ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەشی ناوخۆیی كرا بە خۆڕایی
كاتی دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دیاریكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار لە زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار تەنها بۆ كۆلێژەكانی (پەرستاری، دەرمانسازی، ڤێتەرنەری، ددان و پزیشكی گشتی).

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار لە كۆلێژەكانی (پەرستاری، دەرمانسازی، ڤێتەرنەری، ددان و پزیشكی گشتی) دەكەینەوە، كە ڕۆژی 14ی 9ی 2019 ڕۆژی شەممە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار.

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار بڵاویكردۆتەوە، ڕێنمایی و مەرجەكان بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی ئەمانەن:

یەكەم: تەنیا ئەو خوێندكارانە مافی وەرگرتنی بەشی ناوخۆییان هەیە، كە ساڵی ڕابردوو ناویان تۆمار كراوە و بەشی ناوخۆییان وەرگرتووە.

دووەم: پێویستە خوێندكار لەگەڵ خۆیدا باجی زانكۆ و كارتی زانیاری پێبێت، هەر خوێندكارێك باجی زانكۆی نەبوو پێناسی باری شارستانی، هەر خوێندكارێكیش بە هەر هۆكارێك نەیتوانی خۆی ئامادە بێت كارئاسانی بۆ دەكەین بەو مەرجەی هاوڕێكەی پێناس و كارتی زانیاری ئەصڵی ئەو خوێندكارەی پێبێت.

سێیەم: هیچ بڕە پارەیەك لە خوێندكاران وەرناگیرێت.

چوارەم: هەر خوێندكارێك پێویستە لەگەڵ خۆیدا بەتانی و دۆشەك و سەرین لە ماڵەوە بهێنێت.

پێنجەم: بەشی ناوخۆیی ئیسكانی كچان (جەناحی یەك، دوو، سێ) خوێندكاران بە چوار كەسی و شەش كەسی دەتوانن ژورێك وەربگرن، عەلی كەمالی كچان هەمووی بە شەش كەسی دابەش دەكرێت، قەزازی كچان چوار خوێندكار پێكەوە ژوورێك وەردەگرن.
هەرچی كوڕانی بەشە پزیشكیەكانە لە مەجیدبەگ جەناحی (یەك و دوو) بە شەش خوێندكارەوە دەتوانن ژورێك وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی شەممە لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی كچان لە ئیسكانی كچان و كوڕانیش لە جەناحی دووی مەجید بەگ ئامادەبن بۆ وەرگرتن بەشی ناوخۆیی.

جەختیشی كردۆتەوە، گۆڕانكاری لە ژمارەی كەسەكاندا ناكرێت بۆ وەرگرتنی ژوور و خوێندكاران كەمتر بوون لەو ژمارانەی ئاماژەی بۆ كراوە مافی وەرگرتنی ژووریان نیە.

کوردستان

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ھەرێم جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ 17/9/2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرا، بەتایبەتی پرسەكانی بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عیراق و ماددەی (140) و داڕشتنی یاساكان و هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و توندڕەویی.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان لە عیراق و هێزە عیراقییەكان و كاری پێكەوەییان و یەكدەنگی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا كرایەوە.

جێی ئاماژەیە، سەرۆك كۆماری عیراق و شاندێكی یاوەری، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بە فەڕمی داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

میدیا عیراقییەكان نووسراوێكیان بڵاویانكردووەتەوە تیایدا، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، بە زووترین كات وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

نووسراوە كە ڕۆژی 16ی‌ ئەیلولی‌ 2019 ئاڕاستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان