ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەلەوی: لێكۆڵینەوە لە بۆردومانی حەشدی شەعبی ئاشكرا ناكرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
بیرمەند و سیاسەتمەدارێكی عیراقی پێیوایە، حكومەتی فیدڕاڵ هیچ ئەنجامێكی لیكۆڵینەوەی تایبەت بەو بۆردومانەی ئەم دواییەی سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرا ناكات، ڕاگەیاندنی پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە، بۆ شەرمەزاربوونی حكومەت دەگێڕێتەوە.

حەسەن عەلەوی، بیرمەند و سیاسەتمەداری دەركەوتووی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، دواكەوتنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان، بۆ شاردنەوەی پرسەكە و پاشان لەبیرچوونەوە و دوورخستنەوەیەتی.

بە وتەی عەلەوی، “هیچ ئەنجامێكی خوازراو لەلایەن لیژنەكانی لێكۆڵینەوەی بۆردومانەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ناخرێتەڕوو، پێكهێنانی لیژنەیەكی لەو جۆرەش بۆ ئەو پرسە، هۆكارەكەی شەرمەزاربوونی حكومەت بوو”.

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مردنی مالیكی بە كۆرۆنا ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی مردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەری نوسينگەكەشی ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی هیشام ڕەكابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیكردەوە مالیكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردبێت و ئەو هەواڵانەی بە پڕوپاگەندە و درۆ لەقەڵەمدا.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ڕەكابییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكراوەتەوە”پڕوپاگەندەی درۆ و هەواڵی ساختە چەكی مایەپوچەكان و ئەوانەن كە كینەلەدڵن بەرانبەر بە مالیكی و ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆیە هیچیان لەدەستنایەت جگە لە بەبازاڕكردن و بڵاوكردنەوەی درۆكان”.

نوری مالیكی ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی لە دایكبووی ساڵی 1950یە و لە ساڵی 2006وە بۆ دوو ماوە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی كرد،  لەئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە كە خاوەنی زیاتر لە 20 كورسی پەرلەمانی عیراقە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 1006حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 14 كەسیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1006 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 233 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 274 حاڵەت، مەدینە توب: 115 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 139 حاڵەت،، بەسرە: 96 حاڵەت، نەجەف: 21 حاڵەت، سلێمانی: 87 حاڵەت، هەولێر: 12 حاڵەت، كەركوك: 28 حاڵەت، كەربەلا: 31 حاڵەت، واست: 42 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، بابل: 48 حاڵەت، میسان: 11 حاڵەت، دیوانیە: 24 حاڵەت، زیقار: 50 حاڵەت، موسەننا: 13 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 235 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕونەتەوە ماڵەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 9848 كەس و لەو ژمارەیەش 285 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4573 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 4988 كەسن كە 63 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان