ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

بڕێك شەكر و برنج و مادەی پاككەرەوەی بەسەرچوو لەناو دەبرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هەوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی بڕێكی زۆر شەكری خراپ بوو لەناو دەبرێت.

لیژنە هەوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكردەوە، بڕێك شەكری خراپ بوو لە ناوچەی تانجەرۆ لەناوبراو، ئەویش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن لیژنە هەوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لیژنەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، لە ناوچەی تانجەرۆ بڕێك برنج كە لە پشكنین دەرنەچووە و بڕێك مەوادی پاككەرەوە كە بەسەرچووە لەناو بران.

کوردستان

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێنمایی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاودەكاتەوە، كە بە نیازن گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی باس لەوە دەكات، ئەو هاووڵاتیانەی بەنیازن سەردانی ئەو وڵاتانە بكەن كە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكەن”.

لە ڕێنماییەكانیشدا ڕایگەیاندووە، “پێویستە دەستەكان پاك ڕابگیرێت و بە باشی بشۆردرێت بە ئاو و سابونی‌ شل، لەگەڵ ئەوەشدا داپۆشینی‌ دەم و لوت لە ‌كاتی‌ كۆكە ‌و پژمەدا بە دەستەسڕی‌ كاغەز یان بە كارهێنانی‌ كەمامە”.

باس لەوەش دەكات، “پێویستە ئەو هاووڵاتییانە دوور بكەونەوە لەو كەسانەی‌ نیشانەی‌ سەرمابردن یان ئەنفلۆنزایان پێوە دیارە و لە خواردنەكانیشدا گۆشت و هێلكە باش بكوڵێندرێت”.

لە بەشێكی تر ڕێنمایی خۆپاراستنەكاندا باس لەوە دەكات، “پێویستە دووربكەونەوە لە بەركەوتنی‌ ڕاستەوخۆی‌ ئاژەڵی‌ نەپارێزراو (نا ماڵی)، یان ئاژەڵ و پەلەوەری‌ زیندووی‌ ناو كێڵگەكان لە كاتی‌ بڵاوبوونەوەیدا”.

جێی ئاماژەیە، چەند ڕۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی ووهانی چین بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 54 كەس لەو هەرێمە گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات، ڤایرۆسەكە لە (ئەمریكا، فەڕەنسا، كەنەدا، ئوسترالیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور و مالیزیا) و چەند وڵاتێكی تر بڵاوبووەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی‌ هۆشداری‌ دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، نابێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكرێتەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان، هۆشداریشیدا لەوەی‌ بە ئامانجكردنی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا دەرەنجامی‌ خراپی‌ بۆ عیراق دەبێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە مووشەكبارانكردنی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، نیگەرانیی سەبارەت بە پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و زیانگەیاندن بە نێردە دیپلۆماتییەكان دەربڕی.

عەبدولمەهدی ئاماژەبەوەدەكات: “فەرمان كراوە بە بڵاوەكردنەوەی‌ هێزە ئەمنییەكان تا دەستبكەن بە پشكنین بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە”.

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: “حكومەت پابەندە بە پاراستنی سەرجەم نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان لە خاكی عیراقدا و نابێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكرێتەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان”.

عادل عەبدولمەهدی هۆشداریدا لە هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و مووشەكبارانكردنیان و ڕایگەیاند:”ئەو جۆرە كارانە مەترسیی گەورەی بۆسەر عیراق هەیە و وڵات دەكاتە گۆڕەپانی شەڕ، بەتایبەت لەكاتێكدا كە حكومەت دەستیكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراقدا”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە پێنج مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا كراون و هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە، هەروەها بەهۆی ئەو مووشەكانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.
ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە.. 7 كارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی بازاڕی هانا 7 كارمەندیان برینداربوون.

عەمید عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی ئەمشەو كە لەبازاڕی هانا كەوتەوە 7 كارمەندمان بریندار بوون”.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا:”بەهۆی ئاگرەكەوە 10 دوكان سووتاون”.

جێی ئاماژەیە، ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی هانا كە لە دوو نهۆم پێكهاتووە كەوتووە كە زۆرینەیان دوكانی فرۆشتنی (جلوبەرگری منداڵان و جوانكاری و پێداویستییەكانی ناوماڵ ) بوون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان