ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پۆمپیۆ: مادۆرۆ هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و ئاشتی وڵاتانی دراوسێی ڤەنزوێلا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا ڕێوشوێن لەدژی ڕەفتارەكانی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا دەگرێتەبەر و ڕێككەوتنێكی هەرێمایەتی چالاك كرد بۆ هاریكاری سەربازیی لەگەڵ 10 وڵاتی كیشوەری ئەمریكا و ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەك وەڵامێك بۆ ڕەفتار و جموجوڵەكانی ڕژێمەكەی نیكۆلاس مادۆرۆ.

لەوبارەیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەیخستەڕوو، چالاككردنی ئەو ڕێككەوتنامەیە بەهۆی زیادبوونی كاریگەری ڕژێمەكەی نیكۆلاس مادۆرۆ بووە لەسەر سەقامگیری وڵاتەكەیی و ناوچەكە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، جموجوڵەكانی ئەم دواییەی سوپای ڤەنزوێلا بۆ بڵاوبوونەوە بەدرێژایی سنوورەكان لەگەڵ كۆڵۆمبیا، هەروەها بوونی گرووپی چەكداری ناشەرعی و ڕێكخراوی تیرۆریستی لەسەر خاكی ڤەنزوێلا دەریدەخات نیكۆلاس مادۆرۆ تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر گەلی ڤەنزوێلا، بەڵكو ڕەفتارەكانی هەڕەشە لەئاسایش و ئاشتی وڵاتانی دراوسێی دەكات.

جیهان

كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریای بۆ سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو، دەستپێدەكەنەوە.

موختار تلیۆبردی وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایگەیاند: بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەیە لە ئێران و ڕوسیا و توركیا.

جێی ئاماژەیە، دوواهەمین كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، بە بەشداری لێپرسراوانی حكومەتی دیمەشق و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئوردن و لوبنانیش وەك چاودێر، بەڕێوەچوو بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەواڵگری عیراق: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵگری سەربازی عیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایدەگەیەنێت: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا، ئەوانەشی لەناوچەكانی نزیك بە توركیان ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانیان.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق سەرۆكی هەواڵگری سەربازی عیراق ڕایگەیاند: سەركردە باڵاكانی داعش كە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێگەی بەرتیلدانەوە لەباكووری سوریاوە چوونەتە توركیا و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونی گەڕانەوەی توندوتیژییەكانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانیان هەیە خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە بدەن، بەتایبەت دوای كوژرانی بەغدادی، دەشڵێت: داعش پیلانیان هەیە هەزارەها چەكدار و لایەنگریان لە سەربازگە و زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕزگار بكەن، هەوڵی بەكۆمەڵ هەڵهاتنیان دەدات.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەشدا: فەرماندە باڵاكانی داعش بەتایبەتی ئەوانەیان كە لەو ناوچانەی نزیك بە توركیان، ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە چەكداركردنەوەی لایەنگرەكانیان.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: سەرانی باڵای داعش كە بەنهێنی بەرەو شاری غازی عەنتاب و ناوچەكانی تر هەڵاتوون، پارەدارێكی گەورەن و كۆمەكی گەورەی دارایی دەبەخشنە ڕێكخراوەكە، چەندەها پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنانیان لە توركیا هەیە، ڕاشیگەیاند:”پێش مانگێك بەڵگەنامەی تەواوی نۆ لەسەرانی داعشمان داوەتە بەرپرسانی سەربازیی توركیا”.

ئەلعەلاق هۆشداریش دەدات لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەڵێت: 10 هەزار چەكداریان لەگرتووخانەكانی سوریان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان