ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ عەلی باپیر كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی پەڕلەمانی كوردستان لەدانانی ئەو ئەولەویەتانە و پشتیوانی لە پڕۆسەی چاكسازی و نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان دەكەن و داواش دەكەن یەكڕیزی بپارێزن و چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە نیشتیمانییەكان لەسەرووی بەرژەوەندییە حزبییەكان بێت.

لە چوارچێوەی سەردانەكانی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەمەبەستی دروستكردنی كۆدەنگی لەسەر مەسەلەی نووسینەوەی دەستوور و كۆمەڵیك پرسی چارەنووسساز، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١/٩/٢٠١٩، سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبە پێشوازییان لێكرا.

پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان پەیامی پەڕلەمانیان گەیاندە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە كاری پێكەوەیی و سەقامگیری لە پەڕلەمانی كوردستان و زەمینەسازی سیاسی و یاسایی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان لەم خولەی پەڕلەمان و پڕۆژەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان لەو دانوستاندنانەی، كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەنجام دەدرێت، هاوكات داوایانكرد سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق بكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پەڕلەمان، “كۆمەڵی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆیان بەو هەنگاوە گرنگەی پەڕلەمانی كوردستان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان نیشاندا و هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆشیان بۆ پەڕلەمانی كوردستان دەربڕی لەدانانی ئەو ئەولەویەتانە و ئامادەییشیان بۆ پشتیوانیكردن لە پڕۆسەی چاكسازی و نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان دەربڕی”.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كۆمەڵی ئیسلامی هاوڕابوون لەوەی یەكڕیزی بپارێزن و چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە نیشتیمانییەكان لەسەرووی بەرژەوەندییە حزبییەكان بێت.

کوردستان

كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

خەڵک-ئارام سەردار

نزیکەی دوو هەفتەیە لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەولێر، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباری نیشتیمانی کەم بۆتەوە و ڕۆژانەش بەشێوەی پچڕ پچڕ کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان، بەڕێوبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا ئاشکرای دەکات، هۆکارەکانی کەم بوونەوە و پچڕ پچڕبوونی کارەبا بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە.

حسێن حەمەد بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەباری هەرێم بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەم ڕۆژانە گرفتەکانی کارەبا زۆربوون و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم بۆوە یاخوود بەشێوەی پچڕ پچڕ بوونی زۆری بەخۆیەوە بینی، ئەویش بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە.

دەشڵێت، هۆکارێک دابەزینی پلەکانی گەرمایە، کەوایکردووە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاتر بێت، ئەگەر هەولێر بەنموونە وەربگرین بەر لە ١٥ ڕۆژ لەپارێزگای هەولێر هەزار و ٢٥٠ مێگاوات کارەبامان پێویست بوو و خواستی لەسەر بوو، بەڵام لەکاتی ئێستادا ٢ هەزار مێگاوات کارەبامان بۆ پاڕێزگای هەولێر پێویستە، هەروەها هۆکارێکی تر وێستگەکانی دابینکردنی غاز لە خورمەڵە و کۆرمۆر گرفتیان تێ کەوت و ماوەیەک لەبەرهەم هێنانی غاز وەستان، بۆیە کەمی بەرهەمی غاز وایکرد ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا کەم ببێتەوە، بۆیە ئەم دوو هۆکارە وایکرد کاتژمێرەکانی هەبوونی کارەبا کەم ببنەوە و دۆخی کارەبا پچڕ پچڕ بێت.

بەوتەی حسێن حەمەد، لەدوێنێوە هۆکاری دووەمی کەمی غاز چارەسەرکراوە و هیوادارین دۆخی بەرهەم هێنان بگەڕێتەوە دۆخی خۆی، بەڵام هۆکاری یەکەم کە دابەزینی پلەی گەرمیە وادەکات خواست لەسەر کارەبا زیاتر بێت و ئەمەش دەبێتە هۆکاری کەم بوونەوەی کاتەکانی کارەبا، ئەگەر بێت و ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا زیاتر نەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکاتی ئێستادا لەم شوێنانەی کەوا هیچ لۆدیان لەسەر نیە و بارزۆریان نیە و گرفت لەتۆڕەکان و وێستگەکان ڕوونەدەن، لەشەو و ڕۆژێکدا بەتێکڕا نزیکەی ١٣ کاتژمێرکارەباری نیشتیمانی دەدەین بەهاوڵاتیان ڕۆژانە، بەڵام ئەم شوێنانەی کێشەی بارزۆریان هەیە کاتەکانیان لەپێدانی کارەبا کەمتر دەبێت و هەروەها دۆخی کارەباش پچڕ پچڕ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گۆڕان بەشداربوون لە رێككەوتنی لایەنە عیراقییەكان ڕەتدەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداربوونی گۆڕان لە رێككەوتنی لایەنە عیراقییەكاندا ڕەتدەكاتەوە.

ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕونكردنەوەیەكدا لێدوانی سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەتدەكاتەوە، كە ئاماژەی بەوەكردوە گۆڕانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستانی ئیمزای لەسەر رێككەتنی شەوی ١٨/١١ی چەند لایەنێكی عێراقدا كردوە.

بزوتنەوەی گۆڕان جەختیكردووە كە بەشدارنەبون لە داڕشتن و بڕیاردان لە رێككەوتنی ئەو چەند لایەنە سیاسیەدا و كەسیشیان رانەسپاردوە بەناوی بزوتنەوەكەوە ئیمزا بكات و لە بەغدا هاوپەیمانیەتیەك بەناوی هاوپەیمانی كوردستانی نیە تا گۆڕان بەشێك بێت لێی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەولێر كرێكارێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لەدەستدا

خەڵك –بەشی هەواڵ

هاووڵاتیەكی خەڵكی كامیاران كە لە هەرێمی كوردستان كرێكاری دەكرد، بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە كرێكارێكی خەڵكی كامیاران بە ناوی “هادی سەبووری” كوڕی مەحموود لە شاری هەولێر بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هادی سەبووری تەمەن ٣٥ ساڵ، بە هۆی كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان