ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ كاتی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لە پشكی خۆی لە بودجەی فیدڕاڵی دەكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتنێكی نوێ‌ تاوتوێ‌ دەكات.

زیاد جەبار، پەڕلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ نوێنەرانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاتنە پەڕلەمان و لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە”، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەكەش كرد، كە بە وتەی ئەو بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتانە بووە، كە شاندنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خۆیدا دەیانباتە بەغدا.

پەڕلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت: “شاندنی حكومەت لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ پەڕلەمانی كوردستان، گفتوگۆی لەسەر چۆنیەتی خۆئامادەكردنی شاندی هەرێم كرد بۆ بەغدا، لەگەڵ تاوتوێكردنی بودجەی فیدڕاڵی و هەوڵدان بۆ پاراستنی پشكی هەرێم و قسەكردن لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كە مشتومڕی لەسەرە”.

زیاد جەبار لەبارەی وادەی سەردانی شاندەكەی هەرێمی كردستانیش، پێشبینی كرد لە هەفتەی داهاتوودا ئەو شاندە بەرەو بەغدا بەڕێ بكەوێت و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدڕاڵدا كۆببێتەوە.

کوردستان

چوار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 2ی حوزەیران، 4 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەش تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر بە تووندی ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتووە.

ڕاشیگەیاند، كە لەنێو ئەو تووشبووانەدا ئەمڕۆ دوو تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، كە یەكێكیان یاوێکی تەمەن 70 ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە 25-5 لە نەخۆشخانە خەوێنرا، دوای 8 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا..

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویكردەوە، كە تووشبوویەكی كۆرۆنا، كە ژنێكی تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان لە شارۆچكەی كفری گەڕەكی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا و دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان، هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی ژنێكی تەمەن 73 ساڵ لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.

بەو پێیەش ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە هەرێم دەگاتە 10 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كاتی كردنەوەی دوكان و بازاڕ لە هەولێر دیاریكرا
فرسەت سۆفی: ڕێنماییەكان بەتەواوی جێبەجێ‌ دەكەین


خەڵك- ئارام سەردار
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێنماییەكان بەتەواوی جێبەجێ‌ دەكەین و دەشڵێت: “سبەینێ‌ دوكان و بازاڕەكان دەكرێنەوە”.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لە كاتژمێر شەشی سبەی ئێوارەوە سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بە پابەندبوونی تەواوی ڕێنمایی تەندروستییەوە دەكرێنەوە.

ڕاشیگەیاند، كە كار و كاسبی و تەندروستی خەڵكیان بەلاوە گرنگە، بۆیە بڕیاری كردنەوەی بازاڕ و دووكان و شوێنە گشتییەكان داوە ئەویش بە پابەندبوونی تەواوی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

ئاشكراشی كرد، بە هەمان شێوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان لە كاتژمێر شەشی سبەینێوە نۆرینگە و نەخۆشخانەكانیش دەكرێنەوە و دەبێت پابەندبوونی تەواو بە ڕێنماییە تەندروستییەكان هەبێت.

ڕوونیشكردەوە، كە قایمقامییەت و لیژنە تایبەتمەندەكانی پارێزگای هەولێر چاودێری تەواوی سەرجەم شوێنەكان دەكەن و ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەر هەر كەسێك دەگیرێتە بەر، كە پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت.

ڕاستەوخۆلەبارەی قەدەغەی هاتووچۆکۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر

Posted by Xelk Media Network on Tuesday, June 2, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی تێكەوت و تەقە دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
خۆپیشاندانەكەی كاسبكارانی سلێمانی دژی قەدەغەی هاتووچۆ فراوان بووە و گرژی تێكەوتووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەكرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی و شەقامی مەولەوی گردبوونەوە و داوای لابردنی قەدەغەی هاتووچۆ و كردنەوەی دوكان و بازاڕەكانیان دەكرد.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا گرژی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران بەرد و دەبەی ئاویان گرتۆتە هێزە ئەمنییەكان و جامی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكانیان شكاندووە و ئەوانیش تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا خۆپیشاندان كۆتایی پێ‌ هێنراوە و و دەنگۆی برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێك هەیە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی نێوان وەزیری ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ پارێزگارەكان بڕیاردرا بە كارئاسانی كردن لە قەدەغەی هاتووچۆ و كردنەوەی دوكان و بازاڕەكان بە ڕێكاری نوێوە.

پێشتریش سەرۆكایەتیی یەكێتی ڕایگەیاندبوو، پێویستە حكومەت بە بڕیارەكانی قەدەغەی هاتووچۆدا بچێتەوە و كەرامەت و بژێوی و تەندروستی خەڵك بپارێزێت و جەختیشی كردەوە، “بچوكترین بێڕێزی بەرامبەر خۆپیشاندەران قبوڵكراو نیە”.

دواجار هێزە ئەمنیێەکان بە زۆر کۆتاییان پێ هێناینبەڵام پێویستە بزانن زەبر و زەنگ و توندوتیژی دەسەڵات ناپارێزی ، ڕقی خەڵک زیاتر دەکاتئەمڕۆ ، ئەم ئێوارەیە ، دوای کاتژمێر 6 خۆم لەوێ بووم سلێمانی ، خوار فولکەی مامەڕیشە ، گەڕەکی چوارباخ

Posted by ‎مامۆستا سەردار‎ on Tuesday, June 2, 2020

Image may contain: one or more people, people standing, crowd and outdoor

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان