ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە عەدەن شەڕ دەستیپێكردەوە


خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج لە شاری عەدەنی باشووری یەمەن تێكهەڵچوونی چەكداری دەستیپێكردەوە.

دەزگاكانی ڕاگەیاندنی یەمەن بڵاویانكردەوە، دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی خوورمكسر بیستراوە هاوكات لەگەڵ تەقینەوەیەكی دیكە لە ناوچەی دارسعد لە نزیك گەڕەكی بەساتین.

بەپێی سەرچاوەكان، دەنگی تەقینەوەی دووهەم بیستراوە لەگەڵ تێكهەڵچوونی چەكداری بۆ چەند خولەكێك كە چەكی سووك و مامنێوەندی تێدا بەكارهاتووە.

ماوەیەكە لە شاری عەدەنی باشووری یەمەن شەڕ لە نێوان كۆمەڵە چەكدارەكانی سەر بە ئیمارات و حكومەتی یەمەنی پشتیوانیكراو لەلایەن عەڕەبستانی سعودییەوە دەستیپێكردووە.

ریکلام

جیهان

تەندروستی ئێران: 124 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 124 كەسی دیكە لە ئێران بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 124 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان و دوو هەزار و 875 تووشبووی نوێ تۆمار كران.

ڕوونیشیكردەوە كە ئاماری گشتی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتە 50 هەزار و 468 تووشبوو و سێ هەزار و 160 كەس گیانیان لەدەستدان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی خستەڕوو كە تا ئێستا 16 هەزار و 711 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بۆ جاری دووەم ناتانیاهو كەرەنتین دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی تووشبوونی وەزیری تەندروستی ئیسرائیل بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی دیكە بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیران كەرەنتین دەكرێت.

كەناڵی ئاڕ تی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ جاری دووەم بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل خرایە ژێر چاودێری پزیشكییەوە، ئەویش دوای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكان دەریانخست كە
یاكوف لیتزمان وەزیری تەندروستی تووشی كۆرۆنا بووە.

پێشتریش ناتانیاهو بە هۆی تووشبوونی ڕاوێژكارێكییەوە خرابووە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام دوای پشكنین دەركەوت كە تووشی كۆرۆنا نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕۆحانی: پێدەچێت كێشەی كۆرۆنا تا كۆتایی ئەمساڵ بمێنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران ڕاگەیاند پێدەچێت ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا درێژبێت و تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی حكومەتەكەی ڕایگەیاند قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەسەر كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا دەسەپێنین بۆ ئەوەی ڕێگری لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا بكەین.

ئەوەشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی شانبەشانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی هەژاریشدایە و پێدەچێت ئەمساڵ ڕووبەڕووی كێشە ببنەوە لە دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكان و كەلوپەلی پزیشكی و دەرمان.

وتیشی: “بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا گرنگترە و دەبێت بایەخیش بە هەردوو بەرە بدرێت”.

حەسەن ڕۆحانی ڕاشیگەیاند پێدەچێت ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند مانگێك یاخود تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش هەر بمێنێت.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان، تا بەیانی ئەمڕۆ 47 هەزار و 593 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراوە و سێ هەزار و 36 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان