ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: دەرئەنجامی پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوە لەخزمەتی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری پێشمەرگە و كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، دواین پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و مەسەلەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەنگاوەكانی پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوە لەوەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێدەكەن.

ئەمڕۆ 12ی ئەیلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و كۆلۆنێل رۆی نەتارجان، فەرماندەی هەماهەنگی هێزەكانی بەریتانیا لەهەرێم، كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە، پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیای بەگرنگ و پڕبایەخ وەسفكرد، ڕوونیشیكردەوە، هاوكاری و هەماهەنگی ئێوە جێگەی تەقدیری ئێمە و خەڵكی كوردستانە,خوازیارین ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، ڕایگەیاند: شەڕەفێكی گەورەیە كە هاوكاری ئێوەین، پاڵپشتیمان بۆ حكومەت و خەڵكی كوردستان بەردەوامی دەبێت. خوازیارین لەرێگەی دیاڵۆگ و دانوستانی هاوبەش، كۆتایی بەكێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت. وتیشی: لەڕێگەی تیمی ڕاوێژكارانی سەربازیی بەریتانیایەوە بەشدار و هاوكاری سەركەوتنی پڕۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەبین.

وەزیری پێشمەرگە، ڕوونیكردەوە، ئامانج و ئەولەویەتی پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوە، چاككردن و باشكردنی دۆخ و گوزەرانی پێشمەرگەیە، هاوكاری ڕاوێژكارانی ئێوە و هاوپەیمانان گرنگە و دەرئەنجامی پڕۆسەكە لەخزمەت پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان و حكومەت دەبێت.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆی پوخت لەسەر بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچەكە كرا و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەوڵەكان بەئاڕاستەی پێكەوە كاركردن و یەكگرتوویی هێزەكان بێت.

کوردستان

باندێكی دزینی 50 ماتۆڕسكیل لە سلێمانی دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی چوار كەسییان دەستگیركرد، كە زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان لەناو شاری سلێمانی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان زانیارییان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبوو، كە ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان دەدزن، بۆیە تۆمەتباران خرانە ژێر چاودێری وردەوە و كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا سێ‌ لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزینی ماتۆڕێكدا دەستگیربكرێن و تۆمەتبارەكەی دیكەش هەر ئەمڕۆ دەستگیركرا.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران لەشێوەی باندێكدا دزییان كردوە و بەپێی دانپێدانانی خۆیان تا ئەمڕۆ زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان دزیوە و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ماتۆڕسكیلەكانیان ساغ كردۆتەوە .

ئاشكراشی كردووە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، (أ ، ی ، ح لەدایكبووی 2002 و ش ، خ ، م لەدایكبووی 2000 و ش ، ب ، أ لەدایكبوی 2002 و د ، س ، م لەدایكبوی 2004)، كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو: ئێمە لە دەسەڵات بووینایە ئەمانزانی چۆن چاكسازی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە قۆرخكردنی ئابوری و بازاڕ و كۆمپانیاكان وای كردووە، ئەوەی دەستڕیشتووی نەبێت هەلی كار و بزنسی دەست نەكەوێت و دەشڵێت: “ئێمە لە دەسەڵات بوینایە ئەمانزانی چۆن چاكسازی دەكرێت”.

د. شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، “دەستە و تاقمی مافیایی و پیسخۆر دروستبوون، كە دەستڕۆیشتوون و هێزیشیان لە پشتە، ئەوانە ڕێگە لە بازرگانی خەڵك دەگرن و داوای پشك لە سەرمایەگوزاری خەڵكی دەكەن، دەرئەنجام ئەوانە وەكو وەرەمی شێرپەنجەیان لێهاتووە لە ناو جەستەی هەرێمی كوردستان”.

ڕاشیگەیاندووە، قۆرخكردنی ئابوری و بازاڕ و كۆمپانیاكان وای كردووە، ئەوەی دەستڕیشتووی نەبێت هەلی كار و بزنسی دەست نەكەوێت و بكەوێتە ژێرەوە لە ڕكابەرییەكاندا، بۆیە ئەو دەستڕۆیشتووانە لە ماوەیەكی كەمدا لەسەر حسابی خەڵكی هەژار ئەبن بە ملیۆنێر.

دەشڵێت: “ئێمە ئێستا ئۆپۆزسیۆنین هەموو ڕێكارە پێویستەكانمان گرتۆتەبەر بۆ فشارخستە سەر دەسەڵاتداران بۆ ڕەخساندنی هەلی كار و دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەگەر ئێمە لە دەسەڵات بوینایە ئەمانزانی چۆن چاكسازی دەكرێت، كە لە زیندوو كردنەوەی بەها و قیمەكانەوە دەستپێدەكەین، تا دەگاتە وەگەڕخستنی پڕۆژەی بچووك و ڕەخساندنی هەلی كاری یەكسان تا هەمووان بتوانن بە دادپەروەری كاریان دەست بكەوێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: كۆلێژی ئەركان بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی ئەوانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆلێژی ئەركان لە دەروازەی ڕاپەڕین بەسەردەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە كێشە و گرفتەكانی ئەو ناوەندە گرنگە ئەكادیمی و زانستیە سەربازیە چارەسەر دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ١٨/٢/٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، كولێژی ئەركان ـی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی لە دەروازەی ڕاپەڕین بەسەركردەوە و لەنزیكەوە لەڕەوەشی خوێندن لەو كولێژە و كەموكوڕی و داواكارییەكیانی كۆڵییەوە و هەوڵ و ماندوبونی ئەفسەران و مامۆستایانی ئەو كولیژەی بەرزنرخاند.

ڕاشیگەیاند، كێشە و گرفتەكانی ئەو ناوەندە گرنگە ئەكادیمی و زانستیە سەربازیە چارەسەر دەكەن.

وەزیری پێشمەرگە لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ خوێندكارانی خولی حەوتەمی ئەركان، ڕایگەیاند، كۆلێژی ئەركان دەرگای بۆ كردوونەتەوە، بۆئەوەی پەرە بەزانست و زانیاریەكانتان بدەن، دڵخۆشم بەوەی كە لە ٢٠٠٣ وە بەهەوڵی خەباتگێڕان و تێكۆشەرانی دوێنێی كوردایەتی و پێشمەرگایەتی، ئەو كۆلێژەمان هەیە، كە بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی ئەوانە.

وتیشی، “جێگەی بایەخ و گرنگی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە كۆلێژی سەربازی و كۆلێژی ئەڕكانمان هەیە و فەرماندە و ئەفسەرانی شارەزا لە بواری سەربازی بەشێوەی زانستی و ئەكادیمی بەرهەم دەهێنن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان