ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم: پێش زستان ڕێگاوبانەكان نۆژەن دەكرێنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانی هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم تەرخانكراوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایدەگەیەنێت، حكومەت پارەی بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی هەرچوار پارێزگاكە تەرخانكردووە.

وتیشی”بڕیارە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا سەرجەم ڕێگاوبانەكان نۆژەن بكرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانی هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم تەرخانكراوە و پێش هاتنی وەرزی زستان و بە ماوەی دوو مانگ و نیو نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكان جێبەجێ دەكرێن.

کوردستان

بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی گۆڕدرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاد جەبار كرایە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان.

لەبارەی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆپێنج شەممە بەشێوەیەكی ڕەسمی پێمڕاگەیەندرا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاردراوە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان وەربگرم.

وتیشی: بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەی 1ی ئەم مانگەدا دراوەو نوسراوەكەیان رەوانەی فراكسیۆنی یەكێتی كردووە لەپەرلەمان، بۆیە دەبێت فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدات و دواتر دەستبەكار دەبم.

زیاد جەبار لەبارەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان كە لەئێستادا سەرۆكییەتی وتی: لەكۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتیدا بڕیار لەوە دەدرێت لەو شوێنە دەمێنمەوە یان پەرلەمانتارێكی ترمان ئەو پۆستە وەردەگرێت.

لە دەستپێكی ئەم خوولەی پەرلەمانەوە تا ئێستا، جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستییان جێگیرە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە د.سیروان محه‌مه‌د به‌رێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ‌48 کەس لە گرتووخانەی گەرمیاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لە نێو گرتووخانەکەدا جێگایەك بۆ تووشبووەكان جیاكراوەنەوە كە تەندروستییان جێگیرە و تیمی تەندروستیش چاودێریان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکی تایبەت بەو خوێندکارانە دەرکرد، کە لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى تەندروستى و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یاخود هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٥٨٥٤) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٧) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى تەندروستى و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یاخود هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان