ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆشكی كۆماری لە بەغدا كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و سەبارەت بە دوا پێشھاتەكانی ناوچەكە و جیھان گفتوگۆكرا.

ڕاشیگەیاندووە، لە میانی دیدارەكەدا باس لە گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و ئاستی جێبەجێكراوی كارنامەی حكومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەكان كرایەوە لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بە ھاووڵاتیان.

عێراق

“هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەمواری دەستوور ئاسانترین چاكسازی حكومەتن”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەموار كردنەوەی دەستوور ئاسانترین هەنگاوی چاكسازی بوو حكومەتی عیراق دەستی بۆ برد.

نزیكەی مانگێك دەبێت خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامیان هەیە و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و خزمەتگوزاری و نەهێشتنی گەندەڵی و هەڵوەشانەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەكەن و هاوكات هەموار كردنەوەی دەستوور بووەتە یەكێك لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و ئەمەش مترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەبێت، چونكە بەشێك لە چاودێران پیان وایە ساڵی 2005 كورد بە پشتیوانی ئەمریكا توانیوێتی ئەو مافانە بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بەڵام ئێستا نە ئەمریكا پشتیوانە و نە كوردیش ئەو قورساییەی هەیە.

میران محەمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بابەتەكە ئەمریكا نییە، بەڵكو ئەوكاتە دەستوور نوسرایەوە مام جەلال لە بەغدا بوو و شارەزایی زۆری هەبووە و نەیهێشتووە مافی كورد و شیعە و سونە بخورێت.
دەشڵێت “ئێستا حزبە شیعییەكان لە عیراق باڵادەستن و ترسی ئەوە هەیە لایەنێك ئیستغلالی ئەوە بكات و دەستوور هەموار بكرێتەوە لەكاتێكدا ئەوە داواكاری خۆپیشاندەرانیش نەبوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەمواركردنەوی دەستوور لە هەموو شتێك ئاسانتر بوو بۆ حكومەت، هەرچەندە ئەم دەستوورە هەموو خولێكی پەڕلەمان پێداچوونەوەیەكی تێدا كراوە، بەڵام ئەمجارە مەترسییەكە لەوەدایە دۆخی عیراق شێواوە و لایەنە شیعییەكانیش باڵادەستن و كوردیش نەوتی نەداوە لە ڕابردوودا و بووەتە كێشە لەنێوان هەردوولا.
ئاشكراشیكرد، ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین كەمترین زیان بەر كورد بكەوێت، مەرجیش نییە هەمواركردنەوەی دەستوور زۆر كاریگەری هەبێت و بابەتێكە بۆ هێوركردنەوەی خۆپیشاندەران.
ڕوونیشیكردەوە، ئاسانترین شت بۆ حكومەت ئەوە بوو بڵێن ئەنجومەنی پاێزگاكان هەڵبوەشێتەوەو دەستوور هەموار بكرێتەوە، چونكە بە خێرایی پێیان ناكرێت نەخۆشخانە یان شەقامێك دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. هەنگاوە چاكسازییەكان ڕەتكرانەوە و داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێبەری ڕەتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەڕلەمانی عیراق گۆڕانكاری ڕیشەیی ئەنجام بدات، ئەگەر ناشتوانن ئەو كارە بكەن هیچ سوودێكیان نییە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، پێویستە فەرمانبەران مانگرتنی گشتی لە دژی حكومەت ڕابگەیەنن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت و داواش لە پەڕلەمانی عیراق دەكات، گۆڕانكاری ڕیشەیی و ڕاستەقینە بكەن، ئەگەر ناتوانن هیچ گۆڕانكاریەك بكەن ئەوە پەڕلەمان هیچ سوودێكی نییە.

هەرچەندە حكومەتی عیراق دەیەوێت چاكسازی ئەنجام بدات، بەڵام سەدر ئاشكرایكرد، ئەو چاكسازییانە هیچ نین و لە ئاستی پێویستدا نین.

ناوبراو داواشی لە خۆپیشاندەران كرد بەشێوەیەكی ئاشتیانە لەسەر داواكاریەكانیان بەردەوام بن و ڕێگا بگرن لە دەستوەردانی دەرەكی و چاویان بە نوێنەری وڵاتان نەكەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهد سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراقیان تاوتوێ كرد.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانیشدا كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان