ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارێزگاری نوێی هەولێر: خزمەتكاری هەمووان دەبم

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە فرسەت سۆفی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا بەدەنگی 27 ئەندام لەكۆی 28 ئەندامی ئامادەبوو بەپارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.

فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێی هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، درێژەپێدەری دەستكەوتەكانی پێشوو دەبن و هەوڵدەدەن پێكەوە بەهەمووان خزمەتی ئەم شارە بكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، هەوڵدەدەن ئەوپەڕی هەماهەنگی و پەیوەندییان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و حزبە سیاسییەكان و لایەنەكاندا هەبێت لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری موڵك و ماڵی هاوڵاتیان بن.

باسی لەئەوەشكرد، نوێنەری هەموو خەڵكی هەولێر و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنن بەو كەسەشەوە، كە دەنگی پێنەداوە.

وتیشی:”دیدگای خۆم لەسەر حكومەتی خۆجێیی هەولێر جارێ ڕاناگەیەنم، بەڵكو چاوەڕێی دەرچوونی فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەم”.

ریکلام

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان