ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەرشلۆنە وەڵامی مێسی دەداتەوە: لیۆ دەزانێت گواستنەوەی نایمار بۆچی ئاڵۆز بووە !

خەڵک سپۆرت

جوسێپی ڤیڤس وتەبێژی فەرمی یانەی بەرشلۆنە وەڵامی لێدوانەکانی لیۆ مێسی ئەفسانەی یانە دەداتەوە دەربارەی گواستنەوەی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی و ئەگەرەکانی دووبارە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی.

لەچاوپێکەوتنێکدا لیۆی ئەفسانە سەبارەت بە هەوڵەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی نایمار ڕایگەیاندبوو، کە ئەو نازانێت ئایا بەرشلۆنە بەجدی هەوڵی بۆ گواستنەوەکە داوە یان نا.

لەم بارەیەوە جوسێپ ڤیڤس وتەبێژی یانە کەتەلۆنیەکە بەڕۆژنامەی “ئاس”ی ڕاگەیاندووە :” گەشبینین بە چاوپێکەوتنەکەی مێسی و شانازی بە بۆچونەکانیەوە دەکەین، ئێمە لەلایەن خۆمانەوە پێمان وایە ڕایەکان جیاواز نین، بەڵکو پێمان وایە هەست بەو ماندوبوونە دەکات کە ئیدارەی یانە لە گفتوگۆکاندا چەشتویەتی”.

هەروەها دەڵێت :” دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە، ئێمە لەبارەی نایمارەوە بەشێوەیەکی شاراوە کار ناکەین، مێسی نازانێت لە گفتوگۆکاندا چی ڕوویداوە لەبەرئەوەی جەمسەرێکی گفتوگۆکان نەبووە و ئاگادارنییە، بەڵام ئەوە دەزانێت کە یانەی پاریس سانت جێرمان بابەتەکەی ئاڵۆز کردووە و نایانەوێت دەستبەرداری یاریزانە بەرازیلیەکە ببن”.

ڤیڤس جەخت دەکاتەوە، مەسەلەی گواستنەوەی نایمار لە میریکاتۆی زستانەدا بابەتێکی ئاڵۆزە و ئەگەر زۆرە ڕوونەدات، لەهەمان کاتیشدا ڕایدەگەیەنێت، کە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیە بۆ گوێگرتن لەسەرجەم پێشنیارەکان لەو بارەیەوە.

جیهانی

لە چ پێگەیەک یاریی دەکەن؟ بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دوو گەوهەریان گواستەوە بۆ ڕیزەکانیان

خەڵک سپۆرت

هەردوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا کە پێکهاتوون لە ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە گواستنەوەی دوو ئەستێرەی لاویان بۆ ڕیزەکانیان ئاشکرا کرد، کە چاوەڕوانی داهاتووی پرشنگداریان لێدەکرێت.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ڕینێر جیسوزی بەرازیلی لاوی بەهرەمەندی یانەی فلامینگۆی بۆ ڕیزەکانی بەبڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ ئاشکرا کرد، ئەم لاوە بەهرەدارە لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریی دەکات و لەلایەن میدیاکانی وڵاتی بەرازیلەوە بە “کاکای نوێ” ناودەبرێت.

بەپێی زانیارییەکان، گواستنەوەی ڕینێر هاوشێوەی ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ گوس دەبێت و سەرەتا لە یانەی فلامینگۆ تا کۆتایی وەرز بەردەوام دەبێت، لە هاوینی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە پێکهاتەی لاوانی کاستیای ڕیاڵەوە دەکات و لەژێر چاودێری ڕائول گۆنزالێس برەو بەتواناکانی دەدرێت، لەوەرزەکانی دواتر ئەگەری بەشداریکردنی لەپێکهاتەی یەکەمی یانەی شاهانە دەبێت.

لەلایەکی ترەوە یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی هاوشێوەی ڕکابەرە مەدریدیەکەی گواستنەوەی ڕای ماناجی ئەلبانی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەلباسیتی بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.

ماناج لاوێکی ئەلبانی تەمەن ٢٢ ساڵە و لە ئیتاڵیاوە دەستی بە یاریکردن کردووە، بە تیپەکانی لاوانی ئینتەر و سامپدۆریا و چەندین یانەی وەک گرانادا و ئەلباسیتی گوزەری کردووە، لەپێگەی هێرشبەری سەرەڕم یاریی دەکات.

سەرەتا پەیوەندی بە پێکهاتەی دووەمی یانەی بەرشلۆنەوە دەکات و گواستنەوەشی تەنها بڕی دوو ملیۆن یورۆی پێویست بووە، لەحاڵی سەرکەوتنیدا تێهەلکێشی پێکهاتەی یەکەمی بلاوگرانا دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دیبالا بۆ پۆگبا: هیوادارم جارێکی تر بەیەکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین

خەڵک سپۆرت

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس خەون دەبینێت دووبارە لەگەڵ پۆل پۆگبای فەرەنسی یاریی بکات و ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕێت.

لەگواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوو و زستانەی ٢٠٢٠ دەنگۆی گەڕانەوەی پۆل پۆگبای ئەستێرەی ڕەش ئەسمەری یانەی مانچستەر یونایتد بۆ ڕیزەکانی یانەی یوڤانتۆس بەهێز بوون، بەردەوام یانە زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا هەوڵی گەڕانەوەی ئەستێرەکەیی داوە و هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژەیان کردووە، کە مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی دەیەوێت یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ شاری تۆرینۆ بەوپێیەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد تێکچووە.

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی چاوپێکەوتنێک بۆ بەرنامەی “ئۆترۆ” ئەنجام دەدات و لەوەڵامی ئەم دەنگۆیانەدا دەڵێت :” من و پۆگبا پەیوەندی هاوڕێیەتیمان نوێ بوو، هەمیشە بەدوای شێوازی نوێی ئاهەنگێڕاندا دەگەڕاین کاتێک گۆڵمان تۆمار دەکرد، هیوادەخوازم ڕۆژێک لەڕۆژان دووبارە لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە بەیەکەوە ئاهەنگی تۆماری گۆڵ و سەرکەوتن بگێڕمەوە”.

هەروەها سەبارەت بە یانەی یوڤانتۆس، دەڵێت :” هەموو یاریزانێک خەون دەبینێت پەیوەندی بە یانەیەکی هێندە گەورەوە بکات، خەونی هەر یەکێکە ڕەنگەکانی بیانکۆنێری بپۆشێت و نازناوکان بۆ هاندەرانی یانەکە بچنێتەوە، خەون دەبینم نازناوی گەورەی بەکۆمەڵ و بگرە تاکە کەسیش لەگەڵ یوڤی بەدەست بهێنم”.

دیبالا لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس چوار نازناوی خولی ناوخۆی ئیتاڵیا و سێ نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە، وا دیارە خەونی گەورەی لەئێستادا بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نۆیەر (بە مەرج) ئامادەیی دەربڕیوە بۆندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ بکاتەوە

خەڵک سپۆرت

مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەڵمانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن ئەنجامداوە و ئامادەیی دەربڕیوە ئیمزا لەسەر بۆندێکی نوێ بکات، بەڵام مەرجی هەبووە.

گۆڤاری “کیکەر”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی یانەی بایرن میونشن بەفەرمی دەستیان بە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی گۆڵپارێزە زەبەلاحەکەیان کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێکەوتنی کۆتاییەوە، بەڵام پێش هەنگاونان بەو ئاڕاستەیە یاریزانەکە داوای ڕوونکردنەوەی لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، نۆیەر ئامادەبووە بۆندەکەی بە چەند مەرجێک نوێ بکاتەوە، مەرجی یەکەم بەرزکردنەوەی موچەی ساڵانەی بووە بۆ هەمان ئاستی موچەکەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی کە خاوەنی بەرزترین موچەیە لەبایرن.

مەرجی دووەمی نۆیەر پەیوەندی بە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکەی بایرن میونشنەوە هەبووە، کە تیایدا بۆ ماوەی دوو وەرز داوای بەردەوامبوونیان لێکردووە، گۆڵپارێزەکە داوای کردووە ماوەی بۆندەکە درێژتر بکرێتەوە.

مەرجی سێیەم و کۆتاییش پەیوەندی بە چانسەکانی یاریکردنییەوە هەبووە تا کۆتایی بۆندە نوێیەکە، نۆیەر داوای کردووە ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە ئیمزاکردنی بۆندی ئەلیکساندەر نوبلی گۆڵپارێزی یانەی شالکە پێبدەن، کە بڕیارە لە کۆتایی وەرزدا پەیوەندیان پێوە بکات.

گۆڵپارێزی یەکەمی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەم وەرزەدا ٢٧ یاریی بۆ بایرن کردووە، لە نۆ یارییدا کلین شیتی کردووە و ٣١ گۆڵی لەکۆی یارییەکندا لەسەر تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان