ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مەترسیدارترین ژنی ناو داعش لە عیراق ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری و بەڕێوەبەری هەواڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، وردەكاریەكانی تایبەت بە “مەترسیدارترین ژنی ڕێكخراوی داعش” ئاشكرادەكات.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری و بەڕێوەبەری هەواڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “تۆمەتبار ئەبرار كوبەیسی، كە سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپێنرا لەم ماوەیەی دواییدا، لە دەركەوتووترین توێژەرە بایۆلۆجییەكان بووە، كە بەشداری لە بەرنامەكانی داعشدا كردووە بۆ مەشقپێكردنی ئەندامانی ڕێكخراوەكە لە دەستەی پەرەپێدانی پیشەسازی داعش، ئەمەش لەپێناو ئامادەكردن و بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە عیراق و لە دەرەوەی وڵات”.

بە وتەی بەسری، “داعش بەشێوەیەكی تەواوەتی ڕێگەی دابوو بە فراوانكردنی بنكەی پشتبەستن بە ژنان بۆ جێبەجێكردنی پەلامارەكانی، وەك چۆن لەم ماوەیەی دواییدا لە سوریا و تونس و لە موسڵ لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ پاككردنەوەی شارەكە ڕوویدا، ئەو ئایدۆلۆجیایە لە ژنانی سەر بە ڕێكخراوەكە نابێتەوە”.

ئەو بەرپرسەی دەزگای هەواڵگری عیراق دەڵێت: “دانپێدانانەكانی ئەبرار كوبەیسی تۆماركراون، كە چۆن لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ چوونە نێو ڕیزەكانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكە فریودراوە، لەگەڵ جموجۆڵەكانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، وێڕای بەكارهێنانی مەوادی كیمیایی لە چەند پەلامارێكدا لە بەغدا”.

سەرۆكی شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری و بەڕێوەبەری هەواڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق پێیوایە، “مەترسییەكانی ژنانی داعش بەردەوامدەبن و مایەی هەڕەشەن لەڕووی ئەنجامدانی پەلاماری خۆكوژی و خۆتەقاندنەوە لەنێو گردبوونەوەكانی دانیشتووان”.

عێراق

داعش تەواوی خێزانی بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای ئەنبار چەكدارانی داعش چوونەتەسەر بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری و خۆی و تەواوی ئەندامانی خانەوادەكەیان كوشتووە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەو كەسە یەكێك بووە لە سەرۆك هۆزەكانی دلێم لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەنبار و لە ماوەی ڕابردوودا هاوكاری حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكانی كردووە بۆ دەركردنی داعش.

كوژانی ئەو سەركردە سەربازییە لەكاتێكدایە كە تائێستا هەڵمەتەكانی ئیرادەی سەركەوتن تەواو نەبووە و ڕۆژانە ڕۆژئاوای ئەنبار كێوەماڵی تێدا دەكرێت بۆ كوشتن یان دەستگیركردنی چەكدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوار ڕفێندراو لە كەركوك ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بڵاوی كردەوە، كە چوار ڕفێندراویان ئازاد كردووە، كە لەلایەن باندێكی سێ كەسییەوە ڕفێندرابوون.

سەعد حەربیە، فەرماندەی هێزە تایبەتییەكان لە كەركوك بڵاوی كردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری توانیویانە چوار فڕێندراو ئازاد بكەن، كە یەكێكیان بەنگلادیشی بووە.

ناوبراو بە میدیاكانی عیراقی وتووە”سێ‌ كەس كە باندێكیان دروستكردووە ئەو كارەیان كردووە و دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە.

حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە بڕیارە لە یەكی نیسانی ساڵی 2020 دا بەڕێوەبچێت تۆمارنەكراوە.

حازم ردێنی وتیشی، ئەو وادەیەی بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی لە كۆمسیۆن تەرخانكراوە لە 5 تشرینی یەكەم كۆتایی دێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، كۆمیسیۆنەكەیان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و لەوبارەیەوە كۆمسیۆن قۆناغی باشی بڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان