ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاوپەیمانی نیشتمانی بەشداری هەڵبژاردنەكان لە كەركوك دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕِایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی وەك هێزێكی مەدەنی باوەڕی تەواوی بەوەیە تاكە بژاردە‌ بۆكاری سیاسی بەشداری هەڵبژاردنە و بە گرنگییەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانین.

گفتوگۆكان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك چڕ بوونەتەوە و لایەنە سیاسییەكانیش كار لەسەر یەك لیستی و پێكەوە چوونە هەڵبژاردن دەكەن كە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

موئمین زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاوپەیمانی وەك هێزێكی مەدەنی باوەڕی تەواوی بەوەیە تاكە بژاردە‌ بۆكاری سیاسی بەشداری هەڵبژاردنە و بەگرنگییەوە لەو پڕۆسەیە دەڕوانین، لەوە گرنگتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاكە، وانە لە ڕابردوو وەربگیردرێت و چیتر سومعەی پڕۆسەكە بە هەڵبژاردنی ساختە لەكەدار نەكرێت.

وتیشی”بە ئاستێكی بەرزی بانگەشەوە بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەكەین و لە ڕاهێنانی كاندیدەكانمانداین، ئومێدمانە هێز و لایەنەكان بە بەرپرسیارییەتییەوە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەكەی داهاتوو بدەن”.

دەبارەی پێكهێنانی لیستی هاوبەش لە كەركوك، زەڵمی ئاشكرایكرد، هاوپەیمانی بەشداری هەموو كۆبوونەوەكانی كردووە و لەگەڵ هێز و لایەنەكاندا پەیوەندییەكی زۆر باشی هەیە و بووینەتە هەوێنی تەبایی لایەنەكان و پێكەوەژیان بۆ خزمەتی كەركوكییەكان، ئەوەی بەلای ئێمەوە بۆ كەركوك ئەسڵە، خزمەتكردنی كەركوكییەكانە، چی باش بێت بۆیان ئێمە ئەوە دەكەین، ئەمە بۆ پارێزگاكانیتری عێراقیش ڕاستە، ئێمە بە وردی دیراسەی جۆری بەشدارییەكان دەكەین.

کوردستان

كەركوك، كارمەندێكی ئاسایش بە دەستی مامی خۆی كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كێشەیەكی خێزانی لە پارێزگەی كەركوك، كارمەندێكی ئاسایش بەدەستی مامی خۆی كوژرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەهۆی كێشەیەكی خێزانی شەڕ لەنێوان مام و برازایەك و زاوایەكییان ڕوویداوە و بەو هۆیەوە مامەكە بە چەقۆ برازاكەی برینداركردووە و بەهۆی سەختی برینەكەشەوە برازاكەی دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی عامر نوری:”لایەنە پەیوەنیدارەكارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ تاوانەكە كردۆتەوە، تا وردەكاریی ڕووداوەكە بزانن، وێڕای دەستگیركردنی تاوانبار كە ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كازمی بڕیارێك دەربارەی كەركوك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك، لیوای تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە كەركوك پاشەكشەی پێ دەكرێت و پۆلیسی فیدڕاڵی جێگەی دەگرێتەوە.

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017دا، كە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی عیراق سوپا و حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر كەركوك و ناوچە كوردستانیەكان و داگیریان كردن، دوای ئەوە سەرەڕای بوونی سوپای عیراق لە چەند ناوچەیەك، هاوكات هێزی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەناوی سەپاندنی یاسا هێنرانە كەركوك.

نەقیب نەجات عەلی، لە بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوای 61ی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە سبەی چوار شەممەوە قۆناغی یەكەمی كشانەوەیان دەست پێ دەكات و دۆسیەی ئاسایشی شارەكە ڕادەستی سوپای عیراقی و پۆلیسی فیدڕاڵی دەكرێت.

جەختیشی كردەوە، سبەینێ‌ 25ی تشرینی دووەم، هێزەكانی لیوای 61 لە سەرجەم بازگە و شوێنەكانی كەركوك دەەكشێنەوە و پۆلیسی كەركووك لە شوێنیان جێگیر دەبێت.

ئاشكراشی كرد، كە تەواوی لیوای 61ی ‌سەرۆك وەزیران لە بنكەی سەربازی (كەی وەن) لەشارەكە جێگر دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی ڕیزبەندی مردن بەرنادات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 500 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 211 كەس چاكبوونەتەوە و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 5020 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 135 كەس و سلێمانی 164 كەس و لە گەرمیان 16 كەس و دهۆك 169 و هەڵەبجە 14 و ڕاپەڕین 2 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 211 كەس چاكبوونەوە و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان