ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: پێویستە كونسوڵخانەی لوبنانی لە هەولێر بە فەڕمی بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنانەوە پێشوازی لێكرارو پێكەوە لەبارەی پەیوەندییەكان گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 11 ئەیلولی 2019 لە “سەرای گەورە” ی تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە بەیروت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و سەعد حەریری پەیوەندییەكانی لوبنان و هەرێمی كوردستانیان تاووتوێكرد، هەروەها قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی گۆڕینی كونسوڵخانەی لوبنانی لە هەولێر لە فەخرییەوە بۆ فەڕمی كرد بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لوبنانی لە هەرێمی كوردستانن، لەكۆتاییشدا هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە قۆناغەكانی داهاتوودا.

سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆلای سەعد حەریری دوابەدوای پێشكەشكردنی وتارێكدا هات لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لەوێدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ ئامادەبووانی ڕوونكردەوە حوكمڕانی باش و ڕەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر و ستایشی رۆڵی عادل عەبدولمەهدیی كرد بۆ چارەسەری كێشە كەڵەكە بووەكانی عیراق.
جێی ئاماژەیە بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت و زنجیرەیەك دیدار و چالاكی، ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، قوباد تاڵەبانی گەشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

کوردستان

یەکێتی: ئیدارەی گەرمیان هەر پێداویستییەکی پزیشکی پێویستبێت بۆیان دابیندەکەین

خەڵک – بەشی هەواڵ

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەرمیانەوە ڕایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان هەر پێداویستییەکی پزیشکی پێویستبێت بۆیان دابیندەکەن.

میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەگەرمیان ڕایگەیاند، ئیدارەى گەرمیان داوای هەر پێداویستییەکی پزیشکی و دەرمان و چارەسێک بکات، ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆیان بەردەستدەخەن.

 

لاهور شێخ جەنگی و شاندێکی هاوبەشی، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگابوون لەگرفتەکانی قەزاى کەلار و بەگشتی ئیدارەى گەرمیان چووە ئەوێ و مەبەستییەتى چارەسەری بەشێک لەگرفتەکانیان بۆ بکات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە چالاکوانان و خەمخۆرانی ئەو ناوچەیە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی تەندروستییان ڕاگەیاندووە، چونکە پێداویستى پزیشکی لەو قەزایە کەمە و گرفتى تەندروستی بۆ دروستکردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ پشووی فەرمییە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

حکومەتى هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ ١٤ی تەمووز پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم.

 

لەو ڕاگەیەندراوەى حکومەتى هەرێمدا ئەوە هاتووە، ئەم پشووەی سبەینێ ١٤ی تەمووز تاقیکرنەوە نیشتیمانییەکان ناگرێتەوە، بۆیە بەپێی خشتەى تاقیکردنەوەکان سبەینێ سێ شەممە تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان بەردەوامدەبن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری هەولێر: پشکنینی کۆرۆنا لەبازگەکان دادەنێین و ٥٠ هەزار دینار بۆ هەر پشکنینێک وەردەگرین

خەڵک-ئارام سەردار

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئەوەین لەهەموو بازگەکان پشکنین دابنێین، ئەو هاوڵاتیەی دێتە هەولێر بەنرخێکی سنوردار کە لە ٥۰ هەزار دینار زیاتر نەبێت پشکنین بکات و ئەگەر نێگەتیڤ بوو بتوانێت بێتە هەولێر.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ تەندروستی هەولێر سەرقاڵی ئەوەین لەهەموو بازگەکان پشکنین دابنێین، ئەو هاوڵاتیەی دێتە هەولێر بەنرخێکی سنوردار کە لە ٥۰ هەزار دینار زیاتر نەبێت بەتایبەت لەگەڵ پارێزگاکانی عیراق چونکە ڕەنگە میکانزمی کارەکە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم جیاوازبێت پشکنینی خۆیان بکەن و پێویستیان بەتەنسیق نەبێت بێنە هەولێر بۆ ئەوەی جولەی ئابووری و بازرگانی نەوەستێت، چونکە وەستانی هاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی تری عیراق کاریگەری کردوە لەسەر بازاڕ و ئابووری شارەکەمان.

دەشڵێت، ئەگەر بگەینە ئەنجام لەگەڵ تەندروستی هەولێر تاوەکو پێنچ شەممە ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو کارە جێبەجێ بکەین، ئەگەر ئەوکەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلێک بن لەیەک خێزان بن یەک کەس پشکنینی بۆ دەکرێت و نموونەی لێ وەردەگیرێت.

وتیشی، پێشتر ڕامانگەیاندبوو ئەگەر ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت ڕەنگە نەتوانین خزمەتچوزاری تەندروستیان پێشکەش بکەین و هەموو نەخۆشەکان لەنەخۆشخانە نەتوانین جێگایان بکەینەوە، بەداخەوە گەیشتن بەم قۆناغە، ئێستاش دۆخی تەندروستی هەولێر زۆر خراپە و ڤایرۆسەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، ئاستی خۆپارێزیش لای هاوڵاتی وەک پێویست نیە، لەبەر ئەوە گەیشتووین بەوەی تاکە چارەسەر تاک پارێزیە و هاوڵاتی دەمامک ببەستێ و لەشوێنی قەرەبڵی دووربکەوێتەوە، چونکە حکومەت ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی تووشبووان لەزیادبووندایە، ئێمەش کێشەمان لەئامێری هەناسەدانی دەستکرد نیە و ئامێرمان دەست کەوتووە، بەڵام کێشەمان لە پزیشکی موخەدیر و ستافی تەندروستی و ئەوکەسانەی کار بەئامێرەکە دەکەن یان چاودێری نەخۆشەکان بکات، ئەوەشی ڕوودەدات شتێکی نوێ نیە بۆ خەڵک چونکە وتبوومان ژێرخانی تەندروستیمان خراپە، ڕەتیشی کردەوە باس لەبابەتی کارکردنەوەی هێڵی تەکسی و پاس لەنێوان پارێزگاکان نەکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان