ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پەیوەست بە چەند پرسێكی تایبەت، ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی (خەڵك) كەوتووە، ئەنجومەنی ناوەندی تاوتوێی دۆخی كەركوك و خانەقین و كۆنگرەی یەكێتی دەكات.

 

هاوكات، هەریەكە لە ئاسۆ مامەند، موحسین عەلی ئەكبەر، خالید شوانی میوانداری ئەو كۆبوونەوە فراوانەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كراون.

 

گفتوگۆكان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك چڕ بوونەتەوە و لایەنە سیاسییەكانیش كار لەسەر یەك لیستی و پێكەوە چوونە هەڵبژاردن دەكەن كە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بەشێكیش لە لایەنە سیاسییەكان رێكەوتوون كە بە یەك لیست بەشدار بن.

 

هەروەها بڕیارە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ چوارەم كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی سكرتێری گشتی و گۆِرانكاری لە ئەندامانی ئۆرگانە جیاوازەكانی ئەو حزبە ئەنجام بدرێت.

 

بڕیاریشە پاش تەواوبوونی كۆبوونەوە، ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ڕاگەیەنراوێك پەیوەست بە كۆبوونەوەی ئەمرۆیی و ئەو بڕیارانەی دەیدات ڕابگەیەنێت.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان