ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فەڕەنسا سزای زیندانی بەسەر كچێكی پادشای سعودیەدا دەسەپێنێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

دادگایەكی فەڕەنسا، حسە بن سەلمان، كچی پادشای سعودیە بە كارئاسانیكردن بۆ توندوتیژی لەڕێی هەڕەشەكردن بە چەك و تێوەگلان لە ڕفاندن، تۆمەتبار دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردەوە، “دادگایەكی فەڕەنسا، سزای 10 مانگ زیندانی لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێكردنی، بۆ حسە بن سەلمان، كچی پادشای سعودیە دەركرد، لەگەڵ سزایەكی دارایی، كە بڕەكەی 10 هەزار یورۆیە، ئەمەش بە تۆمەتی كارئاسانی بۆ كاری توندوتیژی لەڕێی هەڕەشەكردن بە چەك و تێوەگرن لە ڕفاندن”.

لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەكی بە ڕەچەڵەك میسری، كە كاری ڕێكخستنی ماڵان دەكات، لە دژی كچە شازادەكەی سعودیە و پاسەوانە تایبەتییەكەی، كە لە مانگی ئەیلولی 2016 بۆ دادوەری بەرزكردبووەوە، دادگایی كردنی شازادە حسە لە 9ی تەمموزی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

وێڕای دەرچوونی یاداشتی ڕاگرتن لەدژی لە 24ی تشرینی دووەمی 2017، كچە شازادە سعودیەكە نەچۆتە بەردەم دادگا و ئیمانوێل مۆینی پارێزەریشی ڕایگەیاندووە، فەرمانەكانی دەستگیركردن بۆ بریكارەكەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا، ڕێگرن بۆ شازادە تا ئامادەی بەردەم دادگا ببێت.

بەپێی لیستی تۆمەتەكان، ئەشرەف عید (56 ساڵ) كە بەڕەچەڵەك میسرییە، سكاڵای لەسەر پاسەوانی تایبەتی شازادە سعودیەكە تۆماركردووە، بەو پێیەی دەستی بەستۆتەوە و لێیداوە و ناچاری كردووە دەستی شازادە ماچ بكات، دوای ئەوەی تۆمەتباریان كردووە، كە بە مۆبایلەكەی وێنەی گرتوون.

جیهان

عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 14/10/2019 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا جەختی لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا كردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی، بە جۆریك كە داواكاری گەلی عیراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ یەكلاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی گشتگیر.

هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی مرۆیی و ناكۆكییەكانی سوریا، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی ڕێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی تاوانكاری دژ بە هاووڵاتیان لە عیراق و سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ترەمپ سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕیاردەدات لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا سزا بدات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕیاری سزادان بۆ لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا دەردەكات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد، سزاكە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە هاوكاری چالاكییە ناسەقامگیرەكانی توركیا لە سوریا دەكەن.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشیخستەڕوو، وەك دەستپێكی سزا ئابوورییەكان باجی سەر ئاسنی توركیا بە ڕێژەی %50 زیاد دەكرێت، هەروەها گرێبەستێكی ئابووری نێوان توركیا و وڵاتەكەی بەبڕی 100 ملیۆن دلار هەڵپەسارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك:”10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو”

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەو پێش پێشبینی ئەم كارەساتەی كردووە كە ئێستا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات.

برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعشلە جریوەیكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند كە دەیەوێت لە سوریا بێتە دەرەوە، من پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستام كردبوو”.

برێت مەكگۆرك ئەوەش دەخاتەڕوو:”10 مانگ لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتارێكم نووسی و ئاماژەم بەوەدابوو كە لە كاتی كشانەوەی ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هیچ چارەیەكی تریان نابێت جگە لەوەی لەگەڵ ڕژێمی سوریا لە دیمەشق ڕێكبكەون بۆ مانەوەی ئارامی ناوچەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان