ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند وێنەیەکی ئایفۆنە نوێکان لە دۆخی شەوانە و گۆشە فراواندا وردی مۆبایلەکان پیشان دەدات

خەڵک-

پاش ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکان باسەکان دێنە سەر تایبەتمەندییە وردەکانی سەر بەرهەمەکان و لە ئایفۆنە نوێکاندا دوو تایبەتمەندی گرنگ بەدی دەکرێن لە هاوێنەکانیاندا کە بەم شێوەیەی خوارەوەن.

کامێرای مۆبایلە ئایفۆنە نوێکان خاوەنی دوو تایبەتمەندی گرنگن وەکو دۆخی تاریکی شەوانە کە وێنەیەکی تەواو ڕوون دەدات بە دەستەوە لە ئەنجامی کۆکردنەوە و شیتەڵکردنەوەی وێنەکاندا تاوەکوو لە بەرچاوی بەکارهێنەردا ڕوون بێت و سوود لە تەواوی ڕوناکییە کەمەکان وەردەگرێت بۆ چرکاندنی ساتەکە.

هەروەها باری وێنەگرتنی کامێراکانیش لە سێ بەش پێک دێت ئەوانیش تیلی فۆتۆ و واید(فراوان) ئۆڵترا واید(گۆشەی فراوان) واتە سوود لە پانتاییەکی زیاتری کامێراکە وەردەگرێت بە پێکەوەنانی دیمەنەکان هاوێنەکان و چرکاندنیان لە جوانترین دیمەندا، کە بەکارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەم بارە بکات لە کامێرای مۆبایلەکەیدا.

ئەپڵ بە وێنە هەردوو دۆخەکەی ڕوون کردووەتەوە لەم وێنانەی خوارەوەدا

دۆخی تاریکی شەوانە(ڕوناکتر پیشاندانی وێنەکان)

Image result for night mode iphone 11


دۆخی کرانەوەی گۆشە فراوان لە ئایفۆن ١١ پڕۆ و پڕۆ ماکسدا ئۆڵترا واید بەردەستە لەگەڵ دوو جۆرەکەی تری وێنە گرتن، بەڵام لە ئایفۆن ١١ دا تێلی فۆتۆ و واید کامێرا بەردەستن.

Image result for ultra wide iphone 11

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند زانیارییەک لەسەر کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی و مێژووەکەی

خەڵک-

کۆمپانیای ئەپڵ لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا، ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.

تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

Image result for apple building
ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە، لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا “کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو ” بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی.

کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی دەیانکات، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەڵێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان.

مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان
لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لە لایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد، بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.
لەساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیۆتەر کرد.
لەساڵی ١٩٨٥ دا ، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
لەساڵی ٢٠٠١ دا ،ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.
لەساڵی ٢٠٠٣ دا ، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم رێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
لەساڵی ٢٠٠٥ دا ،تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد
لەساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا.
لةسالی ٢٠١٢ ئایفؤنی ٥ و ئایپادی مینی ئاشکراکرد٠
لةسالی٢٠١٣ئایفؤنی 5s و ئایفؤنی 5c و ئیپاد ئایر٠
لةسلی٢٠١٤ ئایفۆن ٦ و ٦ پلەس و ئایپاد ئێر ٢ و (ئایپاد مینی بە شاشەی رێتیناوە) بڵاوکردەوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ ئایفۆن ٦ئێس و ٦ئێس پڵەس و ئایپاد پڕۆ و ئەپڵ واتچ و ئەپڵ تی ڤی و ئەپڵ پێنسڵی بڵاوكردەوە.

هەروەها لەم ساڵانەی دوایدا بە زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٧ و ٨ و بەدوایدا زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس و چەندین نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەک و ئایپاد و ماکبووک و نوێکردنەوەی سیستەمەکانی زیادکردنی دەیان تایبەتمەندی زۆر گرنگ، لە کارەکانی ئەپڵی ئەمریکی بوون.

سەرچاوە:ویکیپیدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان لە ئینستەگرام(iOS)

خەڵک-

ئەپ و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام بەوە ناسراوە پڕیەتی لە وێنە و ڤیدیۆی هەمەجۆر لە هەموو بوارەکاندا و زۆر جار وێنەیەک دەبینین بەڵام ئامڕازێکی ئەوتۆمان لە بەردەستدا نییە بۆ پاشەکەوت کردنی ئەو فایلانە لە مۆبایلەکەماندا، لەم بابەتەدا ڕێنمایی ئەوەتان پێ دەدەین، چۆن بە ئاسانترین شێوە وێنە و ڤیدیۆی ئینستەگرام دابەزێنین.

سەرەتا کلیک لەم لینکە بکە بۆ دابەزاندنی ئامڕازی شۆرتکەتەکان، و پاشان لە ڕێی کلیک کردن لەم لینکە دەتوانیت ئامڕازی داونلۆد کردنی ئینستاگرام دابەزێنیت بۆ بەشی شۆرتکەتەکان.

پاشان چی دیکە پێویستیت بەم هەنگاوەی سەرەوە نابێت و دەتوانیت دەست بکەیت بە داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان، سەرەتا کلیک لە سێ نوکتە(…)ـی سەرەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک هەیە بیکە، پاشان هەڵبژاردەی “Share to…”  دابگرە.

InstaSave Instagram Video downloader

پاشان وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە Shortcuts دیاری بکە.

Tap on Shortcuts in iOS Share Sheet

پاشان  InstaSave دابگرە تاوەکوو وێنەکەت بۆ پاشەکەوت بکات، و پاشان دەڵێیت ڕازیت ئەپی شۆرتکەتس دەسەڵاتی هەبێت وێنە و ڤیدیۆ بخاتە نێو ئەپی فۆتۆ و گەلەرییەوە، ئەگەر ڕەزامەند بوویت Ok دابگرە.

InstaSave shortcut

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کتێبێکی کوردی لەسەر فێربوونی ئەندرۆید ستۆدیۆ

خەڵک-

لە چوارچێوەی کتێبێکی کوردیدا فێرکاری بەرنامەی ئەندرۆید ستۆدیۆ بخوێنەرەوە، لەم کتێبەدا شێوازی دابەزاندن و ناساندنی جافا و چارەسەری کێشەکان لەکاتی دابەزاندا ڕوونکراوەتەوە، چارەسەری ھەڵەکان لەکاتی ئیشپێکردنی ئامێری خەیاڵی(Virtual Machine)، پێکھاتەی بەرنامەکە و ناساندنی بەشەکانی بەرنامەی تێدا رونکراوەتەوە.

بۆ دابەزاندنی کتێبەکە کرتە لێرە بکە

Image result for android studio

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان