت…

ئەی ئەگەر بۆ جاری دووەم ونی بكەم یان تەلەف ببێت سزاكەی چیە؟

سزاكەی غرامە دەكرێیت كەمتر نەبێت لە ٢٥٠ ھەزار و زیاتر نەبێت لە ملێۆنێك….وە تا دوای سێ مانگ لە بەرواری دەرچونی قەراری دادگاوە پاسپۆرتی پێنادرێت…تەنھا وەزیری ناوخۆی عێراق دەسەڵاتی ھەیە ئەو سێ مانگە لا بدات بۆ ھاوڵاتیەكە…

ئامادەكردنی:
نەقیبی مافپـــەروەر
ھاوژیــن عبداللە احمد

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی

کوردستان

شوانێك بەهۆی “غلۆر” بوونەوەی بەرد گیانی لەدەستدا


خەڵك-ئارام سەردار
بەڕێوەبەرایەتی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەینێت، بەهۆی بەركەوتنی بەرد بەسەری، شوانێك گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران لەپارێزگای هەولێر، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ئێوارەی دوێنی ٢٥ / ٥ / ٢٠٢٠ ئاگادار كراینەوە، كە شوانكارێكی تەمەن ١٣ ساڵانە خەڵكی گوندی ماویلیان، بەهۆی غلۆربونی بەرد لە ژێر پێی ئاژەڵان بەردێك بەر سەری كەوتووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شوانكارە ناوی (ب. م. ش) و لەگەڵ مامی بووە لە چیای هەندرێن.

ڕوونیشكراوەتەوە، تیمی بنكەكەیان گەیشتنە شوێنەكە بۆ هاوكاری كەسوكاری و خەڵكی گوند بۆ هێنانه خوارەوەی تەرمی ناوبراو لە چیای هەندرێن و گەیاندنی بە پزیشكی دادی لە سۆران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دامەزرێنەرێكی گۆڕان: وەكو پارتی و یەكێتی سەیری گۆڕان دەكەین
“كاك نەوشیروان لە كۆتا قۆناغەكانی ژیاندا زۆر پەشیمان بووە لە زۆر شت”


خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكێك لە هەڵسوڕاوەكانی پێشووی گۆڕان و كەسایەتییەكانی نزیك لە ڕێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەكە، كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو حزبە بووە لە دەرەوەی وڵات ئاشكرای دەكات، كە نەوشیروان مستەفا لە كۆتا قۆناغەكانی ژیاندا زۆر پەشیمان بووە لە زۆر شت و دەشڵێت: “گۆڕان دەبێت بە هێزێكی پاشكۆی دەسەڵات ئەگەر گۆڕانكاری لەخۆیدا نەكات”.

د.چیا عەباس نوری، یەكێك لە هاورێ و كارەكتەرە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوی پێشوو، هەروەها یەكێك لەدامەزرێنەرانی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات، كە پێشتر ڕایانگەیاند، لەبزوتنەوەی گۆڕان جیابوونەتەوە لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕانخواز ڕەوتێكی نویان ڕاگەیاند لەژێر ناوی “ئایندەی نیشتمان”.

د.چیا عەباس لە چاوپێكەوتنێكی بۆ (دەنگی كوردی ئەمریكا) وتی، ” لەناو ئێمە لە ساڵی 2018 و پاش ئەوەی كەوا داكشانی دەسەڵاتدارانی گۆڕان و لادانیان لە پرنسیپەكان و ئاراستەیەكمان دروستكرد بەناوی ئاراستەی پڕۆ گۆڕان واتە پرۆژەیەك بوو بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی لە گۆڕان پەیوەندیمان لەگەڵدا كردن و قسەمان لەگەڵدا كردن و سەركردایەتیەكانمان بینیین، هەموویان پشت گوێ خستین، بەیەك وشە پێیان وتین ئێمە گوێتان لێ ناگرین، دەبن بە پارتی، دەبن بەیەكێتی بڕۆن ببن بەوە، ئێمە بێ خەم و بێ باكیین لەوە ئێمە هەر تەحەمول و ئاراممان هەبوو، ڕاگەیاندنەكانمان بڵاو كردووە، خۆمان ڕێكخستبوو وەك ئۆپۆزیسیۆنێك لەناو گۆڕاندا، بە كۆمەڵێك دامەزراوە و ژووری تایبەتی و كۆمەڵێك پەیوەندی تایبەت هەموو ئەمانەمان لەدەرەوە دروست كردبوو، بەڵام لەگەڵ ناوەوە-ش كۆمەڵێك پەیوەندی تۆكمە و توندوتۆڵمان لەگەڵ كۆمەڵێك لە هەڵسوڕاوە ناڕازییەكان دروستكرد بوو، كە گوێیان نەگرت گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، كە ئەمانە هیچ مەجالی ئەوەی تێدا نیە چاكسازی تێدا بكرێت، ئیتر بۆچی ئاسنی سارد بوكتین؟”.

سەبارەت بەوەی ئایا بەنیازن (ئایندەی نیشتمان) بكەنە حیزب ؟ د.چیا عەباس دەڵێت: ” نەخێر، حیزب لە كوردستاندا باوی نەماوە، بۆنی حیزبت لێ بێت خەڵك نەفرەتت لێ دەكات”.

ئاشكراشی كرد، “من لەگەڵ كۆمەڵێك لە برادەرانی تر لە دامەزرێنەرانی گۆڕان بووین لە دەرەوە، ئێمە زۆر نزیك بووین لە كاك نەوشیروان، گوێڕایەڵی ئەو بووین قسەمان لەگەڵیدا كردووە، هەموو شتێك بەتاوتوێ كردن و باسكردن بوو، من حەسودیان پێ نابەم، دەبێت خۆیان حەسودی بەخۆیان ببەن”.

ڕاشیگەیاند، من پێم وایە ئەمانە “ئیرسێكی” كاك نەوشیروان یان وەرگرتووە، ئەو ئیرسە مەعنەویە، سیاسیە، ماددیە. لەڕووی سیاسی و مەعنەویەوە خۆیان شەرعیەتیان بەخۆیان داوە و سەركردایەتیەكیان دروستكردووە، لەڕووی ترەوە حیزبی گۆڕانكاری و چاكسازی موڵكی كەس نیە، دەبێت بیسەلمێنی بەكردار، ئەگەر بەكردار نەیسەلمێنێت كە ئەهلی گۆڕانكاری و چاكسازیت تا ئێوارە هەر هاوار بكە، خەڵك باوەڕت پێ ناكات ئەوەش لەناو گۆڕاندا سەلمێنرا بەوەی لەدەنگەكانی گوڕاندا هات لە دوو هەڵبژاردندا. ئەگەر خەڵك باوەڕی بەوە هەبووایە، كە ئەمانە دەتوانن گۆڕانكاری و چاكسازی بكەن، خەڵك متمانەی پێیان دەبوو، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە و ڕوو لەهاتنەخوارەوەی زیاترە، لەبەر ئەوە كەوتۆتە سەر ئەوان چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵكی و جەماوەر و دەنگی خۆیان و لەگەڵ ئەوانە چۆن متمانەدەكەن.”

وتیشی، “ئێمە وەكو گۆڕانخوازانی پێشوو، باوەڕمان وایە لەناو گۆراِنی ئێستادا هیچ چاكسازی و گۆڕانكاریەك ناكرێت، ئەوانە بوون بە بەشێك لە دەسەڵات و بوون بە پاشكۆیەكی دەسەڵات، هیچ هیوایەك نییە لەسایەی ئەمانە بتوانن ئایندەیەكی گەش بۆ ئەم میللەتە بەلایەنی كەم پێش بینی بكرێت”.

د.چیا عەباس، یەكێك لە هاورێ و كارەكتەرە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوی دیاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات دەڵێت: “من لەو باوەڕەدام كاك نەوشیروان لە كۆتا قۆناغەكانی ژیاندا زۆر پەشیمان بووە لە زۆر شت، لە هەڵسەنگاندنی كۆمەڵێك خەڵك، لە چاوەڕوانیەكانی وە لەو بەرنامەیەی كە بۆ ئەوانی داڕشتبوو، بەڵام ئیتر ئەو لە دۆخێكی تەندروستی وابوو كە نەیدەتوانی زۆر شت بكات”.

د.چیا دەشڵێت: “كاك نەوشیروان لە گۆڕان پەشیمان نەبووە، پەشیمان بوو لەهەڵسەنگاندنی كۆمەڵێك لەو هاوكارانەی، لەوانەی كە مەجالی پێداون و گەشەی پێكردوون و بواری بۆ ڕەخساندوون بێنە پێشەوە و بەرپرسیارێتی وەربگرن و ببن بە واجیهەی گۆڕان، ئەوە لە ئەنجامی ئەزموونی خۆیدا بووە لەبەرئەوی بواری تەندروستی زۆر بەرەو خراپ بوون دەچوو، توانا و هێزی ئەوەی تیا نەمابوو، كە بەجددی چارەسەری ئەو دۆخە بكات”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەلای منەوە گۆڕان دەبێت بە هێزێكی پاشكۆی دەسەڵات ئەگەر گۆڕانكاری لەخۆیدا نەكات و خاوەنی هەڵوێستی جددی خۆی نەبێت و نەگەڕێتەوە بۆ پرنسیپە ڕەسەنەكانی گۆڕان، وەكو هێزێكی بچوك دەمێنێتەوە. ئەو12 كورسیەی ئێستاشی كەم دەكاتەوە و نابێ بە هێزێكی كاریگەر بەداخەوە ئەوە لەسایەی دەسەڵاتدارانی گۆڕاندا ئەو دۆخە دروست بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

تا سبەی کاریگەریی ئەو بارستە هەوا فێنکەی ناوچەکەی گرتووەتەوە دەمێنێ و لەڕۆژی چوارشەنەوە پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دوای ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکە، کەوا پلەکانی گەرما بە نزیکەی 11 تا 12 پلە نزمکردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەکەن نزمترین پلەکانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر 10 پلەی سیلیزی بێت .

ڕاگەیەنراوەکە، ئەوەی خستووەتەڕوو، سەنتەری پارێزگاکانیش پلەکانی گەرما لە 15 نزیک دەبێتەوە و کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەش سبەی کۆتای دێت و ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان