بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژی كرد



بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو ڕۆژە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەنداوی باوەشاسوار لە شارۆچكەی كفری سەرڕێژی كرد و پڕبوو.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022 لەئەنجامی بارانی بەخوڕ لەئێستادا بەنداوی باوەشاسوار بەتەواوی پڕبووه و سەرڕێژی كردوه.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوەكە بەڕێژەی 5 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایه .

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوە ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە شارۆچکەی دوکان زیاتر لە ٦٥ملم باران باریوە و ڕێژەی ئاو لە دەریاچەكەدا 488.54 مەتر سێجایە و ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 489.27 مەتر سێجابووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دەریاچەی دوكان لە 24 كاتژمێردا 10 سانتیمەتر زیادی كردووە و 203 مەتر سێجا زیادی كردووە.

نرخی نەوت دابەزی بەڵام بەنزین هەرزان ناكرێت
پێشت نرخی نەوت دابەزی بەڵام بەنزین هەرزان ناكرێت
دواتر ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە