ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبادی باسی ڕووداوەكانی كاتی ڕیفراندۆمی هەرێم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە خواستی لە كێشانەوەی متمانە بێت لە حكومەتی ئێستا بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی و باس لە ڕیفراندۆمەكەی ساڵی 2017ی هەرێمی كوردستانیش دەكات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ڕیاز)ی سعودی ڕایگەیاندووە، “پڕۆسەی سیاسی عیراق كێشەی تێدایە، بەڵام پلەی دیموكراتی و ئازادی تێیدا زۆر فراوانە، حكومەتی ئێستای عیراقی لە ڕەوشێكی زۆر باشتردا وەرگرت بەراورد بە 4 ساڵ لەمەوبەر، چونكە لەدۆسێی ئەمنیدا دەستكەوتێكی گەورە هێنرایەدی، سەقامگیریش بەراورد بە پێشوو زۆر باشترە”.

بە وتەی عەبادی، “عیراقمان گەیاندە ئاستێك، كە كراوە بێت بەڕووی وڵاتانی دراوسێ‌ و پێگەی جیهانی، هەموو لایەنەكانی سەركەوتن بۆ حكومەتی ئێستا فەراهەم بووە، بەڵام بەداخەوە تائێستاش وێڕای تێپەڕینی چەندان مانگ بەسەر حكومەتدا، دەستكەوتێكی وەها نەهێنراوەتەدی، ئاشكراشە مانگەكانی یەكەم لە تەمەنی حكومەتدا زۆر گرنگە”، ڕەتیشیكردەوە خواستی لە كێشانەوەی متمانە لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی هەبێت.

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت: “عیراق ڕۆڵێكی چاودێری باشی پەڕلەمانی هەیە و بە هەمان شێوە ڕۆڵی سیاسی و هاووڵاتیان و ڕای گشتیش ڕۆڵی گرنگ دەبینن، وێڕای بوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ پیاوانی دەوڵەت و پیاوانی حكومەت، لەم چوارچێوەیەدا دەكرێت كاریگەر بیت، ئەگەر حكومەت بتوانێت ئەم قۆناغەی ئێستا تیبپەڕێنێت بۆ ئەدایەكی باشتر، دڵخۆشمان دەكات، بەڵام ئەگەر شكستخواردوو بێت، ئەوا ناچار دەبین بەشوێن چارەسەری تردا بگەڕێین”.

سەبارەت بە ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017ی هەرێمی كوردستانیش، عەبادی بە ڕۆژنامە سعودیەكەی ڕاگەیاندووە، “هەڵەیەكی ستراتیژی بوو، سووربوین لەسەر كۆتایی هێنان بە تەنگژەكە بەبێ‌ ئەوەی یەك تنۆك خوێنی تێدا بڕژێت، لەو دەمەدا ئاگادارمكردنەوە لەوەی كە ئەوان كارێكی هەڵە دەكەن”.

عێراق

تەندروستی عیراق: پارە تەرخانكراوە بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ كڕین و هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕیوە.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ كڕین و هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕیوە، هەروەها بڕە پارەیەكیش ئێستا لەوەزارەتی دارایی تەرخانكراوە و ئامادەیە بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا.

حەسەن تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژانە بەهۆی ڕەچاو نەكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق ڕوو لەزیادبوون دەكات.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق وتیشی: دۆخی تەندروستی عیراق لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە و توانیویانە شوێن و ئۆكسجین و چارەسەری پێویست بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دابین بكەن، لە كاتی دابەزینی پلەكانی گەرماش ڕێژەی پشكنینەكانیان زیاتر كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق لە دەستەواژەی تیرۆری جیهانیدا دووەم وڵاتە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی، ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستەواژەی تیرۆری جیهانی بڵاوكردەوە و لە كۆی 135 وڵاتدا ئەفغانستان لە پلەی یەكەمدا ناوی هاتووە و عیراقیش لە دەستەواژەكەدا لە پلەی دووەمدایە.

ڕاپۆرتی پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی ئاماژە بە بزوتنەوەی تاڵیبان دەكات وەك مەترسیدارترین بزوتنەوە كە لە ساڵی 2019دا بۆتە مایەی كوژرانی زۆرترین كەس، لە هەمان كاتدا دەڵێت”ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش وێڕای كۆتایی هاتنى بەناو خەلافەتەكەی، تائێستاش هەندێك لە هێز و تواناكانی ماوە”.

ڕاپۆرتەكەی پەیمانگەی ئابوری و ئاستی پێیوایە، ژمارەی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی 2014 ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دوای ئەوەی لەو ساڵەدا گەیشتە زیاتر لە 13 هەزار و 800 كەس.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئیمارات ئەو وڵاتەیە كە لە جیهاندا كەمترین تیرۆری تێدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، زۆرترین تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە كەركوك و سلێمانی تۆماركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2438 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2270 كەسیش چاكبوونەتەوە و 55 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 20 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 27 هەزار و 830 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2438 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك و سەڵاحەدین و بەغدا و بابل بوون، بەجۆرێك كە لە تەنیا كەركوك 469 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 156، هەولێر 144، و دهۆك 135 حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 2270 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا و دیالە و دهۆك و كركوك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 55 كەس بە پەتاكە كە دیسانەوە پارێزگەی سلێمانی بە تۆماركردنی 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە سەرو ڕیزبەندی پارێزگەكانی تردا ماوەتەوە لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان