ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د. سەباح: تووشبوون بە شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن
لە سلێمانی كەمپینی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵان ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سلێمانی كەمپینی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵان ڕاگەیەنرا، كە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش دەڵێت: “ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لەخوار ستانداردی وڵاتانی جیهانەوەیە”.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە هەموو جیهاندا مانگی 9 بە مانگی هۆشیاری منداڵی تووشبو بە شێرپەنجەیە و ئەو چالاكییەی ئێمەش لەگەڵ منداڵپارێزی كوردستان لەو چوارچێوەیەدایە و مەبەست لێی سێ‌ خاڵە.

وتیشی، “ئامانجی یەكەم لە كەمپینەكە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری بۆ نیشانە پێشوەختەكانی تووشبوو بە شێرپەنجەیە، چونكە منداڵ توانای دەربڕینی ئەوەی نەبێت باسی حاڵی خۆی بكات، بۆیە بۆ كەسوكارەكەی گرنگە هەندێك نیشانە هەیە بیزانێت و ئیهمالی نەكات، چونكە دەستنیشان كردنی قۆناغی سەرەتایی زۆر گرنگە”.

ڕوونیشی كردەوە، كە خاڵی دووەم بریتیە لە باسكردن لە مافەكانی منداڵێكی تووشبوو بە شێرپەنجە بۆ ئەوەی لەكاتی نەخۆشكەوتنیشیان لە چالاكییەكانی ژیان و خوێندنیان دانەبڕێن و خاڵی سێیەمیش ئەوەیە، پەیامێك بدەین بە هەموو جیهان و هەرێمی كوردستان و سلێمانیش، كە تووشبوون بە شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن، چونكە چەندین كەس هەیە چاكبۆتەوە و ئێستا ژیانی ئاسایی بەڕێدەكات.

سەبارەت بە ئاماری تووشبوان بە شێرپەنجە د. سەباح ئاشكرای كرد، كە لە 6 مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی هیوا 1330 تووشبووی نوێ بە شێرپەنجە هەیە لە هەموو ڕەگەز و نەتەوە و تەمەنەكان و بە سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجەوە، كە بەشێكیان لە شارەكانی تر و ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هاتوون، بەڵام تەنها لە سلێمانی و دەورووبەرەوە 1141 نەخۆش تۆماركراوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەختیشی كردەوە، كە هەرچەندە ڕێژەكە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمێك بەرزبۆتەوە، بەڵام بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان و وڵاتە وپێشكەوتووەكان ڕێژەكە لەخوار ستانداردی جیهانییەوەیە.

کوردستان

دهۆك.. ئاگر لە بازاڕی ئۆرزدی كەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قوماشی دهۆك لەنزیك سینەما نەورۆز كەوتووەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆك ڕایگەیاند، ئاگرەكە لە بازاڕی قوماش كە بە ئۆرزدی دهۆك ناسراوە كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند دوكانێك سووتاون.

بێوار عەبدولعەزیز ئاماژەی بەوەشدا، تیمەكانی چوار بنكەی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام هێشتا كۆنتڕۆڵنەكراوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داڤۆس.. ترەمپ بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی كۆدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی بەرنامەی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای لە داڤۆس بڵاوكردەوە و بەپێی بەرنامەكە لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك كۆدەبێتەوە لەوانە: سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی بەرنامەی سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بڵاوكردووەتەوە كە بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سیمۆنێتا سۆماروگا سەرۆكی سویسرا و عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان كۆدەبێتەوە.

پێشتر سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتێكی فەڕمی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی (داڤۆس) دەكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە.

هاوكات بەپێی بەرنامەی كۆڕبەندەكە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕۆژی چوارشەممە 22/1/2020 لە كاتژمێر 18:00 وتاری دەبێت و دواتر لەلایەن فەرید زەكەریا، پێشكەشكاری (سی ئێن ئێن) چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سازدەكرێت.

سبەینێ‌ سێشەممە 21/1/2020، كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی (داڤۆس) لە شارۆچكەی داڤۆس لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێبكات، لە كۆڕبەندەكە دەیان سەركردە، گەورە بازرگان و چالاكوان بەشداریدەكەن، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“كۆریای باشوور بە بڕی 300 هەزار دۆلار هاوكاری ئاوارەكانی هەرێم دەكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات:”كۆریای باشوور بەبڕی 300 هەزار دۆلار هاوكاریی پێشكەشی ئاوارەكانی هەرێم دەكات”.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە:” لەگەڵ (چۆی كوانگ جین) كونسوڵی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان پڕۆتۆكۆلێكی تایبەت بەو هاوكارییەیان واژۆ كرد”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو:” كۆریای باشوور لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەكەیانەوە لە هەولێر، بە بڕی 300 هەزار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران دەكات و بەشێك لەو هاوكارییە مرۆییانەی سیئۆل، كەلوپەلی زستانە دەبن”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان