ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان دەستبەرداری خەونە گەورەکەی نابێت و “گەوهەرەکە” پێشکەشی یونایتد دەکات !

خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا دەستبەرداری خەونە گەورەکەی نەبووە و دووبارە لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ دەرگای گفتوگۆکان بەڕووی یانەی مانچستەر یونایتددا دەکاتەوە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە ئاشکرای کردووە، زێدان تا ئەم ساتە لە گواستنەوەی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانی کۆڵی نەداوە و دەیەوێت دووبارە لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ دەست بە گفتوگۆکردن بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی بکاتەوە.

 

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئامادەکاریەکانی هاوینەدا زیزۆ و هاوەڵانی تەواوی پێکهاتەکانیان بەپێی پێیەکانی پۆگبا بەگەرخستووە و لەو باوەڕەدا نەبووە ئیدارەی یانەی شاهانە لە گواستنەوەیدا شکست بهێنێت، بۆیە ڕاهێنەرەکە دووبارە بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە و بە پێی ئەو هەژمارانەی کردویەتی گواستنەوەکە بەبڕی ١٦٠ ملیۆن یورۆ یەکلایی دەبێتەوە.

“دۆن بالۆن” دووپاتی کردۆتەوە، ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەزانێت کە ئیدارەی شەیتانەکان بەو نرخەش دەستبەرداری نابن و لەبەرامبەردا داوای ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی دەکەن، لەم بارەیەشەوە ئیدارەی یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە ئاڵوگۆڕی پۆگبا بە ڤینیسیۆز ڕێگەپێدراوە و دەکرێت دەستبەرداری گەوهەرەکەی سیلیساو بێت بەو مەرجەی نرخەکەی بەبڕی ٩٠ ملیۆن یورۆ هەژمار بکرێت.

جیهانی

ئینتەرمیلان بە دوو بۆندی گەورەوە دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان !

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ دەدات دوو ئەستێرەی ناودار بۆ هیڵی ناوەندی پێکهاتەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دابین بکات.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بە ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووە، ڕووبەڕوبونەوەکانی یانەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و یوڤانتۆس لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیتاڵیا دەریخستووە، کە پێکهاتەی ئەم وەرزەی نێراتزۆری لەهێڵی ناوەند و لەڕووی کوالیتیەوە کەموکورتی هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر داوای گواستنەوەی دوو یاریزانی کردووە بۆ هێڵی ناوەندی پێکهاتەکەی، داواکاری سەرەتا بۆ ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی بووە، بەڵام بەهۆی پێداگری یانەی بەرشلۆنە لەسەر بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆ لە گفتوگۆکان کشاونەتەوە، جگە لەم ناوە گەورەیە، کۆنتی سێ ناوی تری خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان، یەکەمیان نیمانیا ماتیچی سڕبی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدە کە لەگواستنەوەکانی هاوینەدا نرخی دەبێتە بێبەرامبەر.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە دوو ناوی تریشی وەک بۆندی دووەم پێشکەشی ئیدارەی یانە لۆمپاردیەکەی کردووە کە ئەوانیش دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و گایتانۆ گاسترۆڤێلی ئەستێرەی یانەی فیورنتینان، بۆ هەر یەکێک لەو دوو ناوەش بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆ پیشکەش دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەرشلۆنە بە نرخێکی خەیاڵی “گەوهەرە ڕەشەکە” بە کەتەلۆنیاوە دەبەستێتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی بۆندی یەکێک لە گەوهەرەکانی یانەکە دەکات بەشێوەیەک کە هیچ یانەیەکی تر نەتوانێت داوای گواستنەوەی بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، بەپێی بۆندی ئیمزاکراوی نێوان باوکی ئانسو فاتی ئیسپانی و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە، یاریزانەکە ساڵانە بڕی یەک ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنێت، بۆندەکەشی تا هاوینی ٢٠٢٢ بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە حاڵەتی پێشکەشکردنی بڕی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن یورۆ هەر یانەیەکی گەورە دەتوانێت یاریزانەکە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی، ئەم کەلێنەش ترسی بۆ ئیدارەی یانە ئیسپانیەکە دروست کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، جوسێپ ماریا بارتومیۆ کۆبونەوەی لەگەڵ ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشیی و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ئەنجامداوە و لەکۆبونەوەکەدا وەک ئەستێرەیەکی پێکهاتەی یەکەم فاتی ڕەش ئەسمەر ناوزەند کراوە، هەر بەوهۆیەشەوە بڕیاردراوە لە یانە سەرمایەدارەکانی وەک مانچستەر سیتی و پاریس سانت جێرمان بیپارێزن، کە ئەوەش لەڕێگەی پێشکەشکردنی بۆندێکی نوێوە دەبێت بە موچەی ساڵانەی دوو ملیۆن و ئیمتیازاتی زیاتر، نرخی شکاندنی بۆندەکەش بڕی ٢٠٠ ملیۆن یورۆ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەشداری کلاسیکۆ دەکەن؟ بارودۆخی پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید (١٢) ڕۆژ پێش کلاسیکۆ

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەر لە کلاسیکۆی چون لە یاریگای کامپ نو بەهۆی پێکانی چەندین یاریزانیەوە دووچاری ئاستەنگی هاتووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هەریەک لە مارسێلۆ و تیبۆ کۆرتوا لە پێکان گەڕاونەتەوە و بەم زووانە بەشداری یەکەو مەشقە ئاساییەکان دەکەن، لەبەرامبەردا هەریەک لە مارکۆ ئاسینسیۆ و ناچۆ فێرناندێز بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دووردەکەونەوە و بۆ ڕووبەڕوبونەوەی یانەی بەرشلۆنە ناتوانن بەشداری بکەن.

ئەوەی جێی گومانە پێکانی چوار یاریزانە کە پێکهاتوون لە: فێرلاند مێندی، تۆنی کرۆس، لوکا مۆدریچ، گاریس بەیل، پێکانی مێندی فەرەنسی بەرەو چارەسەری کۆتایی هەنگاو دەنێت، بەڵام سیانە ناودارەکەی تر تا ئەم ساتە بەشداریکردنیان لە کلاسیکۆ یەکلایی نەبۆتەوە.

ڕاین گیگزی ڕاهێنەری وێڵز پێکانی گاریس بەیلی هاونیشتیمانی بە “گرژبوونێکی ئاسایی” وەسف کردووە، واتا ئەگەر زۆرە بەر لە کلاسیکۆ بگەڕێتەوە، هەروەها پێکانی مۆدریچ لەلایەن ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی کرواتیاوە بە(لێدانی ماسولکەیی) ئاماژەی پێکراوە و یەکێک لە دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەکە ڕایگەیاندووە :” پێکانەکەی مۆدریچ هێندە قورس نییە و بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە”.

ئەوەی لەهەمووان زیاتر گومانی لەسەرە پێکانی تۆنی کرۆسی ئەڵمانیە کە تا ئەم ساتە لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەی شاهانەوە گڵۆپی سەوزی بۆ دانەگیرسێنراوە، لەبەرامبەردا زێدان، خامێس ڕۆدریگێزی بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادە کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان