ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عامری دەستبەرداری عەبدولمەهدی دەبێت؟
فەتح لە(خەڵك)ەوە هەڵوێستی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی حكومەت ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح بە سەركردایەتی هادی عامری، دژایەتی خۆی بۆ لەسەركارلابردنی عەبدولمەهدی دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەو دژایەتییەیان مانای ئەوە ناگەیەنێت بەرانبەر بە هەڵەكانی بێدەنگ دەبن.

عامر فایز، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دژایەتییان بۆ لەسەركارلابردنی حكومەتی ئێستا، پەیوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەیە، لەوانە پێدانی هەلێكی تر بە حكومەت تا ڕێڕەوەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەو دیدەشیان بۆ ڕەوشەكە، مانای ئەوە نییە بێدەنگ دەبن و لەبەرانبەر هەڵەكاندا لێپرسینەوە لە حكومەت ناكەن”.

بە وتەی عامر فایز، “دەستبردن بۆ ڕووخاندنی حكومەت لەئێستادا، كێشە و تەنگژەكان زیاتر دەكات، بەو پێیەی حكومەتی نوێ‌ چەند مانگێكی پێدەچێت و ڕەنگە ساڵێكیش تێبپەڕێنێت، ئەمەش كاروبارەكان زیاتر ئاڵۆزدەكات لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان”.

لای خۆشیەوە، فازڵ جابر، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتی حكومەتێك دەكات، كە میراتگری زۆرێك لە كێشەكانی پێش خۆیەتی، هەر لە ساڵی 2003وە بگرە تا دەگاتە ئێستا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی هەنگاوی ئەرێنی باش هەڵبنێت و تا ئەندازەیەك سەركەوتوو بێت، ئەمەش مانای ئەوە نییە، كە كێشە و گیروگرفت نییە”.

بە وتەی پەڕلەمانتارەكەی فەتح، “ڕێژەی سەركەوتوویی حكومەتی ئێستا عیراق، دەكرێت بە ڕێژەیەكی باش دابنرێت، ئەوان لە هاوپەیمانی فەتح، پشتگیری تەواوی حكومەت دەبن”.

عێراق

داعش تەواوی خێزانی بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای ئەنبار چەكدارانی داعش چوونەتەسەر بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری و خۆی و تەواوی ئەندامانی خانەوادەكەیان كوشتووە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەو كەسە یەكێك بووە لە سەرۆك هۆزەكانی دلێم لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەنبار و لە ماوەی ڕابردوودا هاوكاری حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكانی كردووە بۆ دەركردنی داعش.

كوژانی ئەو سەركردە سەربازییە لەكاتێكدایە كە تائێستا هەڵمەتەكانی ئیرادەی سەركەوتن تەواو نەبووە و ڕۆژانە ڕۆژئاوای ئەنبار كێوەماڵی تێدا دەكرێت بۆ كوشتن یان دەستگیركردنی چەكدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوار ڕفێندراو لە كەركوك ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بڵاوی كردەوە، كە چوار ڕفێندراویان ئازاد كردووە، كە لەلایەن باندێكی سێ كەسییەوە ڕفێندرابوون.

سەعد حەربیە، فەرماندەی هێزە تایبەتییەكان لە كەركوك بڵاوی كردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری توانیویانە چوار فڕێندراو ئازاد بكەن، كە یەكێكیان بەنگلادیشی بووە.

ناوبراو بە میدیاكانی عیراقی وتووە”سێ‌ كەس كە باندێكیان دروستكردووە ئەو كارەیان كردووە و دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە.

حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە بڕیارە لە یەكی نیسانی ساڵی 2020 دا بەڕێوەبچێت تۆمارنەكراوە.

حازم ردێنی وتیشی، ئەو وادەیەی بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی لە كۆمسیۆن تەرخانكراوە لە 5 تشرینی یەكەم كۆتایی دێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، كۆمیسیۆنەكەیان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و لەوبارەیەوە كۆمسیۆن قۆناغی باشی بڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان