ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: وەڵامی هەر جۆرە دەستدرێژییەك دەدەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە یادی ڕووداوەكانی ١١ی سێپتەمبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی ئەمریكا بودجەی كەرتی سەربازیی زیادكردووە.

دوای تێپەڕینی ١٨ ساڵ بەسەر ڕووداوەكانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ی نیویۆرك، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا ڕایگەیاند: واشنتۆن لەگەڵ بوونی گرژی و ئاڵۆزیی نییە، بەڵام بە توندی وەڵامی هەر لایەنێك دەدەنەوە كە دەستدرێژی بكاتە سەر ئەمریكا. وتیشی، لەپێناو پاراستنی ئەمریكا بودجەی كەرتی سەربازیی زیادكردووە.

لە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ دا بە ٤ فڕۆكە هێرشكرایە سەر دوو تاوەری باڵەخانەی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك و بینای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە واشنتۆن و بەهۆیانەوە نزیكەی ٣ هەزار كەس گیانیان لە دەستدا و نزیكەی ٦ هەزار كەسی تریش برینداربوون.

جیهان

٤٥ پەرلەمانتاری ئەوروپا ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستدرێژی و هێرشە نایاساییەکانی تورکیا دەردەبڕن

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

45 ئەندام پەرلەمانی پارت و لایەنە جیاوازەكانی گروپە سیاسییەكان لە پەرلەمانی ئەورووپا، نامەیەكی كراوەیان ئاڕاستەی سەرۆكی دیپلۆماسی ئەوروپا، جۆزیپ بۆریڵ كردوە و داواكارن لە كۆمسیۆن كە بە زووترین كات هەڵوێستی كاریگەر و خیرا وەرگرێت، وەك سزای ئابوری كە ببێتە یاریدەدەر بۆ وەستانی ئەم دەستدرێژیانە و ئەم جۆرە هێرشە نایاساییانە، هەروەها دژی هێرشیان بۆ سەر یاساكانی نێودەوڵەتی.

 

ئاماژە بەئەوەشدراوە، توركیا ئەندامی ناتۆیە و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپایە، وڵاتێكە كاندیدە بۆ بوون بە ئەندام لە وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە كۆمسیۆن نابێت رێگابدات بەم چالاكییە قەبووڵنەكراوە لە دژی هەموو پێوانەكانی دیموكراسی و مافی نیشتمانی و جیهانییە، ئێمە داواكارین كە هەڵوێست وەرگرن دژی رژێمی ئۆتۆكراتی ئەردۆگان .

دەقی نامەكە:

بەریز / بۆرێڵ جۆزێپ، بەرپرسی دیپلۆماتی ئەورووپا

ئەم نامەیەت بۆ ئەنووسین بۆ ئەوەی سەرنجتان راكێشین سەبارەت بە توندو تیژی لەسەر ئۆپۆزیسیونە سیاسییە دیموكراسیەكان لە توركیا، بە تایبەتی زیندانی كردنی ئەندام پەرمان و سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە پارتی دیموكراتی گەل و بۆمبارانكردنی باشوری كوردستان و باكووری سوریا لەلایەن هیزە ئاسمانییەكانی توركیاوە بە تایبەتی ناوچە كورد نشینەكان.

لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا پارتی دەسەڵاتدار ئا,ك,پ بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان، دەسەڵاتی تاكڕەوی تەواوی خۆی بە هاوكاری و هاوپەیمانی تووندڕەوە ناسیونالیستەكان سەپاندووە  بە بیانووی مەرجەكانی باریی نائاسایی و خێرادا تائێستا زیاد لە 90 هەزار كەس گیراون بە تاوانی تیرۆر، لەوانە سەرۆكی پارتە سیاسیەكان،پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسان و بە هەزاران ئەندامی پارتی دیموكراتی گەل و بە دەیان سەرۆك شارەوانی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەوە، هەروەها زۆر لە پارێزەران و نوینەرانی كۆمەڵگای مەدەنی و چالاكەوانانی مافی مرۆڤ و خوێندكار و مامۆستای زانكۆ و زۆری تر.
بە شێوەیەكی گشتی حكومەت هەركەسێك رەخنە و گازندەی لە سیاسەتیاناد هەبێت بە تایبەتی سیاسەتی بەرامبەر بە كورد، بە تیرۆریست و خیانەتكار و بە خۆفرۆش و دوژمنی دەوڵەت تاوانبار ئەكرێن.

سستمی سەرۆكایەتی بە شێوەی مۆدیلی تورك، بەتەواوەتی پرنسیپی جیابوونەوەی دەسەڵات و سستمی سەربەخۆیی یاسایای پێشێل و شكاندووە.
هێرشە رێگە پێنەدراوەكانی حكومەتی توركیا، تەنها دیموكراسی پەرلەمانتارەكان ناپێكێ، بەڵكوو دوورخستنەوە و لابردنی سەرۆك شارەوانییەكانی پارتی دیموكراتی گەلیشی گرتۆتەوە لە ناوچە كوردەكان و جێگە گرتنەوەیان بە فەرمانبەری ئیداری حكومەت و سەپاندنیان بە زۆر.

لە دوایین هەڵبژاردنەكانی شارەوانی توركیا لە 31 ی مانگی ئازاری ساڵی 2019، لە كۆی 65 شارەوانی كە سەر بەپارتی دیموكراتی گەل بوون، تا ئێستا حكومەت 46 سەرۆك شارەوانی سەر بە و پارتەی دەركردووە.

كۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ لە ڤینیسیا، لە راپۆرتێكدا بە ژمارە 279 /2019 لە 18 مانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 هاتووە كە ئەم كردارانە بە هیچ شێوەیەك ناگونجێن لەگەڵ پرەنسیپی بنەماكانی دیموكراسی و حاڵەتی یاسایی و چاوەڕوانكردن لە یاسا.

سەبارەت بە بۆمببارانكردنەكانی هیزەكانی توركیا و بەردەوامی لەشكركێشی لە ناوچەكانی سنجار و كەمپەكانی مەخموور زۆر ناوچەی تر لە باشووری كوردستان لە عیراق، ئەمانەوێت پێتان راگەیەنین، ئەم جۆرە دەستدرێژیانە بۆتە مایەی نیگەرانی و گرنگییەكی زۆری لامان درووستكردووە.

لە 14 و 23 مانگی حوزەیرانی 2020دا بە درۆم هیرشیان كردۆتە سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان لە كوردستانی سوریا، لەو دوو هێرشەدا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی بێتاوان ژیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەكیش بریندار بوون .

لە 17 ی مانگی حوزیرانەوە لەشكری توركیا دەستی كرد بە ناردنی هیزە پیادەكانی بۆ ناوچەكانی كوردستانی عیراق، بە هاوكاریی درۆن و هالیكۆپتەرەكانی، تا ئیستا 150 نیشانەیان پێكاوە، ئەم چالاكییە سەربازیانە، بۆتە هۆی شیواندن و ئاڵۆزكردنی رەوشی ناوچەكە و گەرانەوەی ئازار و غەمەكانی مرۆیی و دانەوەی خاكێكی بەپیت و بەرەكەت بۆ زیندوو بوونەوەی گروپە تیرۆریستەكان سەر لە نوێ و ئەبێتە هەڕەشە بە تایبەتی لە گەشەكردن  و خەبات دژی دەوڵەتی ئیسلامی، لەمەش زیاتر بەردەوامی بۆردومانی هیزە ئاسمانییەكانیان ئەبێتە هۆی راگوێزان و دەربەدەری زۆر لە خەلك و ناچار بوونیان بۆ داوای پەناهەندەیی لە زۆر وڵاتی جیاوازی دراوسی و ئەوروپا .

توركیا ئەندامی ناتۆیە و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپایە، وڵاتێكە كاندیدە بۆ بوون بە ئەندام لە وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە كۆمسیۆن نابێت رێگابدات بەم چالاكییە قەبووڵنەكراوە لە دژی هەموو پێوانەكانی دیموكراسی و مافی نیشتمانی و جیهانییە، ئێمە داواكارین كە هەڵوێست وەرگرن دژی رژێمی ئۆتۆكراتی ئەردۆگان .

ئەوروپاش بەهەمان شێوە بەرەو رووی هەڵسووكەوتی دەستدریژی لە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستدا بۆتەوە، گەیشتۆتە ئاستێكی ترسناك، بە بەرەو رووبونەوەیان لەگەڵ پاپۆرەكانی ئەوروپا سەر بە هێزی دەریایی فەڕەنسا.

ئێمە ناتوانین بێدەنگ بین بەرامبەر بەم دەستدرێژیانە بۆیە .

داواكارین لە كۆمسیۆن كە بە زووترین كات هەڵوێستی كاریگەر و خیرا وەرگرێت، وەك سزای ئابوری كە ببێتە یاریدەدەر بۆ وەستانی ئەم دەستدرێژیانە و ئەم جۆرە هێرشە نا یاساییانە، هەروەها دژی هێرشیان بۆ سەر یاساكانی نێودەوڵەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان 13 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 42 هەزار و 340 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 42 هەزار و 340 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 71 هەزار و 689 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 413 هەزار و 995 كەس و 137 هەزار و 782 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی پشتگیری ڕوحانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێبەری باڵای ئایینی ئێران داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی كرد، لە ماوەی یەك ساڵی كۆتایی كابینەی حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆمار هاوكاری بكەن لە سەرخستنی ئەركەكانی.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئایینی ئێران لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی رایگەیاند، پێویستە حكومەت تا كۆتایی خولەكەی بەردەوام بێت لە ئەركەكانی.

خامنەیی وتیشی، پێویستە پەرلەمان هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بكات، بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بەر وڵاتەكە نەكەوێت و ڕاشیگەیاند، هەرجۆرە گرژی و ناكۆكییەك لە نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕای گشتی و هاووڵاتیان دادەنێت.

ئەم وتانەی خامنەیی دوای ئەوە دێن كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتارانی ئێران 130 واژوویان بۆ بانگهێشتكردن و لێپرسینەوە لە حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان