ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەیسەلمێنێت یۆد لە جەستەدا کەمە!

خێزان

توخمی یۆد لە لەشی مرۆڤدا بە زۆری لە پێکھاتەی ھۆرمۆنەکاندا بەژدارە بۆ نموونە ‌ ھۆرمۆنی تیرۆکسین کە یەکێکە لە ھۆرمۆنە سەرەکیەکانی گەشەی لەش و مێشک جا ئەگەر بێت و بڕی تەواو لە توخمی یۆد بەشدار نەبێت لە پێکھاتەی ئەم ھۆرمۆنەدا ئەوا کەسەکە توشی نەخۆشی ئاڵوکەوتن دەکات و دواتر دەیخنکێنێت.

 

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەیسەلمێنێت یۆد لە جەستەدا کەمە:

 

– جەستەت بێهێز دەبێت و سەرت گێژ دەخوات

– درووستبونی ئازار لە ماسولکە و جومگەکان

– زیادبوونی کێشی لەش

– خەفەت و لاوازبوونی مێشکت

– هەستیاری بەرامبەر ساردی

– درووستبونی کێشە لە پێست و قژهەڵوەرین و شکانی نینۆک

– لە خانماندا دایکان ناتوانن بە ئاسانی منداڵیان ببێت.

 

تەندروستی

ژێر چاوەکان ناوچەیەکەی هەستیارە و پێویستە ئاگاداری بیت، ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە!

خێزان

ژێر چاوەکان ناوچەیەکەی هەستیارە و پێویستە بەردەوام ئاگاداری بیت،  هەربۆیە ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە:

 

– لە پاش تەمەنی ٢٠ ساڵی ئیدی پیویستە بەردەوام کرێم و کەرەستەی پارێزگاری گونجاو بۆ ژێرچاوەکانت بەکار بهێنیت

– مەهێڵە تیشکی خۆر لێی بدات و دژە خۆر یان چاویلەک بەکار بهێنە

– یەک بەرهەمی دیاریکراو بەکار مەهێنە و کەرەستەکانی بە پێی پێویستی بگۆڕە

– دڵنیابە لە پێکهاتەی ئەو کرێمەی بۆ ژێرچاوەکانت بەکاری دەهێنیت

– بەنەرمی و شێوازی درووست کرێم بدە لە ژێر چاوەکانت

– دەتوانیت زەیتە سروشتیەکان بدەیت لە ژێر چاوەکانت و زیانی نییە

– بۆ پارێزگاری لە ژێر چاوت گرنگە کە جۆری پێستی خۆت بناسیت و بەپێی ئەوە پارێزگاری لێبکەیت

 

– لەکاتی بونی میلا لەژێر چاو کە تۆپەڵێکی سپی بچوکە، نابیت وەک زیپکە مامەڵەی لەگەڵبکەیت و باشترە لای دکتۆر چارەسەری بکەیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆچی هەندێکجار بەر لەوەی خەوت لێبکەوێت ڕادەچڵەکێت؟ ئایا مەترسیدارە؟

خێزان

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان زیاتر لە ٧٠٪ی خەڵک توشی دیاردەی ڕاچڵەکین لەسەرەتای خەودا دەبن کە هەندێکجار بەهۆی ئەوەوە خەبەرت دەبێتەوە، بەڵام ئایا هۆکاری زانستی بۆ ئەوە چییە؟

کاتێک ئێمە دەچینە سەر جێگا بۆ ئەوەی بخەوین و خەریکە خەومان لێدەکەوێت، بەشی reticular activating system (RAS) لە مێشکماندا بەرە بەرە ناچالاک دەبێت کە ئەو بەشە بەرپرسە لە ئاگایی مێشک و بەخەبەر بوونی، لە بەرامبەردا بەشی ventrolateral preoptic nucleus (VLPO) کاری خۆی دەکات کە ڕێگری دەکات لە دەردانی سيروتونين لە مێشکەوە بۆ جەستە و بەوەش جەستە هێوردەبێتەوە و دەخەوێت.

بەڵام کاتێک قەلەق و ڕاڕا بیت یاخود ماندوو بیت یان ماددەی کافاینت زۆر خواردبێتەوە یان بە ترسەوە بخەویت، ئەوا لە کاتی گواستەنەوە لە RAS بۆ VLPO کێشە درووستدەبێت و بەهۆی ئەوەشەوە جەستە ڕادەچڵەکێت.

باوترین لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە بەشی RAS مێشک بە هەڵە دۆخی خاوبونەوەی جەستە وەردەگرێت و ئاماژە بۆ جەستە دەنێرێت تا ئاگاداربێتەوە، هەر بۆیە ڕادەچڵەکیت و هەنێکجار هێندە بەهێزە کە لە خەو خەبەرت دەکاتەوە و زۆرجاریش پێی نازانیت و خەبەرت نابێتەوە.

بەڵام بەپێی توێژینەوە زانستیەکان ئەم پرۆسەیە شتێکی ئاساییە لە جەستەدا و هیچ زیانێکی نییە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەکی سەیر لەسەر خواردنەکان کە پڕە لە سوپڕایز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیرە لەسەر خواردنەکان کە پڕە لە سوپڕایز:

 

-چبسی پڕنگڵ لە ڕاستیدا پەتاتەی تێدا نییە، بەڵکوو لە تام و برنج و گەنمەشامی درووستکراوە.

-شەربەتی ١٠٠٪ سرووشتی بوونی نییە لە مارکێتەکان، چونکە شەربەتی سرووشتی ناتوانرێت هەڵبگیرێت و تام و بۆنی تێک دەچێت.

 

-زۆر کەس وادەزانن کە (شەکری شیلەی دارە کەوت) تەندرووستە و لەجیاتی شەکر دەتوانیت بەکاری بهێنیت، بەڵام ئەمەش تەنها کاتێک ڕاستە کە شیلەکە تەواو ئەسڵ بێت و دڵنیابیت لێی

 

-توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆر دەگمەنە زیتی زەیتوونی ئەسڵ لە مارکێتە مۆدێرنەکان بدۆزیتەوە و ٢ لە سەر ٣ی زەیتەکە ڕۆنی دیکەیە.

-کاتێک مۆز دەکڕیت پێویستە دڵنیابیت لەوەی توێکڵی مۆزەکە پاکە، چونکە ئەگەر هەیە شتی جۆراوجۆری لەسەر بێت:

 

ئەمەی خوارەوە دیمەنی مۆزێکە کە ژنێک کڕیویەتی و هێلکەی قۆزاخەی لەسەر بووە.

ئەمەش دیمەنی دەستەیەک مۆزە لە بەڕازیڵ کە جاڵجاڵۆکەیەکی گەورەی تێدایە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان