ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق.. بوونی هێزی توركیا لەناو خاكەكەيدا ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”بوونی هێزی سەربازی توركیا لەناو خاكی عیراقدا ڕەتدەكەینەوە و لەگەڵ ئەنقەرە لەوبارەیەوە لەپەیوەندیداین و “برا توركەكانمان” هەستیاری بارودۆخەكە تێدەگەن”.

محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق لەوتەیەكدا لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی وتی:”عیراق بوونی سوپای توركیا لەسەر خاكەكەی ڕەتدەكاتەوە و بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ كۆتایی هێنانی دەدات”.

محەمەد عەلی حەكیم وتیشی:”عیراق دەستی كردووە بەهاریكاری ئەمنی لەگەڵ توركیا بەو ڕێگایانەی هەردوولا لەسەری ڕێكدەكەون”.

عێراق

داوای ناردنی هێز بۆ دەستگیركردنی گەندەڵەكانی كەركوك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەمڕۆ دوو شەممە داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەپەلە لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف رەوانەی پارێزگای كەركوك بكات.

ساڵحی لە تویتێكدا لە تویتەر وتی: خەڵكی كەركوك داوای لێكۆڵینەوە لە سیاسییەكان دەكەن كە پشتیوانی لایەنگرانیان دەكەن بۆ زیادەڕەوی بۆ موڵكی دەوڵەت.

وتیشی: داواش دەكەین ئەوانەی نەوت و بەرهەمەكانی كەركوك دەدزن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خانووبەرە ئاشكرابكرێن و پێویستە كازمی لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف بەپەلە بنێرێت بۆ كەركوك بۆ گەندەڵەكان.

رۆژی سێشەممە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعدی دەستگیركرا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەسەر گەندەڵی بە فەرمانی حكومەتی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە زیقار خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر كۆمپانیایەكی نەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە باشوری عێراق كۆمپانیایەكی نەوتیان داخست و كارمەندەكانیان ناچاركرد بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ ناڕازییەكان تایەیان سوتاندووە لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار و دەرگای كۆمپانیاكەیان داخستووە و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەرچووانی ئەندازیاری و پەیمانگای تەكنیكی زیقار بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەكانن لە بەردەم دەرگای سەرەكی كۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانگی داهاتوو كازمی لە پاریس دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

فوئاد حسێن بە رۆژنامەی سەباحی وت: سەرۆك وەزیران كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەچوارچێوەی خواستەكانی هەردوولایەن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.

فوئاد حسێن وتی: یەكێك لەو داواكاریانەی سەرۆك وەزیران دەیخاتەڕوو لەسەردانەكەیدا بۆ پاریس داواكردنی كڕینی چەكە بەپێی پێویستی سوپای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجێكی دیكەی سەرۆك وەزیران لە ئەوروپا داواكردنە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كە بڕیارە ساڵی ئایندە بكرێت و داواش دەكات عێراق لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر لاببرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان