ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: دامەزراوە سەربازییەكان پێویستیان بەچاكسازی ڕیشەییە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ كۆلۆنێڵ ڕۆی نەتارجان ڕاوێژكاری تایبەتی سەربازی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و مارك پاكسمان فەرماندە لەهێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبوو، باس لە بایەخی هاریكاری و كاری هاوبەش كرا لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانان بۆ بەگژاچوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر و سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لەناوچەكە.

لەو ڕووەشەوە بافڵ تاڵەبانی چەند پێشنیارێكی خستەڕوو، بۆ ڕێكخستنەوە و چاكسازیكردن و پڕچەككردنی زیاتری هێزی پێشمەرگە و داوای لە هاوپەیمانانیش كرد هەماهەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەبن و ڕاشیگەیاند: پێویستە بەمیكانیزمێكی هاوچەرخ و سەردەمیانە هێزی پێشمەرگە ڕێكبخرێتەوە و چاكسازی ڕیشەیی لەدامەزراوە سەربازییەكان بكرێت.

کوردستان

ڕێكارە نوێیەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران ڕاگەیەنران


خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگای سلێمانی وردەكاری بڕیارەكانی كۆبووونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هاووڵاتیان پابەند بن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی.

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتووچۆ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ورد لەسەر بارودۆخەكە كراو دواجار بڕیاردرا:
١- هەموو بڕگەكانی بەیانی ژمارە (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ وەكو خۆیان جێبەجێ دەكرێن.
٢-پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارەی سبەینێوە (٣/ ٦/ ٢٠٢٠) لەژێر ڕێكاری توندی تەندروستی و ڕێنماییە تەندروستییەكاندا سێكتەرە جیاجیاكان دەكرێنەوە.
٣-دوای تێپەڕبوونی (٧٢) سەعات بەسەر كەرەنتینەكردنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا، دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە دەروازەكە دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سوپاسێكی زۆری هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان كرا، بۆ پابەندبوونیان بە ڕێكارەكان و خۆپارێزییانەوە، داوایان لێكرا بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزی.

جەختیشی كردۆتەوە، لەهەمان كاتدا هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت ئاگاداركرانەوە، كە پێویستە ڕێكارە تەندروستییەكان بەوردی جێبەجێ بكەن و هەر سەرپێچی و كەمتەرخەمییەك دەبێتە مایەی لێپرسینەوەی یاسایی و كارگێڕی توند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەنگۆی لابردنی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەكەی ڕەتكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەكەی، وتەبێژی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جەختدەكاتەوە، كە هیچ بنەمایەكی نییە.

لە بەشێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، كە د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی سووربووە لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ و وتوویەتی، “ئەو بابەتی كۆرۆنایە مەكەن بە سیاسی”.

لای خۆشیەوە، د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕەتیكردەوە بابەتی لەوجۆرە بوونی هەربێت و وتی، “د. سەباح لە ئەركی خۆی بەردەوامە لە خزمەتكردنی تەندروستی هاووڵاتیان”.

جەختیشی كردەوە، ئەو دەنگۆە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بابەتێكی لەو جۆرە لەگۆڕێ‌ نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كۆدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە عیراق و هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی (بارەگای بارزانی)، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا كرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت لە عیراق و پەیوەندییەكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە عیراق و هەرێمی كوردستان كرا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەكانی داعش و گرفت و كێشەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و مەسەلەی كۆچبەر و ئاوارەكان.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “باڵیۆزی ئەمریكا ڕۆڵی ئیجابی بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستاندا بەرز نرخاند”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان