ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وردەكاری خەرجكردنی 20 ملیار دینارەكەی پایتەختی ڕۆشنبیری ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی وردەكاری خەرجكردنی ٢٠ ملیار دیناری بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسین بەرامبەر بە هەر دینارێك لەماوەی كاركردنیدا خەرجكرابێت.

بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە مانگی پێنجی (٢٠١٥)وە كە پۆستەكەی وەرگرتووە، بەرپرسە لەهەر دینارێك، كە خەرجكرابێت، بەدەر لەوەش هەر دەزگا و بەرپرسێك لە ماوەكانی پێشوتردا بەرپرسە بەپێی ئاست و كاریگەری بڕیارەكەی.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای كاركردنمانەوە لەم دەزگایە تا ئێستا، هاوكاری دەزگاكانی چاودێری بووین و هەرواش ئەبین، چونكە ئەو بیركردنەوە و ڕەفتارە هەم لەگەڵ مۆڕاڵی خۆماندا ئەگونجێت و هەم یاساش پشتیوانی لێئەكات و ئەیسەپێنێ.

دەقی ڕوونكردنەوەی بابەكر دڕەیی:

بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ئەو كەسانەی پرسەكەیان لا گرنگ و بایەخدارە.
لیستی چۆنیەتی خەرجكردنی منحەی بیست ملیار دیناری سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری كوردستان لە سەرەتاوە تا ئێستا ئەخەینەڕوو.
شایانی باسە، تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە كارەكانی ئێمەو سەرجەم ئەو پرۆژانەوە هەیە كە لەو مەودای خزمەتی ئێمەدا ئەنجامدراون ( 5\2015 تا ئێستە) ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەرپرسە بەرامبەر بە هەر دینارێك كە لەو منحەیە سەرفكرابێت و بەدەر لەوەش هەر دەزگاو بەرپرسێك لە ماوەكانی پێشوترا بەرپرسە بەپێی ئاست و كاریگەری بڕیارەكەی.
ئێمە لە سەرەتای كاركردنمانەوە لەم دەزگایە تا ئێستا، هاوكاری دەزگاكانی چاودێری بوین و هەرواش ئەبین چونكە ئەو بیركردنەوە ڕەفتارە هەم لەگەڵ موراڵی خۆماندا ئەگونجێت و هەم یاساش پشتیوانی لێئەكات و ئەیسەپێنێ.
سوپاس بۆ گشت ئەو كەسانەی لە مڵكی گشتی ئەپرسنەوە و نایانەوێ لە ڕێگای میدیاكانەوە خۆڵ بكرێتە چاوی خەڵكەوە.
سوپاس بۆ سەرجەم ئەو دەزگایانەی كاتێك دەگەنە كرۆكی حەقیقەت ، ئیتر ڕاستیەكان وەك خۆی دەگەیەنن و سڵ لە هیچ كەس و لایەنێك ناكەنەوە…
تێبینی: لە ڕۆژانی داهاتودا لیستی خەرجی و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بڵاودەكەینەوە.

کوردستان

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێنمایی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاودەكاتەوە، كە بە نیازن گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی باس لەوە دەكات، ئەو هاووڵاتیانەی بەنیازن سەردانی ئەو وڵاتانە بكەن كە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكەن”.

لە ڕێنماییەكانیشدا ڕایگەیاندووە، “پێویستە دەستەكان پاك ڕابگیرێت و بە باشی بشۆردرێت بە ئاو و سابونی‌ شل، لەگەڵ ئەوەشدا داپۆشینی‌ دەم و لوت لە ‌كاتی‌ كۆكە ‌و پژمەدا بە دەستەسڕی‌ كاغەز یان بە كارهێنانی‌ كەمامە”.

باس لەوەش دەكات، “پێویستە ئەو هاووڵاتییانە دوور بكەونەوە لەو كەسانەی‌ نیشانەی‌ سەرمابردن یان ئەنفلۆنزایان پێوە دیارە و لە خواردنەكانیشدا گۆشت و هێلكە باش بكوڵێندرێت”.

لە بەشێكی تر ڕێنمایی خۆپاراستنەكاندا باس لەوە دەكات، “پێویستە دووربكەونەوە لە بەركەوتنی‌ ڕاستەوخۆی‌ ئاژەڵی‌ نەپارێزراو (نا ماڵی)، یان ئاژەڵ و پەلەوەری‌ زیندووی‌ ناو كێڵگەكان لە كاتی‌ بڵاوبوونەوەیدا”.

جێی ئاماژەیە، چەند ڕۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی ووهانی چین بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 54 كەس لەو هەرێمە گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات، ڤایرۆسەكە لە (ئەمریكا، فەڕەنسا، كەنەدا، ئوسترالیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور و مالیزیا) و چەند وڵاتێكی تر بڵاوبووەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە.. 7 كارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی بازاڕی هانا 7 كارمەندیان برینداربوون.

عەمید عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی ئەمشەو كە لەبازاڕی هانا كەوتەوە 7 كارمەندمان بریندار بوون”.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا:”بەهۆی ئاگرەكەوە 10 دوكان سووتاون”.

جێی ئاماژەیە، ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی هانا كە لە دوو نهۆم پێكهاتووە كەوتووە كە زۆرینەیان دوكانی فرۆشتنی (جلوبەرگری منداڵان و جوانكاری و پێداویستییەكانی ناوماڵ ) بوون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

وێنە.. بەشێك لە دوكاندارەكانی سلێمانی تابلۆی دوكانەكانیان لێدەكەنەوە

سلێمانی – نزار جەزا

بەهۆی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێك لەدوكاندارەكانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی تابلۆی سەر دوكانەكانیان لێكردووەتەوە، ئەمەش وادەكات لەمەودوا هاووڵاتییان بۆ دۆزینەوەی دوكانێك، ناو و نازناوی خاوەن دوكانەكان لەبەربكەن كە ئەمەش سیمای شارستانی پێوەنییە و پێویستە هەر دوكانێك ناو و لۆگۆی تایبەتی هەبێت و بەئاشكرا هاووڵاتییان بیبینن، لەلایەكی ترەوە گرانفرۆشی لەناو بازاڕدا دروستدەبێت.

كاتێك گەڕانێك بەناو بازاڕی سلێمانیدا دەكەیت، دەبینیت بەشێك لە دوكانەكان تابلۆی سەر دوكانەكانیان لێكردووەتەوە و ئێستا بێ ناون، بۆیە ئەگەر بتەوێت بەناونیشان دوكانێك بدۆزیتەوە، كارێكی ئەستەمە، چونكە دەبێت دوكان بە دوكان بگەڕێیت و بڵێی دوكانی “حاجی فڵان” لەكوێیە، تا دەیدۆزیتەوە.

بەختیار عەلی ماوەی 20ساڵە دوكانی لە شەقامی ئۆرزدی هەیە، بەڵام لەم چەند ڕۆژەدا تابلۆی سەر دوكانەكەی لێكردووەتەوە و ئامادەنییە لەم دۆخەدا كە فرۆشیان كەمە و داهاتیان كەمە ساڵانەش بڕێك پارە بۆ تابلۆی دوكانەكەی بدات.

ناوبراو لەوتوێژێكیدا لەگەڵ پەیامنێری (خەڵك) باسی لەوەكرد، لەگەڵ دراوسێ دوكانەكانی هەمویان تابلۆی سەر دوكانەكانیان لێكردووەتەوە، ئەمەش بارگرانی بۆ هاووڵاتیان لەڕووی دۆزینەوەی دوكانەكان دروستكردووە، هاوكات بارگرانییە بۆ سەر خاوەن دوكانەكان، چونكە مانگانە و ساڵانە دەبێت پارەی ئاو و كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە و خۆڵ ‌و خاشاك و موڵكانە و باج و تابلۆ بدات.

ئەو دوكاندارە وتیشی:”ئەگەر حكومەتی هەرێم هاوكارێكی باشمانە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین كردووین، ئاساییە ئامادەم پارەی تریش بدەم، بەڵام كاتێك حكومەت هیچی وای نەكردبێت، من بۆ پارەی زیادە بدەم”.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ ڕێكخستنی باجەكان، بۆ هەر مەتر دووجایەك تابلۆی فلێكس ساڵانە بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت، هەروەها بۆ پیتی بارز و ڕووناكی بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت، هاوكات بۆ هەر مەتر دووجایەك ڕیكلامی شاشە ساڵانە بڕی 125 هەزار دینار وەردەگیرێت.

كاتێك حكومەتی هەرێم باج و ڕسومات لەسەر دوكاندارەكان زیاد دەكات، دوكاندارەكانیش ناچارن بۆ هاوسەنگكردنەوەی داهاتیان نرخی كاڵاكانیان گرانبكەن، ئەمەش بارگرانییەكی ترە بۆ سەر هاووڵاتییان.

لەوبارەیەوە ئەسمەر قادر، كە جارجار بۆ كڕینی پێداویستییەكانی ڕوو لەبازاڕ دەكات لەگفتوگۆیەكیدا لەگەڵ پەیامنێری (تۆڕی میدیایی خەڵك) وتی:”حكومەتی هەرێم تەنها بۆئەوەی داهاتی خۆی زیاد بكات، بێئەوەی هیچ ئاگاداری دۆخی ناو خەڵك بێت و بێ ئەوەی بیر لەدەرەنجامی بڕیارەكانی بكاتەوە، بڕیاری نابەجێ دەردەكات، ئەگەرنا هەر كەسێك دەزانێك كاتێك باج لەسەر دوكاندار زیادبكرێت، دوكاندار نرخ بەرز دەكاتەوە، ئەوكاتەش تەنها هاووڵاتییەكی وەك من زەرەرمەند دەبێت، كە لەساڵێكی 12 مانگیدا نۆ مووچە وەردەگرم”.

حاجی محەمەد دوكاندارێكی ترە لەكۆتایی شەقامی ئۆرزدی لەسەر كورسییە بچكۆلەكەی لەبەردەم دوكانە بێتابلۆكەی دانیشتبوو، كە ئەویش وەك هەندێك لە دوكاندارەكانی تر لەزگەیەكی گەورەی ڕەنگ بێجی لەتابلۆی سەر دوكانەكەی داوە.

كاتێك چووینە لای و دەستمان بەگفتوگۆكرد، دەركەوت، ساڵانە ئەوەنە داهاتی نییە، كە بتوانێت باجی تابلۆیەك بدات و وتی:”من بەو ئاسمانەوە نووسینێكم نووسیوە، بۆچی حكومەت پارەم لێ وەربگرێت، ئەگەر شەقامەكەم گرتووە، حەق بەحكومەتە با باج وەربگرێت، بەڵام ئەم بڕیارە هیچ ڕەوا نییە، بۆیە هیچ گرفتێكم نییە منیش تابلۆكە لێ دەكەمە، با حكومەتیش بەرپرسیاریەتی ناشارستانیبوونی ئەم شارە هەڵبگرێت، كە دوكانەكانی بێ تابلۆ و ناو و ناونیشانن”.

بڕیاری وەرگرتنی باجی تابلۆی سەر دوكانەكان لەمانگی 10ی ساڵی ڕابردوو لەشاری سلێمانی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هێشتا بەتەواوی هەموو دوكاندارەكان لەم بڕیارە بە فەڕمی ئاگادارنەكراونەتەوە، بۆیە وردە وردە دوكاندارەكان پێشئەوەی لیژنەكان سەردانیان بكەن، تابلۆكانیان لێدەكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان