ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

سەرچاوەیەک: شوماخەر لە نەخۆشخانەی “جۆرج پۆمپیدۆ” چارەسەری بۆ کراوە و بە خەبەرە !

خەڵک سپۆرت

یەکێک لەو کەسانەی بەشداری لە پڕۆسەی چارەسەرکردنی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی “فۆرمولا ١”دا کردووە ئاشکرای کردووە، کە شۆفێرە ئەفسانەییەکە ئاگاداری چواردەورە و لەسەر کورسی تایبەت بەڕێدەکات.

لەزاری یەکێک لەو پەرستارانەی لە نەخۆشخانەی جۆرج پۆمپیدۆی فەرەنسی بەشداریان لە پڕۆسەی چارەسەری شوماخەردا کردووە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، شۆفێرە ناودارەکەی ئەڵمانیا و جیهان چارەسەری خانەی بنەڕەتی بۆ کراوە و پڕۆسەکەش لەلایەن پزیشکێکی ناوداری شاری پاریس بەناوی فیلیپ میناشەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، شومی بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیەنراوەتە شاری پاریس و لەژێر چاودێری توندی تیمێکی ئەمنیدا بەرەو نەخۆشخانە ناودارەکە براوە، جۆری ئەو چارەسەرەی پێیدراوە “ئینجێکشنی خانە بنەڕەتیەکان” بووە، کە جۆرە چارەسەرێکی تایبەتە بەو نەخۆشانەی چارەسەرەکانی تر سودیان پێناگەیەنێت لە دڵ و جگەریاندا، لەدوای چارەسەریش پەرستارەکە جەختی لەوەکردۆتەوە، کە شۆفێرەکە بەخەبەر بووە و ئاگاداری چواردەوری بووە.

لەم بارەیەوە کۆرینا شوماخەر و هیچکام لە وتەبێژەکانی “شومی” زانیارییان بە میدیاکان ڕانەگەیاندووە و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پاش کۆتاییهاتنی وادەی چارەسەر، بە فڕۆکەی تایبەت دووبارە گوێزراوەتەوە بۆ نشینگەکەی خۆی لە سویسرا.

شوماخەر لە ساڵی ٢٠١٣وە بەهۆی کەوتنی لەکاتی خلیسکانی سەر بەفردا بەشێک لە ئێسکی سەر و دەماغی (بەشی ڕاست) زیانی زۆری پێگەیشت، لەو کاتەدا پزیشکەکان بۆ پاراستنی لە جەڵتەی دەماغ خستیانە حاڵەتی خەواندنی ماوە درێژەوە، هەندێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە ئەفسانەی ناوبراو تەنها چاوەکانی کاردەکەن و وەک کەسێکی ئاسایی ناژی، بۆیە خێزانەکەی دەیان ملیۆن یورۆیان لە کۆمپانیاکانی سیکوریتیدا بەکارخستووە تەنها بۆ ئەوەی هیچ وێنە و زانیارییەک لەبارەی تەندروستیەوە بڵاونەکرێتەوە.

وەرزشەکانی تر

کارلۆس ساینز لەتەمەنی ٥٧ ساڵیدا پێشبڕکێی ڕالی داکاری بردەوە و پلانی بۆ ٢٠٢١ هەیە

خەڵک سپۆرت

کارلۆس ساینزی ئیسپانی شۆفێری تیمی مینی توانی کۆپی ژمارە (٤٢)ی ڕالی داکار بباتەوە، کە لە بیابانی سعودیە بە (١٢) گەڕی یەک لەدوای یەک ئەنجامدرا.

ساینزی تەمەن (٥٧ ساڵ) بۆجاری سێیەم لەمێژوویدا پێشبڕکێکەی لەڕکابەرانی بردەوە (ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٨ نازناوەکەی بەدەستهێناوە)، توانی لە گەڕی سێیەم تا کۆتایی پێش ڕيکابەرەکانی بکەوێت و لە گەڕی ١٢ بە جیاوازی چەند خولەکێک نازناوەکە بۆ جاری سێیەم لەمێژوویدا مسۆگەر بکات.

ساینزی شۆفێری ئیسپانی تیمی مینی بە جیاوازی شەش خولەک و ٢١ چرکە پێش ناسڕ عەتییەی قەتەری پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو و شۆفێری تیمی تۆیۆتا کەوت، هەورەها جیاوازی لەگەڵ ستیفان پیتەرهانسڵی شۆفێری دووەمی تیمی مینی نۆ خولەک و ٥٨ چرکە بوو.

لەبارەی داهاتوویەوە لەنێو بوارەکەدا، شۆفێرە ئەفسانەییەکەی ئیسپانیا ڕایگەیاند :” جارێ زووە باس لە ٢٠٢١ بکەین، بەڵام بێگومان لە داهاتوودا بیردەکەینەوە چ پلانێک دابڕێژین”.

پاڵەوانی پێشوی فۆرمولا وەن، فێرناندۆ ئەلۆنسۆ بۆ جاری یەکەم لەمێژوویدا وەک شۆفێری ئوتۆمبێلە خێراکانی ڕالی لە بیابانی سعودیە بەشداری کرد و توانی پلەی ١٢ بەدەست بهێنێت، جیاوازیەکەی لەگەڵ ساینزی ئەزموندار چوار کاتژمێر و ٤٢ خولەک بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

جەنگاوەرێکی تیمی ماکگریگۆر وردەکاری پێکدادانی نێوانی و خابیب ئاشکرا دەکات

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی تیمی کۆنۆر ماکگریگۆر وردەکاری ئەو پێکدادانە ئاشکرا دەکات، کە لەکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان خابیب نورماگۆمۆدۆڤی ڕوسی وکۆنۆری ئێرلەندی ڕوویدا.

دیلۆن دانیس جەنگاوەری ئەمریکی ئەندامی تیمی ماکگریگۆر لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “MMA Junkie” ڕاگەیاندووە :” نور محەمەد هیچ لێدانێکی بەر من نەکەوت، هەڵسوکەوتەکانی پێکەنیناوی بوون، بەسەر پەرژینی حەلەبەدا هەڵگەڕا و خۆی فڕێدا بەرەو ڕووی ئێمە، دەست و پێیەکانی کردبووەوە نەمدەزانی بەتەمایە چۆن لێدانم ئاڕاستە بکات، بەدەستی یان پێیەکانی؟ منیش ئامادەکاریم کرد و بە دەستی ڕاست لێدانێکم ئاراستەکرد، بەبیرم دێت بەهۆی لێدانەکەوە بەرەوپێش پەڕاندم، دواتر لێدانێکم لەژێرەوە ئاڕاستەکرد لەجۆری ئەپەرکەت”.

هەروەها دەڵێت :” دۆخێکی سەیربوو هەمووان تێکەڵببوون، گێژاوی ڕاستەقینە بوو، هەمووان شەڕیان بوو وو پیاوانی پۆلیسیش چواردەوریان دابووین، بەڵام دڵنیابن حەبیب پەنجەی بەر من نەکەوت، لەو کاتەدا چەند لێدانێکی باشم ئاڕاستەکرد، ویستی لەدەستم ڕابکات، منیش سەریم گرت وئەپەرکەتم لێدا، لێدانەکانم زۆر خێرابوون”.

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی ناسراو بە “جەنگاوەرە موسوڵمانەکە” کێبڕکێی پشتوێنی پاڵەوانی جیهانی لە کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی ئێرلەندی بردەوە و ڕکابەرەکەی ناچارکرد خۆبەدەستەوە بدات، بەهۆی ئەنجامەکەوە تیمی ماکگریگۆر لەلایەن خۆیانەوە لەدەرەوەی حەلەبە سوکایەتیان بە حەبیب نور محەمەد کرد و ئەویش لەدەرەوە ڕووبەڕویان بووەوە.

لەئێستادا ئەندامانی تیمی ماکگریگۆر ئەم جۆرە لێدوانانە دەدەن بۆ ئەوەی “خابیب” ناچاری یاریی “ڕیماچ” بکەن، بەڵام ناودارە ڕوسیەکە کە هەڵگری پشتوێنی پاڵەوانە هیچ وەڵامێکی فەرمی نەبووە بۆیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(چرکە بە ملیۆن) دەستکەوتەکانی بۆڵت بۆ هەر خولێکێک ڕاکردن لەنێو تراکەکانی گۆڕەپان و مەیدان

خەڵک سپۆرت

ئوساین بۆڵتی ئەفسانەی جامایکی لەمێژووی گۆڕەپان و مەیدان و بەتایبەت ڕاکردنەکاندا چەند ڕیکۆردێکی تۆمار کردووە، مەحاڵە ڕاکەرێکی تر بتوانێت بیانشکێنێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بۆڵت بە چەند ساڵ گەیشتە ئاستی ئەوەی ناوبنرێت (خێراترین پیاوی جیهان)، لە بوارە داراییەکاندا چەند سودی بەدەستهێنا و چەند ملیۆنی پاشەکەوت کرد؟

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکیەوە، بۆڵت لە سێ ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا نۆ مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێناوە، تەواوی ئەو ماوەیەش کە ڕایکردووە لەسەرجەم پێشبڕکێکاندا دوو خولەک بووە، ئەوەش پێیدەوترێت ماندوبوونی ئابوری.

بۆڵتی ئەفسانەی خێرایی بۆ گەیشتن بە لوتکەی گۆڕەپان و مەیدان ماوەی ٢٠ ساڵ لەژێر مەشق و ڕاهێناندا بووە، دوای هەڵکۆڵینی توانا جەستەیی و هونەرییەکانی توانیویەتی ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتر بەهێزترین ڕیکۆرد تۆمار بکات (٩.٥٨ چرکە)، لەهەمان ساڵدا لەڕاکردنی ماوە ٢٠٠ مەتر ڕیکۆردی (١٩.١٩ چرکە)ی تۆمار کرد، هەروەها لە ڕاکردنی چوار بە ١٠٠ی پۆستە لە ساڵی ٢٠١١ (٣٧.٠٤)ی تۆمار کردووە.

بۆ چنینەوەی ئەم مەدالیایانە، بۆڵت کەمتر لە ١١٥ چرکە ڕایکردووە و بڕی ١١٩ ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردۆتەوە، واتا بۆ هەر چرکەیەک زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار.

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان دوای ئەنجامدانی کۆتا پاڵەوانێتی جیهان کە لە ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان