ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(موچەی ساڵانەی یاریزانانی کالچیۆ) کریستیانۆ گرانبەهاترینە و بوفۆن لەژێر هێڵی سورەوەیە !

خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەیەکی ناوداری ئیتاڵیا بە داتا و ئامارەوە موچەی سەرجەم یاریزانانی خولی ئیتاڵیا لەتەواوی یانەکان بڵاودەکاتەوە و وەک دەردەکەوێت، کریستیانۆ گرانبەهاترینە.

بەپێی ئەو داتا و ژمارانەی لەلایەن ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”وە بڵاوکراونەتەوە، لە وەرزی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ ڕێژەی موچەی یاریزانانی خولەکە تەنها ٨٨٢ ملیۆن یورۆ بووە، لە وەرزی ٢٠١٦/٢٠١٧ بۆ ٩٢٧ ملیۆن بەرزبووەتەوە، پاشان لە وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ بڕەکە گۆڕانکاریەکی کەمی بەسەردا هاتووە و بووە بە ٩٥٥ ملیۆن، بەڵام ئەوەی جێی تێرامانە لە وەرزی ٢٠١٨/ ٢٠١٩ ڕێژەی موچە بۆ ملیار و ١٢٩ملیۆن بەرزبووەتەوە، هەروەها لەم وەرزەدا گەیشتۆتە ملیار و ٣٦٠ ملیۆن یورۆ.

گرانبەهاترین یاریزانانی خولەکە بەپێی موچەی ساڵانە بریتین لە:

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ٣١ ملیۆن یورۆ
  • ماتیاس دی لیخت ٨ ملیۆن
  • ڕۆمێلۆ لوکاکۆ ٧.٥ ملیۆن
  • گۆنزالۆ هیگواین ٧.٤ ملیۆن
  • پاولۆ دیبالا ٧.٣ ملیۆن
  • ئەدریان ڕابیۆ ٧ ملیۆن
  • ئارۆن ڕامسی ٧ ملیۆن
  • جیانلویجی دۆنارۆما ٦ ملیۆن
  • دۆگلاس کۆستا ٦ ملیۆن
  • لیۆناردۆ بونۆچی ٥.٥ ملیۆن
  • ئەلێکسیز سانچێز ٥ ملیۆن

سەیر لەوەدایە لە ڕیزبەندی موچەی یاریزانانی یانەی یوڤانتۆسدا، جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی کەوتۆتە پلەی پێش کۆتایی و سالانە تەنها بڕی ١.٥ ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنێت، بەشێوەیەکی گشتیش دەکەوێتە لیستی ئەو یاریزانانەی موچەکانیان لەژێر هێڵی سورەوەیە، واتا لە موچەی ئەوانەی تر کەمتر بەدەست دەهێنن.

جیهانی

 (گرانبەهاترین بۆندەکانی تۆپی پێ) ڕێکەوتنی بارسا و ئەتلەتی گریزمانی کردە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کۆتا ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەبارەت بە بۆندی ئیمزاکراوی ئەنتوان گریزمان ئەنجامدا و بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەوە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

پاش ئەوەی سەرۆکایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بەهۆی کەلێنێکی یاساییەوە سکاڵا لەسەر یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە کڕینی ئەنتوان گریزمان تۆمار بکات، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توانیان بەشێوەی ڕاوێژ و بە پێشکەشکردنی زیادەی بڕی (١٥ ملیۆن یورۆ) کۆتایی بە سکاڵا و ڕەخنەکانی ئەو یانە مەدریدیە بهێنن، بەو شێوەیەش نرخی یاریزانەکە لە (١٢٠ ملیۆن)وە بۆ (١٣٥ ملیۆن) بەزبووەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەگەر بێتو بڕی (١٣٥ ملیۆن یورۆ)ی نرخی نوێی بۆندی کەڵەشێرە فەرەنسیەکە لەنێو سەرجەم بۆندە ئیمزاکراوەکانی تردا هەژمار بکەین، ئەوا یاریزانەکە دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا (بەشێوەی کاش).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین ئەو بۆندانەن کە تائێستا ئیمزاکراون:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکانی ئەوروپا لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی دەبێت، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن کە گرنگترینیان ئەمانەن:

لایپزیگ – زینیت سانت پترسبۆرگ (٧:٥٥)

ئەیاکس ئەمستەردام – چێڵسی (٧:٥٥)

سلاڤیا پراگ – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

ئینتەرمیلان – دۆرتمۆند (١٠:٠٠)

جینک – لیڤەرپوڵ (١٠:٠٠)

ڕیدبول سالزبۆرگ – ناپۆلی (١٠:٠٠)

لیل – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

بەنفیکا – لیۆن (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرکردە باڵاکانی کەتەلۆنیا گواردیۆلا بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید دەکەن !

خەڵک سپۆرت

سەرکردە ناودار و کاریگەرەکانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە وڵاتی ئیسپانیا ناوی پیپ گواردیۆلایان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەکە کاندید کردووە.

ماوەیەکە بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی کەتەلۆنیا بەرەو ئاڵۆزی ڕۆشتووە و پێکدادان لەنێوان خۆپشاندەران و پۆلیسی ئیسپانیا دروست بووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دووبارە خۆپشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدرێت، هەموو ئەمانەش پاش ئەوە هات کە دادگای باڵای ئیسپانیا بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە سزای زیندانیکردنیان بەسەر سەرکردەکانی ئەو هەرێمەدا سەپاند.

بەپێی سەرچاوەکان، سەرکردەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەیانەوێت لەڕێگەی کاندیدکردنی کەسایەتیەکی جیهانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت سوربونی خۆیان لەسەر مافەکانیان دووپات بکەنەوە.

پێری ئاراگۆنێس وەزیری ئابوری و جێگری سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا بە “ئیل مۆندۆ”ی ڕاگەیاندووە :” سەرکردە ناودار و کاریگەرەکان لە نمونەی ئارسەر ماس و کارلیس پۆیگدمێنت و چەندین کەسایەتی سەرمایەداری هەرێمی کەتەلۆنیا پێشنیاریان کردووە، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کەتەلۆنیا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی وەک سەرۆکی حکەمەتی هەرێم کاندید بکرێت”.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، سەرکردەکانی کاتالان هیچ پرس و ڕایان بە گواردیۆلا نەکردووە، چونکە دەزانن ڕاهێنەرە ناودارەکە کەسایەتیەکی جوداخوازە و هەمیشە داکۆکیکار بووە لە مافەکانی خەڵکی کەتەلۆنیا و بە ئاشکرا ڕاوبۆچونی خۆیی دەربڕیوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا خاوەنی ناوێکی زەنگۆڵەدارە و هەمووان پێیان وایە کاریگەری جیهانی لەسەر دۆخەکە دروست دەکات، کە دواتر ڕەنگە کاردانەوەی بەهێز دروست بکات.

ئیل موندۆ نوسیویەتی، تاکە کێشەی سەرکردەکانی کەتەلۆنیا ئەوەیە کە گواردیۆلا لە بواری وەرزشدا لە ترۆپکی تواناکانیدایە و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییە، بەنیازیش نییە تا کۆتایی وەرزی داهاتوو بۆ هیچ چالاکییەکی سیاسی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان