ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بۆ (خەڵك): ئۆپەراسیۆنەكان سەركەوتوون

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، باس لە ڕەوشی ئەمنی پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و جموجۆڵەكانی ڕێكخراوی داعش دەكات لەو ناوچانەدا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەم دواییەش بۆ بنبڕكردنی تیرۆر لەو ناوچانەدا بە سەركەوتوو ناودەبات.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ڕەوشی ئەمنی لە هەموو ناوچەكاندا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانماندایە، ئۆپەراسیۆنەكان لە زۆربەی ئەو ناوچانەی دەزگاكانی هەواڵگری ئاماژە بە بوونی مەترسی سەرهەڵدانەوەی چەكدارانی داعش دەكەن ئەنجام دەدرێن، لە ناوچەكانی خۆرئاوا و بیابانی ئەنبار، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، هەڵمەتی جۆری بۆ لەناوبردنی پاشماوەی چەكدارانی داعش ئەنجامدران”.

لەبارەی سەركەوتوویی ئەو ئۆپەراسیۆنانە و دەستكەوتەكانیشی، عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتی، “لەو هەڵمەتانەدا نزیكەی 570 پشتێنی مینڕێژكراو دۆزرانەوە، لەگەڵ دەیان مینی دژە تانك و بڕێكی زۆری تەقەمەنی، لە ئۆپەراسیۆنی (گڵی ڕەش) كە لەلایەن دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەكانی شەرگات و دەورووبەری ئەنجامدرا، ئەمەش خۆی لەخۆیدا ئۆپەراسیۆنێكی جۆری بوو”.

جەختیشی كردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن بۆ ڕاوەدونان و تێكشكاندنی تەواوەتی پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە تەواوی ناوچەكانی عیراق.

سەبارەت جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ناوچەكانی پارێزگای دیالە، یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند، “هەموو ئەو ناوچانە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە پلانیان بۆ دانراوە، بۆ نبڕكردن و ڕەواندنەوەی مەترسییەكانی پاشماوەكانی داعش لە دیالە و ناوچەكانی تر، ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی ئەو ڕێكخراوە ئەنجام دەدرێن و بەوپەڕی تواناشەوە هەوڵ بۆ سەقامگیركردنی تەواوی ئەو ناوچانە دەخەینەگەڕ”.

لەبارەی ئاستی سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكانیش، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری عیراق، وتی، “تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنانە سەركەوتنی باشیان بەدەستهێنا و ئامانجەكانیان هێناوەتەدی و ئەنجامی گەورەیان هەبووە”.

جیهان

عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 14/10/2019 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا جەختی لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا كردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی، بە جۆریك كە داواكاری گەلی عیراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ یەكلاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی گشتگیر.

هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی مرۆیی و ناكۆكییەكانی سوریا، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی ڕێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی تاوانكاری دژ بە هاووڵاتیان لە عیراق و سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژاپۆن بەشداری ئاوەدانكردنەوەی عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/١٤ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ناوفۆمی ھاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژاپۆن كردەوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەشداری لە باشتركردنی دۆخی ئابووری و سەقامگیری لە عیراقدا.

ھەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ژاپۆن، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوو گەلی دۆست بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری عیراقەوە دەكات و گفتوگۆ لەسەر داگیركاری توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و سەقامگیری عیراق و كاركردن لەسەر ئەو تەحەدیاتانەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت و مافی هاونیشتیمانیان و گەشەسەندنی ئەزموونی دیموكراسی عیراق كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا هەردوولا داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە لایەن سوپای توركیاوە كراوەتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و بەوهۆیە بەدەیان هەزار خێزان ئاوارەبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان