ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم مەرجی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرجی دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداوە دەبەستێتەوە و دەڵێت: “بەغدا بڕیویەتی نەك ئێمە لە مووچەخۆرانمان بڕیبێت”.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دامەزراندنی‌ یەكەمەكانی‌ زانكۆ و گرێبەستەكان پەیوەستە بە بودجە و وەزارەتی‌ دارایی تاووتوێی‌ دەكات.

دەربارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، وتی، “دانەوەی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەران یەكێكە لەو بابەتانەی لەگفتوگۆكانماندا لەگەڵ بەغدا باسمان كردوە، بەوپێیەی عیراق بڕیویەتی نەك ئێمە”.

ئاشكراشی كرد، بڕی پارەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران لەنێوان 8 بۆ 9 ملیار دۆلاردایە و داوامان لەبەغدا كردوە ئەو پارەیە بدرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ مووچەخۆران.

وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم جەختیشی كردەوە، كە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ كراوە و مافەكانی فەرمانبەران دەگەڕێننەوە.

کوردستان

كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی گردبوونەوە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ خوێندکارانی بەشی پلانسازی شار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گردبوونەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم زانکۆکەیان ڕێکخست.

بۆ خوێندنی ئەمساڵی بەشی پلانسازی شار لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داخرا، هەربۆیە خوێندکارانی ئەو بەشە داوای کردنەوەی بەشەکەیان دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.

خوێندکارانی ئەو کۆلێژە پێیانوایە بەشەکەیان گرنگی خۆی لەبواری ئەندازیاریدا هەیە، بۆیە بەپێویستی دەزانن بەشەکەیان دانەخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. دوای 23 ساڵ دوو تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاووڵاتییەك لە ساڵی 1996 ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد .

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”ئێوارەی ڕۆژی 20-7-1996 ، هاوڵاتی (ع ، م ،ق )لەدایكبووی 1969 ، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەشەقامی سالم لە شاری سلێمانی لە لایەن چەند كەسێكەوە بە بەبەرد و چەقۆ لێیدەدرێت و دەكوژرێت و تۆمەتباران هەڵدێن بەرەو دەرەوەی وڵات ، دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران دەكاتەوەو بڕیاردەدات بەدەستگیركردنیان بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .”

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”لە ڕۆژی 14-10-2019 هێزەكانی پۆلیس زانیارییان پێگەیشت لەبارەی هەردوو تۆمەتبار كە گەڕاونەتەوە شاری سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس گەڕان و بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو توانرا تۆمەتباران (د،ع ، ع لەدایكبوی 1976 و أ ، ر ، ع لەدایكبووی 1979 ) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن .”

لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر هەردوو تۆمەتبار ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگەیەنرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن چەندین حزب و كەسایەتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێكهێنرا.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژھەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو و بەپێی بڕیاری كۆنفڕانس “ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان” دامەزرا.

ئاشكراشیدەكات، ڕۆژی شەممە ، كۆنفڕانسی نەتەوەیی ڕۆژھەڵاتی كوردستان بۆ پێكھێنانی بەستێنێكی یەكگرتووی نەتەوەیی بە مێتۆدێكی هاوچەرخ و بەشداریدەرانە، بە بەشداری زیاتر لە 80 كەسایەتی و چالاكانی بوارە جیاوازەكان بەڕێوەچوو.

ڕوونیشیكردەوە، كۆنفڕانسی نەتەوەیی ڕۆژھەڵاتی كوردستان، لە بنەڕەتدا كۆنفڕانسێكی كاری بوو كە بنەماكانی “ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژھەڵاتی كوردستان”ی پێكهێنا، ئەم ناوەندە دامەزراوەیەكی گشتگیری كوردە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت بستێنی پەیوەندی دوولایەنە دەستەبەر بكات و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە نێوخۆو دەرەوەی كوردستان و خۆیانی تێدا ببیننەوە، پەیامی ڕاستەقینەی ئەم كۆنفڕانسەش ڕووی لە خەڵكی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، خەڵكی كوردستان لە چەندین ئەزموون و بۆنەی وەك خۆپیشاندان و مانگرتنەكانی ساڵانی ڕابردوودا، بە نیشاندانی تێگەیشتنی بەرزی سیاسی خۆیان، سەلماندیان كە ھێزی نەتەوەیی لە یەكگرتندایە و كۆنفڕانسیش هەوڵ دەدات بنەمای دامەزراوەیی بۆ خەباتێكی نەتەوەیی یەكگرتووانە دابڕێژێت.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، جڤاتی گشتی هەڵبژێردراوی كۆنفڕانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی سەركەوتنی ئەم ئەزموونە نوێیەی خەباتی یەكگرتووانەی نەتەوەیی لە كۆمەڵانی خەڵكی ڕۆژهەڵات، بەڵێن دەدات هەموو توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ بردنەپێشی ئەجێندای یەكگرتوویخوازانەی ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوەندی هاوكاری حزبەكانی ڕۆژهەڵات كە لە هەردوو حزبی دیموكرات و حزبەكانی كۆمەڵە پێك دێت و دەیانەوێ ببنە مەرجەعێك بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان