ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

تێست: لەم وێنەیەدا چی دەبینیت؟ دواتر تەماشای ئەنجامەکەشی بکە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە تێستێکی دەروونییە  و پێمان بڵێ لەم وێنەیەدا چی دەبینیت؟ دواتر تەماشای ئەنجامەکەشی بکە:

 

بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکەت بچۆرە خوارەوە:

 

-کەپڵ: کەسێکی زۆر جدیت لە پەیوەندیدا، ئەو کەسەی کە دەبێت بە خۆشەویستت بەشی گەورەی ژیانت داگیر دەکات.

-تەقینەوە: لەو کەسانەیت کە زوو توڕەدەبیت و هەڵدەچیت، حەزناکەیت کارێک بکەیت کە ئەنجامەکەیت لێ دیار نەبێت.

ریکلام

بەزمەسات

تێست: زیرەکی خۆت بەم مەتەڵانە تاقی بکەرەوە

خێزان

ئەم دوو تاقیکردنەوەی خوارەوە زۆر وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، تەنها پێویستی بە کەمێک وردی و بیرکردنەوە هەیە، بزانە وەڵامەکانیان دەزانیت؟

 

بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکە بکە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک داهێنانی جیاواز و بەسوود کە هەموومان پێویستمان پێی دەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک داهێنانی جیاواز و بەسوودە کە هەموومان پێویستمان پێی دەبێت:

 

-ئامێری پاسۆڕد لێدانەکە شوێنی ژمارەکانی دەگۆڕێت تا کەس لە ڕێگەی جوڵەی دەستەوە نەزانێت کە چ ژمارەیەکت لێداوە

-گەراجێکی گەڕۆک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت لە تەرزە

شەپقەیەک پانکەی پێوەیە و بە تیشکی خۆریش کاردەکات

-داشبۆردێک لە تایلەند کە پێت دەڵێت کام تەوالێتە بەتاڵە و کامە خەڵکی تێدایە

شوشەی هۆتێلەکەمان کەش و هەوای دەرەوەت پێدەڵێت

چۆپستیکێکی لایتی

دوشێک کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە گوێ لە گۆرانی بگریت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

بەرزی فشاری خوێن یان زەختی خوێن چییە؟فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

خێزان

بەرزی فشاری خوێن (زەخت) کێشەیەکی باویی تەندرووستیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک زانیاری گرنگە لەسەر ئەو پرسە:

 

– زەخت بەرزی یان بەرزی فشاری خوێن چییە؟

زەخت بەرزی بە دوو ژمارە ئەپێورێ، ژمارەی سەرەوە واتا بەرزی پەستانی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە دەنێت بۆ بەشەکانی لەش، بەڵام ژمارەکەی خوارەوە واتا بەرگری ئەو خوێنە پاڵنراوەیە کە دێت بۆ بۆرییەکانی خوێن.

-ئایا فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

پێوانەی ١٢ لەسەر ٨ بە ئاسایی و ساندارد دانراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ١٠ لەسەر ٦ بۆ ١٣ لەسەر ٩ بە ئاسایی دائەنرێت، ھەرچەندە ئەو ژمارەیش لەوانەیە بەپێی تەمەن بگۆڕێ، بۆ نمونە کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵان فشاری خوێنی ١٣ لەسەر ٩ بێ وەکو ئەوە وایە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو فشاری ١٠ لەسەر ٧، پسپۆران ئەڵێن ئەوانەی فشاری خوێنیان لە بنەڕەتدا نزمە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن زۆر کەمترە بە بەراورد بەوانەی کە لەسەردەمی گەنجییان فشاری خوێنیان ئاساییە.

-ئایا مەرجە جارێک یان زیاتر فشاری خوێنت بەرزبێ مانای وایە تووشی بەرزی فشاری خوێن بووی؟

مەرج نییە تووشی فشاری خوێن بووبی، چونکە جار بەجار ھۆکاری ترس ودڵە ڕاوکێ و کارەسات بە شێوەی کاتی فشاری خوێنت بەرز ئەکاتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەش ئەگەری تووشبوونیان زۆرە بەبەراورد بەو کەسانەی کە پێشتر فشاری خوێنیان بەرز نەبۆتەوە.

-کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن ھەیە، یان ھۆکارەکانی تووشبوون چین؟
ئەو کەسانەی کە لە بۆماوەیی خانەوادەکەیان تووشبووان ھەیە
ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە بەراورد بە باڵایان
ئەوکەسانەی جگەرە کێشن یان لە ڕادەبەدەر کحول ئەخۆنەوە
ئەو کەسانەی کەم جووڵەن و وەرزش ناکەن
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە
ئەو کەسانەی دەم ناپارێزن لە خوێ و چەوری و شیرینی.
ئەو کەسانەی کە گرنگی خواردنی کانزای پۆتاسیۆم نادەن واتا گرنگی بە خواردنی سەوزەو میوە نادەن کە سەرچاوەیەکی باشی ماددەی پۆتاسیۆمن.

-نیشانەکانی بەرزی فشاری خوێن چین؟
ئەم نەخۆشییە زۆر مەترسیدارەو بە بکوژی بێدەنگ ناسراوە چونکە نیشانەیەکی بەرچاوی نییە بەڵام ئەگەر زیاد لە ڕادە بەرزبێتەوە کەسەکە بینینی لێڵ ئەبێ و تووشی سەرئێشەیەک ئەبێ لەگەڵ ھێڵنجی مەعیدە.

-چۆن ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن لەسەر خۆت کەم کەیتەوە؟
بە تێگەیشتن لە ھۆکارەکانی وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێ کردووە ئەتوانی ئەگەری تووشبوون لەسەر خۆت بە تەواوی کەم بکەیتەوە.

-چۆن بزانیت تووشی بەرزی فشاری خوێن بوویت؟
ئەبێت بۆ ماوەی دوو حەفتە ، لە ڕۆژێکدا دووجار بە جیھازی پێوانی زەخت، زەختی خۆت بگری و ژمارەی سەرەو خوارەی ھەرجارەو لای خۆت بنووسە، بۆ نمونە لە ماوەی ئەو دوو حەفتەیە ٢٥ جار پێوانی زەختی خۆتت کردووە، ژمارەی سەرەوە بۆ ھەموو جارەکان کۆکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، وە بە ھەمان شێوە ژمارەکەی خوارەش کۆ بکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، ئەو کاتە پێوانی ڕاستەقینەی زەختی خۆت دەست ئەکەوێ، بەڵام ئەبێ ئەوە ڕەچاو بکە لە کاتی زەخت گرتندا نە ماندوو بی، نە بجووڵێ، ئەبێت لەسەر کورسییەک بە ھێمنی دانیشی بۆ ئەوەی ئەنجامی ڕاستەقینە بدات بەدەستەوە.

-ئایا بەرزی فشاری خوێن تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە؟
بەرزی فشاری خوێن بە یەکێک لە مەترسیدارترین حاڵەتە تەندروستییەکان دائەنرێ، چونکە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و لە کارکەوتنی گورچیلەکان و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دائەنرێ.

ئامادەکردنی : چالاک محێدین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان