ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەناردەكردنی پەتاتەی ئێرانی بۆ عیراق دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەكردنی هەناردەی پەتاتە بۆ عیراق هەڵگیرا.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی هەماهەنگی هەناردە و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان و پیشەسازییەكان لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران، كە لەلایەن ئاژانسی (فارس)ەوە بڵاوكراوەتەوە، “قەدەغەكردنی هەناردەی پەتاتە بۆ عیراق، كە بە هاوردەكەرە سەرەكییەكانی ئەو بەروبوومە دادەنرێت، هەڵگیرا”.

بۆ مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە بازاڕدا، كە بەرزبوونەوەی نرخی لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتەدا بەخۆوەبینی، پێشتر ئێران هەناردەی بەروبوومی پەتاتەی بۆ عیراق قەدەغە كردبوو.

ئابوری

“لە پڕۆژە چاكسازيیەكە بۆ خانەنشینی پلە باڵاكان كڵاو دەكرێتە سەری خەڵك”

خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی پەسەند كرد و ڕەوانەی پەڕلەمانی كرد بۆ دەنگدان لەسەری، پەڕلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان-یش دەڵێت: “سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان خەریكە كڵاوێكی زلمان بكەنە سەر”.

لەتیف مستەفا، پسپۆڕی یاسایی و ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان خەریكە كڵاوێكی زلمان بكەنە سەر، چونكە بەگوێرەی ئەو معادەلەیەی دانراوە لە پڕۆژەكە بریتیە لە (25%ی كۆی مووچە و دەرماڵە + 2.5% بۆ ھەر ساڵێكی خزمەت، واتە ئەگەر كەسێك كەمترین خزمەتی ھەبێت بۆ خانەنشینی، كە ١٥ ساڵە، ١٥ كەڕەت 2.5% ئەكاتە 37.5% + 25% ئەكاتە 62.5%)”.

دەشڵێت: “بەم پێیەبێت پەڕلەمانتارێك، كە كۆی مووچەكەی ٨ ملێۆن و ٢٠٠ ھەزارە ئەگەر تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت، مووچەكەی ئەكاتە ٥ ملێۆن و ٣٠٠ ھەزار، كەئەمەش زۆر زۆرە لەچاو ئەوەی بەغدا”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە بەغدا بەم شێوەیە مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان هەژمار كراوە، كە (ژمارەی ساڵی خزمەت كەڕەت 2.5% كەڕەت مووچەی بەنڕەتی، كە ھی پەرلەمانتار و وەزیر ٤ ملیۆنە دابەش 100 + دەرماڵەی بڕوانامە، بەگوێرەی بڕوانامەكەی دەگۆڕێ 10% بەكالۆرێۆس، 15% ماستەر، 20% دكتۆرا + دەرماڵەی گوزەران).

ئاشكراشی كردووە، بەم پێیە لەبەغدا ئەگەر پەڕلەمانتارێك تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێ دەگاتە تەنھا ٢ ملیۆن، بەو شێوەیە.

جەختیشی كردۆتەوەن كە دەبێت ئەوەی ئێرەش وەك بەغدا بێت، بەپێچەوانەوە لەغەیری كڵاو كردنە سەری خەڵك سەبارەت بەكەمكردنەوەی مووچەی پلەی باڵا ھیچی تر نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم شایستە داراییەكانی دوو كۆمپانیای نەوت دەخاتە ساڵی نوێ‌

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەردوو كۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) و (گۆڵف كیستۆ)ی بواری نەوت ئاشكرای دەكەن، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی شایستە داراییەكانیانی بۆ چەند هەفتەیەك دواخستووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەو دوو كۆمپانیا نەوتییە ئاماژەیان بەوەداوە، كە ئاگاداركردنەوەیەكیان پێ‌ گەیشتووە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمەوە، كە شایستە داراییەكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگەكانی (ئاب و ئەیلول) و شایستەكانی (تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم) لە مانگی كانوونی دووەمی 2020 وەردەگرن.

ئەو دوو كۆمپانیایە ڕاشیگەیاندووە، كە شایستەكانی هەردوو كۆمپانیاكە بەهۆی ئەو گرێبەستانەوەیە، كە بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ حكومەتی هەرێم دابەش دەكات.

كۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) نزیكەی 37 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەشێوەی پوخت لە كوردستان بەرهەم دەهێنێت و كۆمپانیای (گۆڵف كیستۆن)یش زیاتر لە 30 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێم بەرهەم دەهێنێت.

لای خۆشیەوە، وتەبێژێك بەناوی كۆمپانیای (گەنەڵ ئینرێجی) وتویەتی، “شایستەكانیان ڕێكخراوە بە درێژایی زیاتر لە 4 ساڵ و ئێمە متمانەمان بە توانای وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەیە و ئامادەیە بۆ پێدانی شایستەكان و پێدانی ئەو شایستە دواخراوانە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بابەتە كاتییە و كاریگەری ناكاتە سەر بۆچوونە ئەرێنییەكانمان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“لە یاسای چاكسازیيەكەدا مووچەی خانەنشینان زیاد نەكراوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی بێت لە هەرێم ئێمە لەگەڵیداین.

سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی بێت ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو لەگەڵیداین و وتیشی، “ئەو پڕۆژە یاسایەی، كە گەیشتۆتە پەڕلەمانی كوردستان بەشێكە لەو چاكسازییەی هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی”.

ڕاشیگەیاند، “دەكرێت ئێمە پێداگری لەسەر ئەو خاڵانە بكەینەوە، كە كەموكورتی تیادایە بە تایبەتی لە بواری مافی خانەنشینی”.

سەرچنار ئەحمەد وتیشی، “لە پڕۆژە چاكسازییەكەی، كە فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشكەشی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كرد لە 18-2-2019ەدا تیایدا ئەو خاڵە هەیە، كە كەمترین مووچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت، بەڵام ئەو پڕۆژە یاسا چاكسازییەی حكومەتی هەرێم ڕەوانەی پەرلەمانی كردۆتەوە ئەو خاڵەی تیادا نییە، كە مووچەی خانەنشینان بكرێتە 400 هەزار دینار”.

ئەو پەڕلەمانتارەی یەكگرتوو جەختیشی كردەوە، زۆرینەی ناو پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ئەو پڕۆژە یاسایەی، كە حكومەت ڕەوانەی پەڕلەمانی كردووە پەسەند بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان