ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وادەی سەردانەكەی لاڤرۆڤ بۆ بەغدا و هەرێم ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، وادەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ عیراق ئاشكرا دەكات.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، “لە میانی سەردانەكەدا كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت (7و 8ی تشرینی یەكەمی داهاتوو)، لاڤرۆڤ لەگەڵ سەركردەكانی عیراق لە بەغدا و لەگەڵ سەركردایەتی لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆدەبێتەوە”.

بە وتەی زاخارۆڤا، “هەرددوولا لە كۆبوونەوەكاندا ڕاوبۆچوونەكان لەبارەی ئەجێنداكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ‌ دەكەن، لەگەڵ تیشك خستنە سەر ڕەوشی عیراق و سوریا و ناوچەی كەنداو، بە هەمان شێوە قسەوباس لەسەر ڕەوشی تایبەت بە ئێران و پەرەسەندنەكان لە فەلەستین دەكرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت: “لە سەردانەكەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ عیراق، بایەخێكی تایبەت بە پەرەپێدانی هەماهەنگی لە بواری بنبڕكردنی تیرۆر و ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی توندڕەوی ئاینی دەدرێت، ئەولەویەتیش دەدرێت بە ئاسۆكانی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ڕوسیا و عیراق و پەرەپیدانی لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتیش لە بواری هەماهەنگی لە كەرتەكانی سوتەمەنی و وزە و بواری مرۆیی”.

عێراق

قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەپارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد.
ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لەقۆناغی چوارەمیدا لەپارێزگای دیالەیە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فراوان هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن.
ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشیتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمییە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتۆتە شوێنی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراق، چوونە خاڵی سنووریی مونزیرییە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەفەرمانى سەرۆکوەزیرانی عیراق، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا، چوونەتە خاڵى سنووریى مونزیریە لە پارێزگاى دیالە و دەروازەکە رادەستى هێزەکە کرا.

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەیی هێزەکانى بەرپەرچدانەوە خێرا، بەفەرمانى ڕاستەوخۆی مستەفا کازمى، بە سەرپەرشتى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ، کاروبارى دەروازەى سنووریى مونزیریەیان لە پارێزگاى دیالە وەرگرتووە.

دەستەى دەروازە سنورییەکان عیراق، پێشتر داوایەکى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیران کردبوو بۆ ناردنى هێز  لەپێناو بەرەنگاربوونەوە هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.

هاوکات ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عیراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەداهاتوودا حکومەت رێوشوێنى توند دەگرێتەبەر لەخاڵە سنورییەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نزیکی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەماوەى ٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان