ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئاگر لە بەشێكی چیای گۆیژە كەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگر لە بەشێكی چیای گۆیژە كەوتەوە و بووە هۆی سووتانی بەشێكی زۆر لە دار و پاوانەكانی و دوكەڵێكی زۆریش بەشێكی شارەكەی گرتۆتەوە.

ئاگرەكە لە بەشێك لە چیای گۆیژە لە نزیك ناوچەی وێڵەدەر كەوتۆتەوە و هۆكاری كەوتنەوەشی تا ئێستا نەزانراوە و تیمەكانی ئاگركوژاندنەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

ڕێكان جەمال وتەبیژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگرەكەی بناری گۆیژە بەردەوامە و لە ئێستادا تیمەكانمان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.

وتیشی”تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر پانتایی سووتانی ناوچەكە بەردەست نییە تا ئەوكاتە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت”.

ژینگە

كەشناسی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 33 پلە و لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 35 پلەو لە دهۆك 38 پلە و لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت و لە شارەكانی هەولێر و دهۆكیش ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دانیشتوانی گوندێك ڕووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری گاپێڵۆن سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنووری چالاكییەكانیان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و كاری نایاسایی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن لە سنووری گوندی مالومەی سەر بە ناحیەی گاپێڵۆن توانیان ٣ كورەی خەڵوزكردن تێكبدەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد.

ئاشكراشیدەكات، پۆلیس توانی دەستبگرێت بەسەر تراكتۆر و عەرەبانەیەك داری بڕاوە و ٢ مشاری كارەبایی دار بڕینەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەوەی جێگای داخە هەندێك لە هاووڵاتیانی گوندەكە ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە و زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكە گەیاند، دواتر لە لایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە بڵاوەیان پێكراو باردۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 34 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 33 پلەو لە دهۆك 36 پلە و لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان