ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

باوکی نایمار دانی پێدا دەنێت: یاریزانانی بەرشلۆنە ئاگریان بەردایە ناخی کوڕەکەم !

خەڵک سپۆرت

سانتۆس سینیۆری باوکی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان، دان بە هەوڵەکانیاندا دەنێت بۆ گەڕانەوەی کوڕەکەی ڕووە و یانەی بەرشلۆنە.

باوکی ئەستێرەکەی سیلیساو لە چاوپێکەوتنێکدا بە “دیاریۆ ئیسپۆرتی”ی بەرازیلی ڕاگەیاندووە :” نایمار دەیەوێت لە جێگەیەک یاریی بکات تیایدا بەختەوەر بێت، ئەو پێشتر لە یانەی بەرشلۆنە هەستی بەو بەختەوەری و ئارامییە دەرونیە کردووە، کاتێک هاوڕێکانی لە یانەی بەرشلۆنە پەیوەندیان پێوەکرد و داوایان لێکرد دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە، کوڕەکەم لەناخیدا ئاگر کەوتەوە و لەڕادەبەدەر حەزەکانی بۆ گەڕانەوە زیادیان کرد”.

هەروەها دەڵێت :” لە نێوان ئێمە و ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان هیچ نرخێک بۆ شکاندنی بۆندی کوڕەکەم دیاری نەکرابوو، جەنگاین، زۆرمان هەوڵدا لە گواستنەوەکانی هاوینە هەموو جەمسەرەکان قایل بکەین و نێی بگەڕێنینەوە بۆ بارسا، زۆرترین هەوڵماندا و ئەوەی پێمان بکرێت کردمان، بەڵام لەکۆتاییدا نەمانتوانی سەرکەوتوو بین”.

ئەم دان پێدانانەی باوکی نایمار کە لێپرسراوی کارەکانیشیەتی دوای ئەوە دێت، کە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و درێژخایەن لەنێوان ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و پاریس سانت جێرمان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی سیلیساو ئەنجامدرا، بەڵام لەکۆتاییدا و بەهۆی پێداگری شێخ ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی لە ئیدارەی یانە فەرەنسیەکە تەواوی گفتوگۆکان شکستیان هێنا و ئەگەر زۆرە لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا هەمان کەیس دووبارە سەرهەڵبداتەوە.

جیهانی

“مایسترۆی تۆتنهام” لە خەونی سپیدا دەژی و پۆچتینۆ هۆشداری پێدەدات !

خەڵک سپۆرت

کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام، هێشتا خەون دەبینێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ڕۆژنامەی “مارکا “ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کریستیان ئیریکسنی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام تا ئەم ساتە بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نوێ نەکردۆتەوە، چەندین ئۆفەری پێشکەشکراوی ئیدارەی یانەکەیی ڕەت کردۆتەوە و تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی داواکارییەکی دانێل لیڤی سەرۆکی یانەی بە موچەی ساڵانەی ١٢.٤ ملیۆن یورۆ قبوڵ نەکردووە، ئەوەش دەریدەخات کە نایەوێت لە خولی ئینگلتەرا بەردەوام بێت.

بەپێی سەرچاوەکان، ئیریکسن خەون دەبینێت درێسی سپی یانەی شاهانەی مەدرید بپۆشێت، هەر لەبەرئەوەشە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر لەسەر ئەو بارودۆخەش بەردەوام بێت ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٠ بێبەرامبەر پەیوەندی بە پێکهاتەکەی زینەدین زێدانەوە دەکات.

ماڵپەڕی “سپۆرتس کیدا” لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری سپێرز لە باردۆخی هەندێک لە یاریزانەکانی نیگەرانە بەتایبەت ئیریکسن، لەبەرئەوە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە بەهەر شێوەیەک بێت بۆندی یاریزانە دانیمارکیەکەی بۆ نوێ بکەنەوە و بەڵێنیداوە، ئەگەر بەپێشنیارە نوێیە قایل نەبێت و تەرکیز لەسەر ململانێکانی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا نەکات ئەوا لە پێکهاتە سەرەکیەکانی دووری دەخاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرنگترین ئەو یارییانەی ئەمڕۆ لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (یەکشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین رووبەڕوبونەوەی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٥)

بۆرنماوس – ئێڤەرتۆن (٤:٠٠)

واتفۆرد – ئارسیناڵ (٦:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٤)

ئیبار – ئیسپانیۆل (١:٠٠)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – سڤیلیە (٣:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – گرانادا (٥:٠٠)

ڤەلەد وەلید – ئۆساسۆنا (٧:٣٠)

ڕیاڵ بیتیس – خیتافێ (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٣)

جێنەوا – ئاتالانتا (١:٣٠)

بریشیا – بۆلۆنیا (٤:٠٠)

پارما – کالیەری (٤:٠٠)

سپال – لازیۆ (٤:٠٠)

ڕۆما – ساسولۆ (٧:٠٠)

هیلاس ڤیرۆنا – میلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٤)

هۆفنهایم – فرایبۆرگ (٤:٣٠)

پادێربۆرن – شالکە (٧:٠٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٥)

نانت – ستاد ڕیمس (٤:٠٠)

سانت ئیتیان – تولوز (٦:٠٠)

مۆناکۆ – مارسیلیا (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پێرێز لەبەردەم ئەنجومەنی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دانی بە ڕاستیەکاندا ناوە: مباپێمان دەوێت، بەڵام…

خەڵک سپۆرت

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک دەربارەی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی ناودار، ڕوونکردنەوەی پێویست بە ئەنجومەنی ئیدارەی یانەی شاهانە دەدات.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هەفتەی ڕابردوو نوێنەرانی یانەی شاهانە لە هۆڵی تایبەتی کۆبونەوەکان چاویان بە سپۆنسەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبەری یانەکە کەوتووە، تیایدا ئاماژەیان بە چەندین گۆڕانکاری کردووە لەدوای نوێکاری لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لەبەرامبەردا ئەنجومەنی ئیدارەی مێرەنگی داوایان لە پێرێز کردووە لەبەردەم میدیاکاندا زیاتر پارێزگاری لە مێژووی یانەکەیان بکات و داواشیان لێکردووە سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک ڕوونکردنەوەیان پێبدات لە نمونەی لیڤاندۆڤیسکی و پۆگبا و نایمار.

سەرۆکی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید، ڕایگەیاندووە :” سەبارەت بە لیڤاندۆڤیسکی، چەندین ساڵ هەوڵمان بۆ گواستنەوەی دا، بەڵام یانەی بایرن میونشن نایانەوێت بیفرۆشن، مەسەلەی پۆگباش بەهەمان شێوەیە، زۆرمان هەوڵدا پۆگبا بگوازینەوە بۆ ڕیزەکانمان، یانەی مانچستەر یونایتدیش ڕەتیان کردەوە دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن، بێگومان ئێمە حەزمان بە گواستنەوەی یاریزانێکی تری فەرەنسیە ئەویش کیلیان مباپێیە، دەجەنگین لەپێناویدا، بەلام لێرەشدا دووبارە یانەکەی نایانەوێت دەستبەرداری بن”.

لەکۆتاییشدا دەربارەی ئەو یاریزانانە دەدوێت کە لەگواستنەوەکانی هاوینەدا دەستبەرداریان بوون و دووپاتی دەکاتەوە، ئەوەی بەشێوەی خواستن ڕووی لە یانەیەکی تر کردووە بەهێزەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانەش لە نمونەی لۆرێنتی کە بەشێوەی هەمیشەیی ماڵئاواییان کردووە لەسەر داوای خۆیان بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان