ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

دوو سەرچاوەی باوەڕپێکراو: گواستنەوەی نایمار لە زستاندا سەرهەڵدەداتەوە و بەرشلۆنە تەنها داواکار نابێت !

خەڵک سپۆرت

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە کۆتایی نەهاتنی مەسەلەی گواستنەوەی نایمار دا سیلڤا کردووە و پێیان وایە دووبارە کەیسەکە لە زستانی ٢٠٢٠ سەرهەڵدەداتەوە.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ دووبارە مەسەلەی نایمار سەرهەڵدەداتەوە و یانەکان هەوڵەکانیان بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی دەست پێدەکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس کۆتا کۆبونەوەی لەوبارەیەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەکەی ئەنجامداوە و هەمووان گەیشتونەتە ئەو بۆچونەی، مانەوە و بەردەوامبوونی “نێی” لە پاریس هیچ سودێکی نییە، بەڵکو باشترین چارەسەر ئەوەیە ڕەوانەی یانەیەکی تر بکرێت و سود لەو بڕە پارەیە وەربگیرێت کە لەیانەی کڕیارەوە بەدەست دێت.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت” جەختی کردۆتەوە، لە گواستنەوەکانی زستانەدا تەنها یانەی بەرشلۆنە داواکاری ئەستێرەکەی سیلیساو نابێت، بەڵکو یانەکانی یوڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید بەهێزەوە دێنە نێو هاوکێشەکەوە و هەر سێ یانەکە بۆند و ئۆفەرەکانی خۆیان پێشکەشی “پی ئێس جی” دەکەن.

یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەوڵی زۆریدا نایمار بگەڕینێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا، بەڵام ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی بە هیچ ئۆفەرێک قایل نەدەبوون تەنها بەدەستهێنانی ٣٠٠ ملیۆن یورۆی کاش نەبێت، ئەوەش وایکرد گفتوگۆکان بەتەواوی شکست بهێنێت.

جیهانی

“مایسترۆی تۆتنهام” لە خەونی سپیدا دەژی و پۆچتینۆ هۆشداری پێدەدات !

خەڵک سپۆرت

کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام، هێشتا خەون دەبینێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ڕۆژنامەی “مارکا “ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کریستیان ئیریکسنی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام تا ئەم ساتە بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نوێ نەکردۆتەوە، چەندین ئۆفەری پێشکەشکراوی ئیدارەی یانەکەیی ڕەت کردۆتەوە و تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی داواکارییەکی دانێل لیڤی سەرۆکی یانەی بە موچەی ساڵانەی ١٢.٤ ملیۆن یورۆ قبوڵ نەکردووە، ئەوەش دەریدەخات کە نایەوێت لە خولی ئینگلتەرا بەردەوام بێت.

بەپێی سەرچاوەکان، ئیریکسن خەون دەبینێت درێسی سپی یانەی شاهانەی مەدرید بپۆشێت، هەر لەبەرئەوەشە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر لەسەر ئەو بارودۆخەش بەردەوام بێت ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٠ بێبەرامبەر پەیوەندی بە پێکهاتەکەی زینەدین زێدانەوە دەکات.

ماڵپەڕی “سپۆرتس کیدا” لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری سپێرز لە باردۆخی هەندێک لە یاریزانەکانی نیگەرانە بەتایبەت ئیریکسن، لەبەرئەوە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە بەهەر شێوەیەک بێت بۆندی یاریزانە دانیمارکیەکەی بۆ نوێ بکەنەوە و بەڵێنیداوە، ئەگەر بەپێشنیارە نوێیە قایل نەبێت و تەرکیز لەسەر ململانێکانی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا نەکات ئەوا لە پێکهاتە سەرەکیەکانی دووری دەخاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرنگترین ئەو یارییانەی ئەمڕۆ لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (یەکشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین رووبەڕوبونەوەی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٥)

بۆرنماوس – ئێڤەرتۆن (٤:٠٠)

واتفۆرد – ئارسیناڵ (٦:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٤)

ئیبار – ئیسپانیۆل (١:٠٠)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – سڤیلیە (٣:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – گرانادا (٥:٠٠)

ڤەلەد وەلید – ئۆساسۆنا (٧:٣٠)

ڕیاڵ بیتیس – خیتافێ (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٣)

جێنەوا – ئاتالانتا (١:٣٠)

بریشیا – بۆلۆنیا (٤:٠٠)

پارما – کالیەری (٤:٠٠)

سپال – لازیۆ (٤:٠٠)

ڕۆما – ساسولۆ (٧:٠٠)

هیلاس ڤیرۆنا – میلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٤)

هۆفنهایم – فرایبۆرگ (٤:٣٠)

پادێربۆرن – شالکە (٧:٠٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٥)

نانت – ستاد ڕیمس (٤:٠٠)

سانت ئیتیان – تولوز (٦:٠٠)

مۆناکۆ – مارسیلیا (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پێرێز لەبەردەم ئەنجومەنی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دانی بە ڕاستیەکاندا ناوە: مباپێمان دەوێت، بەڵام…

خەڵک سپۆرت

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک دەربارەی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی ناودار، ڕوونکردنەوەی پێویست بە ئەنجومەنی ئیدارەی یانەی شاهانە دەدات.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هەفتەی ڕابردوو نوێنەرانی یانەی شاهانە لە هۆڵی تایبەتی کۆبونەوەکان چاویان بە سپۆنسەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبەری یانەکە کەوتووە، تیایدا ئاماژەیان بە چەندین گۆڕانکاری کردووە لەدوای نوێکاری لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لەبەرامبەردا ئەنجومەنی ئیدارەی مێرەنگی داوایان لە پێرێز کردووە لەبەردەم میدیاکاندا زیاتر پارێزگاری لە مێژووی یانەکەیان بکات و داواشیان لێکردووە سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک ڕوونکردنەوەیان پێبدات لە نمونەی لیڤاندۆڤیسکی و پۆگبا و نایمار.

سەرۆکی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید، ڕایگەیاندووە :” سەبارەت بە لیڤاندۆڤیسکی، چەندین ساڵ هەوڵمان بۆ گواستنەوەی دا، بەڵام یانەی بایرن میونشن نایانەوێت بیفرۆشن، مەسەلەی پۆگباش بەهەمان شێوەیە، زۆرمان هەوڵدا پۆگبا بگوازینەوە بۆ ڕیزەکانمان، یانەی مانچستەر یونایتدیش ڕەتیان کردەوە دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن، بێگومان ئێمە حەزمان بە گواستنەوەی یاریزانێکی تری فەرەنسیە ئەویش کیلیان مباپێیە، دەجەنگین لەپێناویدا، بەلام لێرەشدا دووبارە یانەکەی نایانەوێت دەستبەرداری بن”.

لەکۆتاییشدا دەربارەی ئەو یاریزانانە دەدوێت کە لەگواستنەوەکانی هاوینەدا دەستبەرداریان بوون و دووپاتی دەکاتەوە، ئەوەی بەشێوەی خواستن ڕووی لە یانەیەکی تر کردووە بەهێزەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانەش لە نمونەی لۆرێنتی کە بەشێوەی هەمیشەیی ماڵئاواییان کردووە لەسەر داوای خۆیان بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان