ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق باسی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان تائێستاش ئەو بڕە نەوتەی ڕێككەوتنی لەسەركراوە، ڕادەستی حكومەتی فیدڕاڵی نەكردووە، ئاماژەی بە پێویستی ڕێزگرتنی هەولێریش كرد، سەبارەت بە پابەندبوونەكانی بە هەناردەكردنی نەوت.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراقەوە بڵاویكردەوە، “دەبوو هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات، بەڵام تائێستا پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نییە، كە لەگەڵ بەغدادا كردویەتی”.

بە وتەی غەزبان، “پێویستە هەرێمی كوردستان، ڕێز لە پابەندبوونی خۆی بگرێت سەبارەت بە هەناردە نەوتییەكانی و پشكی لە بودجەی فیدڕاڵی”.

وەزیری نەوتی عیراق ڕاشیگەیاندووە، “ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ‌ پێنج شەممە، گفتوگۆ لەسەر پێویستی قوڵكردنەوەی ڕێككەوتنەكەیان دەكەن بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت”.

دەشڵێت: “بڕیارەكانی تایبەت بە سیاسەتی بەرهەمهێنان، بڕیاری كۆدەنگییە و عیراقیش نایەوێت بە تەنیا لەو بارەیەوە بڕیار بدات، بۆیە هەر ئەمڕۆ چوار شەممە، بە جیا لەگەڵ هەردوو وەزیری سعودی و ڕوسی كۆدەبینەوە”.

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق هێڵی سوورەو قبوڵی ناكەین


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕێگەنادەن بەوەی مووچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە و بە هێڵی سوور وەسفی دەكات.

ئەحمەد سەفار پەڕلەمانتاری پارتی كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەڕلەمانی عیراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێكی عیراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەوەی ڕێگەنادەن دەستكاری مووچەكانیان بكرێت.

سەفار بۆ فەرمانبەرانی عیراق دەڵێت: “من لەگەڵتانم، من و زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی قبوڵی ناكەین دەستكاری مووچەكانتان بكرێت و ئەوەش هێڵی سوورە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نەوت 40 دۆلاری تێپەڕاند و كاتی پێدانی مووچەش نادیارە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەهۆیەوە داهاتێكی زیاتر دەست عیراق و هەرێم دەكەوێت، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا 40 دۆلار و 53 سەنتە، ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ ئێوارە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 15 سەنت بوو.

هاوكات ھەر ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 38 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بە ڕێژەی 12% بەهاكەی بەرزبۆتەوە .

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی حكومەتی هەرێم، كە زۆرینەی پشت بە نەوت دەبەستێت زیاد دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی بڕی 400 ملیار دیناریش لە بەغداوە هاتووە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

لای خۆشیەوە، د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت لەمساڵدا 4 مووچەی داوە نەك یەك مووچە و هەر داهاتێكیش بێتە بەردەستمان تەرخانی دەكەین بۆ مووچە، بەڵام لە ئێستادا داهات كەمبۆتەوە، هەرچەندە ماوەیەكە كەمێك نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

هاوكات، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی كاتی ڕێككەوتنی عیراق و هەرێم ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا كراوە و پەڕلەمانتارێكی پارتی ئاشكرای كرد، لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی دەكرێت.

ڕێبوار ھادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، دانوستانەكانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا تا ڕادەیەكی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیكن لە ڕێككەوتنی كۆتایی.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت، ئەگەر بودجە لە پەڕلەمانەوە پەسەند بكرێت، بێگومان پشكی ھەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ھەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بكرێت”.

ڕێبوار ھادی، ڕوونیشی كردۆتەوە، ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەكان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێككەوتنی كۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەكی نزیكدا واژۆ بكرێت، كە من پێشبینی دەكەم لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ واژۆ بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان