ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی گۆڕان بەڕێوەدەچێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەچێت و جێگری پێشووی سكرتێری جڤاتەكەش كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی دیكەی جڤاتی گشتیدا دەستیانلەكاركێشایەوە باس لە كەموكورتییەكانی هەڵبژاردنەكە دەكات.

ساڵح ژاژڵەیی جێگری پێشووی سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، جڤاتی نیشتمانی ئەندامەكانی زیاتر لە چوار ساڵە هەڵبژێردراون، دوو بۆ سێ ساڵە ماوەی یاساییان تەواو بووە، ئەو بەرپرسی مەكۆیانەی كە بەدەنگی خەڵك بوونەتە بەرپرسی مەكۆ ئێستا ڕەنگە ئەو خەڵكانە هەر نەمابن، چۆن مەعقولە گەورەترین دەزگای جێبەجێكاری (خانەی ڕاپەڕاندن) هەڵبژێرێت، ئەمە زۆر نایاسایی و نامەعقولە.

وتیشی”داوامان كرد خانەی ڕاپەڕاندن لە بۆشایی یاسایدایە بۆ ئەوەی ئیشوكارەكان نەوەستن ماوەكەیان بۆ درێژ بكەنەوە تا كۆتایی ئەمساڵ كە بڕیارە كۆنفڕانس بگیرێت، ئەوكاتە با هەڵبژاردن لەخوارەوە دەست پێبكەین بۆ سەرەوەو جڤاتی نیشتمانی تازە هەڵبژێرێتەوە كە شەرعیەتی زیاترە و خەڵكی تازەدێتە پێشەوە با ئەوكاتە ئەو خەڵكانە دەنگ بە خانەی ڕاپەڕاندن بدەن ئەمەیان قبوڵ نەكرد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم جڤاتی نیشتمانیەی ماوەی یاسایی تەواو بووە دێت دەنگ بەخانەی ڕاپەڕاندن دەدات ئەمەش گومانی تێدایە، چونكە بیست كەس لە جڤاتی نیشتمانی داوای پۆستیان لە حكومەت كردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو بیست كەسە ئەوانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن بكەن چۆنیان دەوێت وادەكەن دەكەونە ژێرباری ئەوانەوە، دەڵێت ئەگەر من دەنگی بۆ بدەم بۆ خانەی ڕاپەڕاندن ئەوا دەمكاتە بەرپرس، یان بەڕێوەبەری گشتی و هەر پۆستێك كە داوای كردووە لەبەرئەوە ئەم دوو شتەیان بەیەكەوە بەستووەتەوە كە ئەمە گومانی لەسەرە، بەپێی یاسا جڤاتی نیشتمانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێت، بەڵام كێشەكە ئەوەیە ماوەی یاسایی جڤاتی نیشتمانی تەواو بووە و شەرعیەتی نەماوە و لەبۆشایی یاسایدایە و بۆی نییە و ناتوانێت خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت.

سەبارەت بەهۆكاری دەستلەكاركێشانەوەیان، ناوبراو ڕایگەیاند، ڕۆژی 2ی مانگ جڤاتی گشتی كۆبوونەوەی كرد داوامان لێكردن لەپێناوی یەكڕیزیدا ئەم هەڵبژاردنە مەكەن و درێژی بكەنەوە بۆ كۆتایی ساڵ، بەڵام ڕۆژی دواتر جڤات بڕیارەكەیان خستە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەمڕۆ جڤاتی گشتی هەڵبژاردن دەكەن و 14ی مانگیش جڤاتی نیشتمانی، كەواتە كە بەقسەمان ناكەن و هیچ بۆچونێكمان وەرناگرن واتای وایە ئێمە هیچ نین.

وتیشی”زۆرجار داوای دیكەمان هەبووە، بەڵام بەقسەیان نەكردووین، لەجڤاتی نیشتمانی زۆرینەمان یان هیچ نەبێت نیوەمان پێمان باش نەبوو گۆڕان بچێتە ئەم حوكمەتەوە، بەڵام ئەم بزوتنەوەیە بانگەشەی چاكسازی دەكات ناتوانرێت بە ویستی خۆی بەرنامەی خۆی جێبەجێ بكات، وتمان نەچن باشترە، بەڵام بوو بە ئەمری واقیع و چوونە حكومەت ئیتر خۆ ئێمە ساحێب بڕیار نین”.

ئاشكراشیكرد، ئەوكات بڕیارێكی ترماندا، وتمان هیچ كەسێك لەخانەی ڕاپەڕاندن خۆی هەڵنەبژێرێت بۆ هیچ پۆستێك، و هەركەس چووە وەفدی دانوستان نابێت خۆی هەڵبژێرێت، هەروەها هیچ كەس لەوانەی پۆستی پەڕلەمانتاری یان حكومەتیان هەبووە كاندید نەكرێن، بەڵام ئەوانەش هیچیان بەقسە نەكردین.

کوردستان

لە هەولێر، تەقە لە دوو کۆمیتەی یەکێتی کرا

خەڵک

له‌شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ هه‌ردوو كۆمیته‌ی 4 و 5ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا.

بە پێی هەواڵی ماڵپەری pukmedia، ئێوارەی ئه‌مڕۆ 20ـ9ـ2019له‌ شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ كۆمیته‌ی 4 و 5 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌، كه‌ هه‌ردوو كۆمیته‌كه‌ باره‌گاكانیان له‌ ناو یه‌ك بینادان له‌گه‌ڕه‌كی مهابات .

بە پێی هەواڵی پێگەی فەرمی و زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ته‌قه‌كه‌ره‌كان 8 گولـله‌یان به‌ بینای باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵهاتوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

ڕووداوی تەقەکردنەکە، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، ته‌نها زیانی ماددی كه‌به‌ر چه‌نجه‌ره‌و شوێنه‌كانی بیناكه‌ كه‌وتووه‌ .

تەقە کردن لە کۆمیتەکانی یەکێتی لە هەولێر، لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو، لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای لقی 4ی پارتی کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زانکۆ لاین، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، درێژکرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات

خەڵک – بەشی هەواڵ

کۆبوونەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، کۆتایی هات.

دوابەدوای کۆبونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی “پێداگیری دەكەین لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتی  سەبارەت بە كەركوك”

وتەبێژەكەی یەكێتی ئەوەشی وت، لیژنەی ئامادەكاری بەستنی كۆنگرەی چوارەمیش، كارەكانیان تەواو  كردووە و لەبارەی پەیوەندییەكانیشان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەی ئاشكرا كردوە كە یەكێتی
جێبەجێكردنی رێكەوتنیان لەگەڵ پارتی تاو توێكردووە.

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتیش له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه‌، وتی:” ئه‌وه‌ باسكرا كه‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌ پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه‌،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت”.

له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی ڕێكه‌وتنی بودجه‌ له‌گه‌ڵ عیراق وتی:” ئێمه‌ رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌له‌و حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسازانه‌ به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌،  له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ، وه‌فدێك هه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و .باره‌یه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕوونه‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان