ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گەر ددانت ئازاری هەبوو نەعنای وشک فریات دەکەوێت، چۆن بەکاری دەهێنیت؟

خێزان
ددانەکانمان هەندێ‌ جار بەهۆی خواردن و جگەرەو چا و هتد ..  زەرد دەبێت و توشی ئازار دەبێت كە بەبەكارهێنانی ئەم تێكەڵەیە دەتوانیت هەم ددانت سپی بكەیتەوە و ئازاری كلۆری دان ئێشەت چارەسەر بكەیت:

كەرەستەكان:

-یەك دڵۆپ لە زەیتی نەعنا
-نیو كەوچك سۆدە
-دوو دڵۆپ زەیتی لیمۆ
-یەك كەوچكی بچوك بۆدرەی نەعنای وشك كراو

چۆنێتی ئامادەكردن: هەموو كەرەستەكان بەباشی لە قاپێكدا تێكەڵ بكە تا وەك هەویرێكی لێدێت، پاشان بیخەرە سەر فڵچەیەكی دان و بەجوانی بە ددانەكانتی بهێنە بە تایبەت ئەو دانەی كلۆرە یاخود ئازاری هەیە، بۆ ماوەی سێ‌ خولەك بە ددانەوە جێی بهێڵە و پاشان دانت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

دەتوانیت لە هەفتەیەكدا دوو بۆ سێ‌ جار دووبارەی بكەیتەوە.

ریکلام

تەندروستی

چەند بیرۆکەیەکی تەندرووستی کە زۆر سوودت پێدەگەیەنێت و کاری پێبکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی تەندرووستییە کە زۆر سوودت پێدەگەیەنێت و کاری پێبکە:

 

-لەکاتی سەرئێشەی زۆر، ترێ بکە بە شەربەت و بیخۆرەوە، چارەسەری دەکات

 

-بۆ ئەوەی قژت زوو درێژ ببێتەوە و بەهێز ببێت، ماسی سەلەمون بخۆ

 

-بەیانیان لەگەڵ لەخەو هەڵسان، لیمۆ بکەرە ئاوەوە کەمێک خوێی تێبکە و بیخۆرەوە، ژەهرەکانی جەستەت پاک دەکاتەوە

 

-پێویستە لە ٣٠ خولەک پاش لە خەو هەستان نانی بەیانی بخۆیت و پشتگوێی نەخەیت، چونکە جەستەت پێویستی پێیەتی

 

-بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانی پەنجەت، مەعجوونی ددانی لێبدە

 

-هەوڵبدە ڕۆژانە قاوە بخۆیتەوە، چونکە بەسوودە بۆ تەندرووستی زراو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن پڕتەقاڵ بەکار دەهێنیت بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە  ڕێگایەکی کاریگەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕتەقاڵەوە بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکەکان.

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-پرتەقاڵێک پارچە پارچە بکە و پاشان بیگوشە

-ئاوی پرتەقالەکە بکەرە نێو قاپێکەوە و پاشان بە پارچەیەکی بچووکی لۆکە ئاوی پرتەقاڵەکە بەسەر دەموچاوتدا دابەش بکە

-بۆ ماوەی دە خولەک پێوەی بهێڵەوە و لە کۆتاییدا بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.

بەم جۆرە ڕێگری لە چرچبوونی ڕوخسارت دەکەیت و چارەسەریشە بۆ نەهێشتنی زیپکە، بەڵام گەر پاش بەکارهێنانی هەستت بە حەساسییەت(هەستیاری) کرد ئەوا ڕێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر بهێڵیت گوێچکەت ماچ بکەن، ئەوا ڕەنگە بۆ هەمیشە بیستن لەدەستبدەیت!

خێزان

چه‌ند ڕاپۆرتێكی پزیشكی هۆشیاری ده‌دات له‌ ماچكردنی به‌شێكی دیاریكراوی جه‌سته‌ به‌و پێیه‌ی به‌هۆكاری مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ داده‌ندرێت كه‌ ماچده‌كرێت.

یه‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پرۆفیسۆر لیفی ریته‌ر له‌ زانكۆی هوفسترا له‌ نیۆرك ماچكرنی به‌شی ناوه‌وه‌ی گوێچكه‌ مه‌ترسیداره‌و له‌ هه‌ندێك كاتدا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی توانایی بیستن.

به‌پێی وته‌ی پرۆفیسۆره‌كه‌ تا ئێستا توانیویه‌تی 30 كه‌س له‌ منداڵ و ژن و پیاو بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ماچكردنی گوێچكه‌یانه‌وه‌ توشی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن به‌ شێوازێكی له‌ ناكاو هاتوون.

هاوكات به‌ وته‌ی پرۆفیسۆره‌كه‌ ئه‌گه‌ری توشبونی له‌ ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن به‌هۆی ماچكردنه‌وه‌ له‌ منداڵاندا زیاتره‌ و دایك و باوكه‌كه‌ش دره‌نگتر پێی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ نابێت گوێچكه‌ی منداڵ ماچ بكه‌یت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان