ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“سەربەخۆیی كوردستان باشترە”
پەڕلەمانتارێكی عیراقی: حكومەتی هەرێم چاوشاركێ‌ لەگەڵ عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی گشتی ساڵی 2020 یەكلایی كەرەوە دەبیِت لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەنگاونانی هەرێمی بەلاوە باشترە، لەو زیانانەی، كە بە وتەی ئەو “لەلایەن هەرێمەوە بە پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت دەگەیەنرێن”.

عەبولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “حكومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان جیاوازی نییە لەگەڵ حكومەتی پێشوو، هەمان چاوشاركێ‌ لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵدا دەكات و هەوڵدەدات بە هەمان شێوەی بودجەی 2019 و بەشێوازێكی نەشیاو، بودجەی ساڵی داهاتوو تێبپەڕێنێت”.

بە وتەی سەعداوی، “بودجەی ساڵی 2020 بەشێوەیەكی ڕیشەیی جیاواز دەبێت لەگەڵ بودجەی 2019، سنوری جیاكەرەوەش دەبێت لەگەڵ هەرێم، بۆیە هیچ بڕە پارەیەك نادرێت بە هەرێم ئەگەر پابەندی ڕادەستكردنی نەوت نەبێت بە حكومەتی فیدڕاڵ، ئەمەش خواستی ئەندامانی پەڕلەمانە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق دەڵێت: “ناوچەكانی باشوور قوربانی دەدەن و بەردەوامیش دۆڕاون، هیوادارین هەموو پارێزگاكان یەكسان بن لە ماف و ئەركدا”، هەنگاونانی هەرێمی كوردستانیشی بەرەو سەربەخۆیی بە باشتر زانی لەو زیانانەی، كە بە وتەی ئەو، بە پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت دەگەیەنرێن.

سەعداوی پێیوایە، “فوئاد حسێن، وەزیری دارایی ئێستا، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەكات نەك حكومەتی فیدڕاڵ و یاری بە ماددەی (ج)ی بودجەی 2019 كردووە”.

عێراق

هەرێمی كوردستان بە هاوردنی تەماتەی دەرەوە تۆمەتبار دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی یەكێتی گشتی كۆمەڵەی جوتیارانی هەرەوەزی لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، بازاڕەكانی ناوخۆ پڕن لە بەروبوومی تەماتەی هاوردەكراو كە لە ڕێی مەرزەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەدەكرێت، هەرێمیشی بە پابەندنەبوون بە ڕێنماییە كشتوكاڵییەكان تۆمەتبار دەكات.

حەیدەر عەساد، سەرۆكی یەكێتی گشتی كۆمەڵەی جوتیارانی هەرەوەزی لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”وێڕای بەرهەمی ناوخۆیی بەروبوومی تەماتە كە 5000 هەزار تەنە لە ڕۆژێكدا تەنیا لە پارێزگەی بەسرە، بەڵام بازاڕەكانی ناوخۆ پڕن لە بەروبوومی هاوردەكراو لەڕێی مەرزەكانی هەرێمی كوردستان كە پابەند نیین بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ”.

بە وتەی عەساد”پێویستە حكومەت و وەزارەت و لایەنە پەیوەنیدارەكان، سنورێك بۆ ئەو پیلانانە دابنێن كە ئامانج لێیان تێكشكاندنی توێژێكی جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵی عیراقین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەستی لە گەندەڵی گەورەدا هەبووە
بەرپرسێكی پێشووی عیراق توشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمین ناسر بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆڕی میدیای عیراقی لە بەیروت ڕایدەگەیەنێت، ماجید نەسراوی پارێزگاری پێشووی بەسرە، لە ئوسترالیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ناسر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”ماجید نەسراوی پارێزگاری پێشووی بەسرە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو لە ئوسترالیا”.

بە وتەی بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆڕی میدیای عیراقی لە بەیروت”نەسراوی بەو هۆیەی لە دۆسێی گەندەڵی گەورە تێوەگلاوە، لە عیراق هەڵاتووە”.

پێشتر دادگای لێكۆڵینەوەی پسپۆڕ لە كەیسەكانی نەزاهەی سەر بە سەرۆكایەتی تێهەڵچوونەوە لە بەسرە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوو و كارمەندانی تری دیوانی پارێزگەی بەسرە دەركردبوو.

دوابەدوای ئەوەش، سەرچاوەیەك لە نەزاهەی بەسرە لە 11ی تشرینی دووەمی 2019، هۆكاری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی ماجید نەسراوی ئاشكراكردبوو كە “پەیوەندی بە گەندەڵییەوە هەیە”.

ماجید نەسراوی پارێزگاری پێشووی بەسرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی: دەنگ بە حكومەتەكەی عەللاوی نادەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی ڕایدەگەیەنێت، دەنگ بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و حكومەتەكەی نادەن لە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو.

یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان، دەنگ بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و حكومەتەكەی نادات لە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووی پەرلەمان، چونكە ئەو ڕەتیكردۆتەوە گرەنتی بدات سەبارەت بە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەر لەوەی متمانە وەربگرێت”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان”تائێستا هیچ گرەنتییەك نییە كە حكومەتەكەی عەللاوی ڕاگوزەر دەبێت، چونكە دەستەواژەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە حكومەتێك دەبێت ماوەی خۆی تەواو دەكات، بۆیە دەنگی پێنادەین، بە تایبەتیش كە عەللاوی ڕەتیكردۆتەوە بەپێی شایستەی هەڵبژاردن، ماف بداتە پێكهاتەكان”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، دوێنێ‌ چوار شەممە 19ی شوباتی 2020، داوای لە پەرلەمان كردبوو، لە دوو شەممەی داهاتوودا دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەنگدان و متمانە بەخشین بە حكومەتی ڕاگوزەر، سازبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان