ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

هازارد و کۆرتوا پێشنیاری یاریزانێکیان بۆ زێدان کردووە و سەرچاوەیەک ئاماژە بە ڕێکەوتن دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئیدین هازارد و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی پێیان وایە گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی چێڵسی بۆ ڕیاڵ مەدرید، تەواوی کێشە تاکتیکیەکانی زینەین زێدانی ڕاهێنەر چارەسەر دەکات.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “میترۆ” ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەریەک لە ئیدین هازارد و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی لە ژووری جلگۆڕینەکانی یانەی شاهانەی مەدرید ناوی نگۆلۆ کانتی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی چێڵسییان هێناوە، تەواوی هاوڕێکانیان لە یانە مەدریدیەکە گەیاندۆتە ئەو قەناعەتەی کانتی چارەسەری دەردە تاکتیکیەکانی ئەم وەرزەیە، تەنانەت بابەتەکە گەیشتۆتە بەردەستی زێدان و ڕاهێنەرە فەرەنسیەکەش نکوڵی لە گواستنەوەی یەکێک لە هاونیشتیمانەکانی نەکردووە.

لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی نزیک لە مێرەنگی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بەهێزەوە دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، بەر لەو وادەیە و پێشوەختیش لەگەڵ نوێنەرانی یانەی بلوزی لەندەن تاوتوێی گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی شەرمنیان کردووە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردۆتەوە، کە پەیوەندیەکانی ڕیاڵ و چێڵسی بۆ گواستنەوەی کانتی تەنها لە سنوری گفتوگۆکردندا نەوەستاوە، بەڵکو گەیشتۆتە حاڵەتی ڕێکەوتن و بەپێی ئەو ڕێکەوتنەش یاریزانە فەرەنسیەکە لە هاوینی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە دەکات.

جیهانی

ئەڵتراسی مان سیتی وەڵامی گواردیۆلا دەدەدەنەوە: تۆ ئاگات لە بارودۆخی ئێمە نییە

خەڵک سپۆرت

ئەڵتراسی یانەی مانچستەر سیتی (کۆمەڵەی هاندەرانی سیتی) بەفەرمی لەڕێگەی میدیاکانەوە وەڵامی لێدوانەکانی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەریان دایەوە و ڕایانگەیاندووە، کە بەهۆی بارودۆخی داراییەوە نەیانتوانیوە لەڕووبەرونەوەی یانەی فولهامدا ئامادەبن.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر فولهام لە جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا “فا کاپ”، گواردیۆلا ڕەخنەی لە هاندەرانی یانەکەی گرت و ڕایگەیاند :” دەبوو باشتر پاڵپشتی یاریزانان بوونایە، بەڵام بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە جامی ڕابیتەی یانە پیشەوەرەکان دەبێت باشتر پاڵپشتیمان بکەن و ئامادەبوونیشیان زیاتر بێت”.

لەم بارەیەوە کیڤن پارکەر، سەرۆکی ئەڵتراسی سیتین بە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە :” نازانم بەم لێدوانانە گواردیۆلا دەیەوێت بەچی بگات؟ کاتێک لەلایەن یانەیەکی ترەوە ڕەخنەمان ئاڕاستە دەکرێت ئێمە هەست دەکەین ستەممان لێدەکرێت، بەڵام بارودۆخەکە قورستر و خراپتر دەبێت کاتێک ڕاهێنەری یانەکەی خۆمان ڕەخنەمان لێدەگرێت، پێموابێت نازانێت هاندەرانی بواری تۆپی پێ بە چ بارودۆخێکی ناجۆردا تێپەڕ دەکەن”.

هەروەها دەڵێت :” ئەگەر پرسیارەکە لەسەر وەفا و پابەندی ئێمەیە بە یانەکەمانەوە؟ ٣٥ ساڵ بەبێ بەدەستهێنانی نازناو پالپشتی سیتیمان کرد لە گەرما و سەرمادا، لەساتی ناهەمواردا، من گواردیۆلام خۆشدەوێت و پێموایە باشترین شتە بەسەر یانەکەماندا هاتووە، بەڵام ئەم جۆرە لێدوانانە توڕەیی هاندەران زیاتر دەکات و دووریان دەخاتەوە لەیاریگاکان نەک پێچەوانەکەی، چونکە ئەوان ماندوو دەبن کاردەکەن بۆ ئەوەی بلیتێک بکڕن”.

لەکۆتا ڕووبەروبونەوەی سیتی بەرامبەر فولهام، تەنها ٣٩ هەزار هاندەر لە یاریگای ئیتیحاد ئامادەبوون، لەکاتێكدا بۆ یارییەکی ئاسایی ٥٥ هەزار هاندەر ئامادە دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤەرپوڵ لەجامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدا دەبێت

خەڵک سپۆرت

یانەی لیڤەرپوڵ زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت لەو تیروپشکەی بۆ یانە سەرکەوتووەکانی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا ئەنجامدرا.

لە ململانێکانی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا و لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا، یانەی لیڤەرپوڵ دووچاری یەکسانبونێکی چاوەڕوان نەکراو هات بەرامبەر یانەی شروسبێری تاون (٢ – ٢)، ئەوەش ناچاریان دەکات (٩٠) خولەکی تر بەرامبەر ئەم یانە پلە دووە لەیاریگای خۆیاندا ئەنجام بدەن.

ئەگەرەکانی سەرکەوتنی لیڤەرپوڵ بەنسبەت میدیا و هاندەرانەوە حەتمییە، بەڵام ئەوەی کێشەی دروست کردووە تیروپشکی هەمان خولە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، تیایدا ئەگەر لیڤەر لە قۆناغی پێنجەمیشدا سەرکەوتن بەدەستبهینێت، ناچار دەبن لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕوی یانەی چێڵسی ببنەوە.

ڕووبەڕوبونەوەیەکی زیادە و پاشان یارییەک لەسەر ئاستی باڵا بۆ یانەی لیڤەرپوڵ لەم بارودۆخەدا بۆ یۆرگن کلۆپ و یاریزانانی ماندوکەرە، بەڵکو لەو وادەیە کەم دەکاتەوە کە بۆ حەوانەوەی یاریزانان تەرخان کراوە و ناچارن لە هەفتەی داهاتوو تا مانگی داهاتوو تەواوی هەردوو ڕووبەروبونەوەکە ئەنجام بدەن، لەکاتێکدا کێبڕکێکانی خولی ئینگلتەرا بەردەوام دەبێت و دواتریش خولی یانە پاڵەوانەکان دەست بە ململانێکانی دەکاتەوە.

ئەنجامی تیروپشکەکە:

شیفێڵد وینزدەی – مان سیتی

ڕیدینگ یان کاردیف سیتی – شیفێڵد یونایتد

چێڵسی – شروسبێری یان لیڤەرپوڵ

وێست برۆمیچ – نیوکاسڵ یان ئاکسفۆرد

لیستەر سیتی – کۆڤێنتری یان بێرمینگهام سیتی

نۆرزهامبتۆن یان دێربی کاونتی – مانچستەر یونایتد

پۆرتسماوس – بۆرنماوس یان ئارسیناڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕۆناڵدینیۆ بۆنی “ڕۆناڵدۆی دیاردە” دەکات: بەرازیل چاوەڕێی گەوهەرە نوێیەکەیە

خەڵک سپۆرت

ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆی ئەفسانەی بەرازیل سەرسامە بەتواناکانی لاوێکی بەهرەمەندی وڵاتەکەیی و ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی بەرازیل چاوەڕوانی ئەو یاریزانە دەکەن.

ڕۆناڵدینیۆ ئەستێرەی دێرینی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی بەرازیل، سەرسامبوونی خۆی بەتوانا هونەرییەکانی گابریال مارتینێلی هێرشبەری لاوی یانەی ئارسیناڵ دەردەبڕێت، لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی دەیلی میرەری بەریتانی ڕاگەیاندووە :” مارتینێللی بیری ڕۆناڵدۆی دیاردەم دەخاتەوە”.

ئەفسانەکەی سیلیساو بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە :” ئێمە وەک خەڵکی بەرازیل بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی داهاتووی مارتینێللی دەکەین، گرنگترین خەسڵەتەکانی تێدایە و خاوەن بەهرەیە ئەوەش لەهەموو شتێک گرنگترە، یەکێکی تر لە خاسیەتە باشەکانی ئەوەیە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدایە و متمانەیەکی بێوێنەی هەیە”.

هەروەها دەڵێت :” مارتینێللی ڕۆناڵدۆی دیاردەم بیر دەخاتەوە کاتێک یەکەم وەرزی لە کیشوەری ئەوروپا ئەنجامدا، لەو وەرزەدا هاونیشتیمانەکەم لاوێک بوو ٣٠ گۆڵی تۆمار کرد و هەمووانی بە بەهرە ناوازەکەی سەرسام کرد، خەڵکانێک لەو کاتەدا پرسیاریان دەکرد، ئەو منداڵە بەرازیلیە ١٨ ساڵە کێیە؟! ئەو هەمیشە تۆپی دەویست، هاوشێوەی ئەزموندارێک بە تۆپەوە ڕایدەکرد، گرنگ نەبوو بەلایەوە ڕکابەرەکەی کێیە و ئەو تیمەی ڕووبەڕوی دەبێتەوە لە چ ئاستێکدایە، هەمان ئەو خەسڵەتانە لە مارتینێللیدا دەبینم”.

مارتینێللی لاوێکی بەهرەداری بەرازیلیە لە یانەی ئارسیناڵ یاریی دەکات، تۆمارکەری ١٠ گۆڵ بووە لەسەرجەم خولەکان، لە کۆتا ڕووبەروبونەوەکانی ئارسیناڵ بەرامبەر شیفێڵد و چێڵسی گۆڵی تۆمار کردووە، تەنانەت مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری یانە بە ئاشکرا سەرسامبوونی بە تواناکانی ئەم لاوە دەربڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان